<

لەژێر فشارى پارتیدا یەكێتى بەنیازى ئەنجامدانى چەندین كردەوەو سیناریۆیە

06/03/2011, 12:00 (GMT+1)


سەرچاوەیەكى ئاگادار لە كۆبوونەوەكانى ئەم دواییەى هەردوو مەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتى و كۆبونەوەى بارزانى و تاڵەبانى پێى ڕاگەیاندین كە پارتى هەڕەشەو فشارێكى زۆرى لە یەكێتى كردووە كە دەبێ كۆتایى بەم بارودۆخە بهێنێ، ئەندامانى مەكتەبى سیاسى پارتى بە یەكێتیان گوتووە شارو شارۆچكەكانى سلێمانى لە ژێر سنوورى دەسەڵاتى ئێمەدا نیە ئەگینا دەمانزانى چۆن خەڵكەكەیمان بێدەنگ دەكرد وەك چۆن ئێستا لە هەولێر و شوێنەكانى دیكەى ژێر سنورى پارتى كە بێدەنگمان كردوون ، هەروەها شەخسى مەسعود بارزانى بە جەلال تاڵەبانى وتووە كە ئێوە بەرپرسن لەم وەزعەیە و ئەبێ هەرچۆنێ بێ كۆتایى بەو مەهزەلەیە بێنن و بەهەر وەسیلەیەك بێ دەبێ ئەم ئاژاوەییانە كپ بكەن ئەگینا ئێمە رێگەیتر ئەگرینەبەر و بەزەرەرى ئێوەش تەواو ئەبێ ، فازیل میرانى بە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى وتوە ئێوە سەبەبكارى ئەو وەزعەن كە بەسەر پارتى هاتووە ئەبێ قەرەبومان بكەنەوە قەرەبووەكەش تەنها بێدەنگ كردن و هێوركردنەوەى خەڵكەكەیە لە سنورى دەسەڵاتى خۆتان كە پارتى تێیدا لەكەدار كراوە، تەنیا ئەم قەرەبووە تەعزیزى سومعەى پارتى دەكاتەوە لە ناوچەكە، مەسعود بارزانى گلەییەكى زۆرى كردووە لە بەرامبەر ئەوەدا جەلال تاڵەبانى بەڵێنى داوە كە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات دۆخەكە ئاسایى بكاتەوە و سومعەى پارتى بگەڕێنێتەوە، هەر دواى ئەوەش جەلال تاڵەبانى كۆبوونەوەى بە مەكتەبى سیاسى یەكێتى و هەندێ لە بەرپرسانى حكومى دەكات لە دەباشان و فشارێكى زۆریان لەسەر دەكات بۆئەوەى بەهەر شێوەو شێوازێك بێ كۆنتڕۆلى بارودۆخەكە بكەن ، لەمەدا نیازى پارتى ئەوەیە كە زیاتر یەكێتى تێوەگلێنێ لە تاوانەكان و توشى هەڵەى گەورەو كارى نەشایاو و نایاسایى بكات، هەربۆئەوەى چڕى هێرش بۆسەر پارتى كەم بێتەوە و ناڕەزاییەكان زۆرتر ئاراستەى یەكێتى وەربگرێت و هەروەها ئاژاوەو ناكۆكى توند بەرپابێ لە نێوان یەكێتى و گۆڕان و سەقاڵیان بكا بە ناكۆكى و كێشەى نێوانیان، لەلایەكیدیكەوە پارتى هەوڵدەدا چەند كەسێك بە دەستى چەكدارانى یەكێتى بریندارو بكوژرێن بۆ ئەوەى پیسیەكانى خۆى ئاوەژوى بە پیسى یەكێتى بكات و تاوانەكانى سەرخۆى پەرت بكا هەروەها بۆئەوەى ئاراستەى گلەییەكانى سەرپارتى بگۆڕێ بۆ سەر یەكێتى ، لە هەمان كاتیشدا پارتى خۆى بەنیازە چەندین سیناریۆ ئەنجامبدا لەوانە لەڕێگەى چەند رێكخراوێكى سێبەر خۆپیشاندان لە هەولێر ئەنجام بدرێت و داواى چاكسازى و هێوركردنەوە بدەن بە دروشمى (نا بۆ توندو تیژى بەڵێ بۆ چاكسازى و هەڵبژاردنى پێشوەخت) مەبەستى پارتى لە سازدانى ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە بۆ ئەوەیە كە نیشان بدات لە هەولێرو سنورى دەسەڵاتى پارتى ترس نیەو رێگە دەدرێت خەڵك ئازادانە گوزارشت لە بۆچونەكانى بكات و خۆپیشاندانیش ساز بكا، لە سیناریۆیەكى تریشدا پارتى بەنیازە چەند دەزگایەكى رۆژنامەوانى و راگەیاندنى سەر بە پارتى هێرشى بكرێتە سەر و بیسوتێنێ ، لە نێو خۆپیشاندانەكانیش رۆژنامەنوسانى سەر بەپارتى هێرشیان بكرێتە سەرو داركارى بكرێن تاوەكو پارتى خۆى بخاتە نێو لیستى تاوان لێكراوان، شایانى باسە پارتى وەها سەرى لێشێواوە هانا بۆ هەموو كردەوەیەك ئەبا بۆئەوەى هەرچۆنێبێ بارى خۆى ڕاست بكاتەوە بەڵام ڕادەى هۆشیارى خەڵك گەیشتۆتە ئەو ئاستە بەرزەى كە پارتى هەموو سیناریۆ و كردەوەكانى كورت و چروكن بۆى پینەو پەڕۆش ناكرێ.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست