پێنج پەپولە
16/01/2010, 12:00 (GMT+1)

دەوڵەت هاوسەرى شەهید عەلیە سوورەى براشم لە 7/4/1997 بە زۆر لە یەكیان مارە كردین دەنا ڕازى نەبووین بە یەكترى چونكە لە منداڵى یەوە خوشك و برا ببووین لە 1984 ژنى برام ببو هەتا 18/8/1996 دڵمان یەكترى پەسند نەدەكرد ژنێكى زۆر بەستەزمانى كڵۆڵى بێ دەنگى گۆشەگیر بۆ ماڵى دراوسێ كانیشى مانگى وا هەیە جارێك ناچێ 4 منداڵەكەى شەهید عەلیش تەواو هاوشێوەى دایكیانن بەڵام رووبارو ڕووكارو ڕۆژگارى من هارو سەربزێوى سەر ڕەقى زیندووى هەست ناسكن هەروەك خۆم دەچن .
ڕووبار لە 20/7/1999 لە دایك بوو زۆرم پێ ناخۆش بوو هەتا ساڵى 2003 كەمم خۆش دەویست و زۆر ڕوو نازم نەدەدایە دواى ئەوە زۆر شەرمەزار بووم و تەریق بوومەوە كە بۆچى وام كردووە هەمیشە بە سەرخۆم دا سەركەوتووبووم دەشم گوت خودایە هاوسەرى دایكى هەتیوانم مام و زرباوكى 4 هەتیوانم خوایە ڕووم رەش نەبێت بەرامبەر بە تۆو عەلى و كوردانى چەوساوەو ئازار چێشتوو ئەو ملهوڕیەم بەرانبەر ڕووبارى كچم پێم وابوو رێزو خۆشەویستى و ویژدانى زیندو بارانە ترە بەرانبەر ژیارو ژێوارو بژیارو ژوان 4 پەپولەكەى عەلى . دواى 20 ساڵ دایە شێتەم لە ستەمكاران ستاندەوە قسە خۆش دەنگ خۆش بەڵام تەنیا بەرانبەر بەمن و ئامین و دەوڵەت و پەپولەكانم ڕوو خۆشە منداڵەكانى گەڕەكە كەشمان ناوێرن زۆریان بێنە ماڵمان گاڵتەو یارى لەگەڵ منداڵەكانماندا بكەن پەلاماریان دەدات و دەڵێ ها بزانن بێكەس نین نەنەشێتە كەسیانە چونكە لە تەمەنى دوور خراوەیى دا هێندەى بیستبوو كە چۆن پەلامارى 4 پەپولە پەڕو باڵكێشراوەكانى دراوە هەركەسێكى گوندەكەشمان ببینێ ڕووگرژو تووڕەیەو رقى لێ یەتى زۆرجار بەخێرهاتنیان ناكات و دەڵێ بۆچى بەرگریتان لەمن و 4 منداڵەكەم نەكرد كە منیان بەزۆر لێ یان ستاند دایە شێتە خەم و ئێش و بركوژان و بیرەوەریەكانى تێ كەڵ و پێ كەڵ دەكات و هیچى تێك ناكاتەوە هەرلەگەڵ دابڕانى لە 4 پەپولەكەى بیرو هۆشى كوێربوو وە زۆر جار پەلامارى هاوڕێ كانمى داوەو گوتویەتى بۆ كوڕى من هاتوون بیگرن و لێ ى بدەن . لە هاوڕێكانمدا كاك مستەفا محەمەد رەسوڵ دۆڵەگۆمى زۆر زۆر خۆش ویستوەو هەرخۆشى دەوێ زۆرجار دەڵێ باپیرۆكەو مستەفالە بۆ دیارنى یە لە دواى 4 پەپولەكەى شەهید محەمەدى باوكى مستەفاى زۆر خۆش ویستوە چونكە لە 1961 بۆ 1974 تاقە قەڵاى پارێزەرى خۆیى و 4 پەپولەكەیى و هاوسەرەكەشى بووە ئەوەش دەزانێت كە جووتە شێرە شەهیدەكەى دواى رێبازو رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى پیرۆزى شەهید محەمەد كەوتوون بەڵام رقێكى زۆر ئەستوورو توندیشى لە خزمەكانى شەهید محەمەد هەیە چونكە هەر ئەوانیش بوون بە زەبرى زۆردارى لە پەپولەكانیان ستاند و دووریان خستەوە بۆ شارۆچكەى بنگردو عەلیە سورەى كوڕیان لە ساڵى 1976 دا كەتەمەنى 19 ساڵ بوو بانگ كردە بەردەم دادگاى بەعس كە تۆڵەى لە دوژمنەكانى بكاتەوە خۆیى و دایكى و دووبراو خوشكەكەى قڕ دەكەن هەر لە ناوەندى 1976 دا ئەوەى پێ راگەیاندرابوو كە شەهید محەمەد دەیگەێنێتەوە لاى 4 پەپولەكەى بەڵام نەگەییشت كەسەرانى ئاغاوات و بەعسیان و پارتى و بەهاوكارى هەندێك خزم و دۆستى ساختەكار لە 17/7/1977 دا لەناو گوندى دۆڵەگۆم دا رەشەكوژیان كرد ئێستاش نازانێت شوێنى نیشتەجێ بوونى شارى رانیەى راپەڕیوە كە شێرەكەى یەكەم پێشمەرگەى كوردستان بووە لەڕۆژى راپەڕیینى جەماوەرى 5/3/1991د1 یەكەم پێشرەوى راپەرینى جەماوەرى شارى رانیەى بەعس بەزێن بوو وەك پێشمەرگەى شاخ كاتێك پێناسەى خوداوەند بكەین دەبێ بڵێن باوەشى رێزو خۆشەویستى و میهرەبانى هەموو گیاندارانى چەوساوەو بەشمەینەت وەهەموو تۆڵەستێنێكە لەستەمكاران كەواتە خوداوەند زەواڵى سەرستەمكارانە نەك ستەمكارى سەر ستەملێكراوانە. بەشانازیشەوە ئەو كەسایەتیەو ئەو جۆرە خواناسە بووم.
رەنجدەر دۆڵەگۆمى
رانیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









