منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی سەباحی عەلی قارەمان !
08/10/2009, 12:00 (GMT+1)

دەمێکە ووتومە گۆڕانکاری بە سێ شت ناکرێت (درۆزن ... ترسنۆک .... ئینتهازی ...)
بۆیە بەو پەڕی قەناعەتەوە دەڵێم منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی بەڕێز (سەباحی عەلی قارەمان) و چوار هاوەڵە بوێرەکانی تری و داواش لە هەموو هاوەڵ و دۆستان و هاوکارانیشم دەکەم هەمان هەڵوێستیان هەبێت و سەربەخۆیی خۆیان بۆ گۆڕانی نوێخوازی حەقیقی بپارێزن و ئەو ڕێگەیە بۆ ئەو ڕیفۆرم خوازە ئێکسپایەرانە بکەنەوە تا بزانین چیان پێدەکرێت و کێیان لەدەور کۆدەبێتەوە ئەو وەجهانەی ئەوان دەیانەوێت کێن و چەندەش ڕاستگۆن . وە ئێمە ڕاستگۆین لەگەڵ بەڵێنەکانماندا . بەڵێن دەدەین تەسلیم نابین و هەر چەکوش بەدەست دەبین . بەڵام مەرجیشە ئیتر هەندێ لە جورئەت و ڕاستگۆیی و پاکی ئەوانیش ببینین . ئەمە جارێ بروسکەی کورتە پەیامێکمە .
ئەم پەیامەشم بۆ ئەو پێنج بەڕێزە . بە هەموو جۆرێک لەگەڵتانم لە ووڵاتی گورگان بەجێتان ناهێڵم من ئێوە بە پێشەنگ و ڕابەری خۆم دەزانم . سەلامەتی پەنجەیەکی بوێری ئێوە بە هەموو ڕیفۆرمخوازان نادەم . کە ئەمە هەڵوێستی دەیان کەسە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









