<

ڕونكردنەوەیەك لەكۆمەڵەى تۆڵەسێنەوەى كوردستان

11/07/2009, 12:00 (GMT+1)
پاش ئاڵوگۆڕكردنى بیرو ڕاى كۆمەڵكەمان گەیشتین بەوەى كەبڕیار بدەین هەموو كارو چالاكیەكانمان لەدژى دەسەڵاتى دوو بنەماڵە مافیاكەو داگیركەرانى كوردستان ڕابگرینبه‌ ئاشتیانه‌ کار بکه‌ین لەبەر ئەم دوو خاڵەى لاى خوارەوە.

1:پاڵپشتى كردنو بەئاگاهێنانەوەى خەڵكى بۆ دەنگدان بە د.كمال میراودەلى بۆ سەرۆكایەتى هەرێم .

2:پاڵپشتى كردنى بەرەى گەلوو ئیشكردن مان بۆ لیستى گۆڕان بۆپەرلەمانى كوردستان .

داواكارین لە كۆ مەڵانى خەڵكى كوردستان كە جاریكى تر بۆ ئەوەى موڵكو ماڵو سامانى میلەتەكەمان بە تاڵان نەبریت و خاكەكەشمان نەفرۆشرێت

دەنگ نەدەن بە دوو بنەماڵە مافیاكەى كوردستان.

وە داواكاریشین لە سەرۆكى هەرێم و پەرلەمانى داهاتوو كاربكەن بۆ بە دادگایى كردنى هەردوو بنەماڵەى مافیاو گەندەڵ وە هەڵوەشاندنەوەى میلیشیاو حیزبەكانیان دادگایى كردنى ئەو بە ناو ئەندام پەرلەمانانەى كە دژى كوردستان و بەرەى گەل وەستانەوە. كاركردن بۆ سەربەخۆیى و یەك پارچەیى كوردستان

سەرشۆڕى و شەرمەزاری و مردن بۆ دوبنەماڵەى مافیاو حیزبەكانیان بۆ ئاخوندەكانى ئێران بۆ توركى فاشیست و بەعسیە عەرەبەكان.

سڵاو لە كوردستان لە ڕۆڵە بەوەفاكانى كوردستان سەركەوتن بۆ كوردستان

*كۆمەڵەى تۆڵە سێنەوەى كوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست