فەرهاد پیرپاڵ رووی کردە مانگەشەو، دوایی ئێسقانیان بۆ فڕێدا
24/10/2014, 12:00 (GMT+1)

شارى سلێمانى یەكێكە لە شارە جوان و خەبات گێڕو گیان فیداكانى كوردستان و تەنانەت جیهان و ناوچەكەش، سلێمانى بەرهەم هێنى كلتورو ئەدەب و نەوە شۆشگێڕەكانى كوردستانە، لەم شارەدا هەزاران ئەدیب و نووسەر وهونەرمەند بۆ كوردستان بەگشتى بەرهەم هاتووە و جێپەنجە و قەڵەم و فڵچە ودەنگیان دلێر و سەربەرز و دیارە، هەزاران شەهید لەم شارى سلێمانیەدا بەدرێژایى مێژووى كوردو كوردستان لەبەردەم سێدارەو گولەدا بەخشراوە بەم خاكە و بە سەخاوەتەوە شەهید بوون، دنیاى پێشكەوتنى ڕۆژنامەگەرى و كتێب و نوسین و كەسایەتیەكان لە مێژووى كورد و خاكەكەیدا لەم شارەوە چەكەرەو گەشەیى كردووە، نوسەرو ناودارەكانى كورد سەرچاوەى كانیەڕونەكەى لە مێژووى كوردستاندا لەم شارەدا لەدایك بووە. ئەگەر ناوەكانیان ڕیز بەند بكەین ڕەنگە بۆ پاساودان نەبێت لەچەندین بەرگى كتێبى قەوارە گەورە دا تەواونەبن، نمونە، مەولەوى ، نالى، مەحوى ، پیرەمێرد، بێكەس، قانع، شێخ نورى، گۆران، شێركۆ بێكەس، هەردى، شێخ محەمەدى خاڵ،......تا ئەمانەو سەدانى تر خەڵكى ئەم شارەن، شەهیدەكان و هونەرمەند و كەسایەتیە پایە بڵند و بەدیمەنەكانیى ئەم شارەش لەو لاوە بوە ستێت، ئەم شارە هەر لەكۆنەوە دوژمنى زۆرى هەبووە و هەیە، بەڵام نەبەزیوە وكۆڵى نەداوە، دوژمننە ئاشكراكانى لە مێژوى ئەم شارەدا دیارە و هەمیشە بە سەر بڵندی و خۆ ڕاگرییەوە لە بەرانبەریاندا وەستا و ملكەچیان نەبووە، ئەم شارە وەك ڕەشەباكەى چەندین دوژمنى لە چاڵناو بە بەرزى وگەورەیى ماوەتەوە، مێژوو شایەتى ئەم ڕاستیە دەدات، سلێمانى بێپێدا هەڵگوتن شارى شاران و جێگەى سەركردە و تێكۆشەران و نووسەران و ئەدیبان وشاعیران و ڕۆژنامەوان و كەڵە پیاوان و بلیمەتان و شەهیدانى سەربەرزە، وەك شار دەڵێت: من ئەو دەریایەم سەدان سەگ دەمم تێنێن گڵاو نابم، سلێمانى بەبێ دەمارگیرى وەك شاخى ئەزمڕ و گۆیژە و پیرەمەگرون وگڵە زەردە ئەوەندە بڵند و بەرزە ئەوانى ل ەخوارە سەیرى دەكەن وەك مێروو لە بچوك و قەزەم و زەلیلن، بۆیە قەت ناگەنە باڵاى بەرزى سلێمانى..!! دوژمنانى كورد زۆر سیرساركە كەچەڵە و لاوازوو بێهەڵوێست و پەتەڕى وەك فرهادە سەرلێشێواو بۆ شارى سلێمانى چاند و ئاویان كردە بنیان بەڵام ئەم شارە نەبەزى و ئەوان چونە سەرە نوێلكى پڕ بۆن و زبڵدانى مێژووە، هەزاران زەعتوت و جاسوس و بكوژ و پڕوپاگەندەچى و خوێن ڕێژ نەیان توانى توزێك شانى ئەم شارە تۆزاوى بكەن. بەڵام پێم ناڵێن فەرهادێكى بێدەرپێو و بێ چاو ڕوو بێ ئەرزش وسوك وشێت بەدەمەلیكاوى وژەهر ڕێژەكەى چۆن دەتوانێت، شارى سلێمانى لەكەدار و ناشیرین بكات وەك خۆى بچوكى بكاتەوە. سلێمانى دەریایەكە كەس ناتوانێ گڵاوى بكات ئەگەر دەیان فرهادى سوكى بێكەسایەتى بۆزیندوو بكرێتەوە.. سلێمانى مێژووى دیارە هەموان شانازى بە سلێمانى یەوە دەكەین و پێى سەر بڵندین، بەڵام تۆى دكتوری شكستخواردوى فاشل بەرهەمە ناوازەو داهێنانە گرنگەكانت كە جێگەى خۆ بادان وشانازیتن كامانەنەن، پێت وایە وەك خەیاڵ پڵاو ئەوانەى بەرهەمت هێناوە داهێنان وجوانین، داهێنانەكانت كوا بەقەولى خۆت سی چل بەرهەمت هەیەو چەند خوێنەرت هەیە تا بتان ناسن و بەرهەكانى تۆیان لە یادبێت، پێم ناڵێیت: بەو دەمپیسى وبێكەسایەتى و پەتەڕی وسەرلێشێواى و شێتى و لاوازى وبازگانى و دەیان شتەى ترتەوە كە پێتەوە لكاوە وەك لەزگە دەتەوێت خۆتمان لێبكەیتە فریشتەو داهێنەر وپێت وایە كەس جەنابت ناناسێت، وەك تەوالێتەكەى ماڵەكەت كەسوكایەتیت بەخۆت و شار وكەسایەتیە كانى هاوڕێ وكەسوكار و خێزانەكەى خۆتیش دەكەیت، كەسێكى دۆڕاو وەك ...فەرهاد سوك بێت وەك جەنابتى بەسەردێت و دەبێتە مەهزەلەى شار و خەڵك و وڵاتەكەى و وەك تۆ ژیان دەگوزەرێنێت، كوڕم بڕۆرەوە بۆ فەرەنسا بۆ نادى وتیاترۆ وشوێنى سۆزانى خانەكانى بەشێك لە مێژووى ژیانت باشترە لەوەى لە بەرانبەر سلێمانى و سلێمانیەكاندا قەوچە قوزچ بكەى و بەمانگەشەو بوەڕڕیت، ئەم دێڕانەمان بۆیە بۆنوسیت تا بە بوخز و قین وكۆنەقین بەرانبەر شار نەڕێژى و فێرى ئەدەب بیت و بە ئەدەبەوە بێیتە حزور..!
فەرهاد و n.r.t و بەرنامەى شەقام
لە شەوى 20/10/ 2014 لە كە ناڵى n.r.t لەبەرنامەى شەقەمام دا پیشكەشكار دەرون گێژەن، چاوپێكەوتنێكى لەگەل زمانپیسى فاشل وخەیاڵاوى شێت و پەتەڕى فەرهاد پیرباڵ ساز كردبوو، فەرهاد وەك گشت جارەكانى دیكە وەك كەسێكى شێت و سەر لێشێواو هەست بەكەم زان و لاواز وەك كەڵە شێرێكى دۆڕاو ترسنۆك و بەرژەوەندى خواز و دەم پیس، وەك جارەكانى ترلەشاشەكانەوە دەركەوت بوو، ئەم جارەش خۆى نمایش كردەوە و دەركەوتەوە كە زۆربەى بینەران و خوێندەواران و ڕوناكبیران پێش ئەوەى چاوپێكەوتنەكەش پەخش بكرێت دەیان زانى فەرهاد وەك گاڵتە جاڕ و كەسایەتییەكى لاوازومەهزەلە چى، چى دەبێژێت و چى دەڵێت: و چۆن بەفشقیات و قسەى نا معقول و بێلەزەت و بێتام و بێ ئەدەب لەقسە كردندا بەرنامەكە و بێژەرەكە بەڕێ دەكات، ئەمەى وتمان گومانى تیانیە وڕاستیەكى حاشا هەڵنەگرە..!
بێژەر و پێشكەشكارى بەرنامەى شەقام
ئەم برادەرە و هاوپیشەكانى پێیان وایە ئەگەر لە دوشانۆ ودوو دراما و فلیم و...تا، یان دوو نوسینیان نووسى و بڵاوكردەوە ئیتر دەبنە سوارى گەورەى مەیدانەكە و كەسى تر هاوشانیان نیە، برا ئیسَستا تۆ بۆنى شیرى خاو لە دەمت دێت، ژیان ئێستا زۆرى ماوە لە بەردەمتا تابیتە ڕۆژنامەنوس و هونەرمەندى گەورە و خۆتى پێوە با بدەیى و ناو ناوبانگ پەیدا بكەى، تۆچەند داهێنانت كردوە لە ژیانى هونەریتا ڕۆژى چەند دەخوێنیتەوە و سەررقاڵى بوارەكەى خۆتى ڕۆژانە و مانگانەو ساڵانە چیت ئەزمۆن كردوە چیت بەرهەم هێناوە وفێرى چى بوویت گرنگ وپڕ بایەخە بۆتۆ قوڕ بەسەر ئەوكەناڵە بێلایەنەى تۆى لە ئامێز گرتوە و كردویتیە بەڕێوەبەر، پێمان ناڵێیت: بۆ ئەوەندە لوتان بەرزە و بێ ئاگا و لەخۆ باین و ئاستى ڕوناكبیریتان لەكوێدایەو...تا تۆ لە بەردەم فەرهادێك كە نەك نووسەر وداهێنەر نیە، بەڵكە سەرسەرییەكى شەقامەكانى هەولێرە و خەڵك گاڵتەو قەشمەرى پێدەكات و چۆن هێناتە سەرشاشەو بە زەلیلى گلانتى وپێشكەشى كردیت وخۆشت بەلاوازى و سادەیى كەوتیتە پێش بینەرەكانت و شكاندنو بچوك كردنەوەى كردە نسیبت، نە دەبوو، وەك فەرهاد گوتەنى بیەڵیت: تائە و تە اشیر و سوكایەتى بەخۆت و شارەكەت وكەناڵەكەت بكات و لە بەرچاوى دنیاو شارەكەت بەناوى ڕاى ئازادەوە سوكا یەتى تان پێ بكات و بتانخاتە چاڵى شپرزەیى و ڕیسوا ییەوە، من لە تۆ دەپرسم كاكى پێشكەشكار ئەم هەموو ئەزیەت وماندو بوون و پارە سەرفكردنە بۆ فەرهادێك كە كەس گوو بەكڵاوى نا پێوێت بۆ..، ئەوە دەهێنت تۆ بیهێنیتە بەردەم بینەران و سوكایەتى بە خۆت و بەرنامە وشاشەكەتان بكات و پێڵاو بۆ دەمتان درێژ بكات و تۆش دەمتى بەلاوازى و بێ ئەزمۆنى بۆ پان بكەیتەوە و نەتوانى وەڵامى بێ ئەدەبیەكەى بدەیتەوە و پێت وایە لەم كوردستانەدا لەفەرهادێكى پەتەرى و بێ هەڵوێست ودەروون نەخۆش زیاتر كەسى دى خوێنەدەوار وتێكۆشەر و نووسەر و ڕووناكبیرو ...تا نیە و ئەم خاكە لەمى زیاتر تیانیە، كە بەم بەرنامەیەشتان سەلمانتان تا فەرهاد و عومەر چاوشینێكى فاشل پیشان خەڵك بدەن سوك و ریسواو دەبن و مێژوو ئایندەش لەئاست پیشاندانى ئەم جۆرەكەسانە كە جوێن و سوكایەتى بە شارو خاك ووڵاتى خۆیان دەكەن و لە ژێر باڵى بۆگەنى دوژمناندا خۆیان شاردۆتەوە نابورێت و لەكۆتایدا دەكەونە سەرەلوێنكى مێژووییەكى قێزەونەوە.
فەرهاد بۆ خەشم و قینى لە شارى سلێمانییە.
1/ فەرهاد جارێك لە ڕۆژنامەیەكى ڕو زەردا كە خوێنەرى نەبوو ووتارێكى لە سەرشاعیر ممدوح سلیم ناوێك بڵاو كردبووە، كە بڕواناكەم لە كوردستناندا زیاترلەچەند كەسێك كەلەپەنجەكانى دەست تێپەڕ ناكات، ئەم نوسینە بێ ناوەرۆك و بێتام و بێ كەڵك و لاواز و بێ بە ڵگەییەى خوێندبێتەوە، ئەوانەى ئەم بابەتە تەشەر ئامێزەى فەرهادیان خوێندبێتەوە، لە قەشمەریات و بێ پێزى ئەم نوسینە تێدەگەن كە فەرهاد لەم نوسینە هەلەق وپەلەقەیدا ویستبووى گاڵتە بە شاعیریى پێشەنگى شیعرو داهێنەرانى شارى سلێمانى بكات، پیاو ناماقوڵێكى وەك فەرهاد لەو نوسینەدا كەبەفیت ولایەنگرى كەسانى دیكە نوسی بووى ئەى ویست لە ڕێگەى ئەم نوسینەیەوە وەك گوترا شكۆى گۆران و شێخ نورى شێخ ساڵح ...تا لە پێشەنگى شیعرى نوێى كوردیدا لە كەدار بكات و ئەوشاعیرەى ناومان برد بەعەقڵى لاوازى خۆى بكاتە پێشەنگى داهێنان و شیعرى تازەى كوردى، بەڵام خەیاڵ پڵاوەكەى فەرهاد زوو وەك خەونى چۆلەكە بەباچوو ئەم وتارە شەق و پەقەشى كەس حسابى بۆنەكردوو باسیش نەكراو نەیتوانى شاعیرانى پێشەنگى سلێمانى یەك تۆزقاڵ لەشكۆیان كەم كاتەوە و فەرهادیش تەنیا ڕیسوایى و.. تا بۆ مایەوە و خۆى ڕیسواكرد.
2/ فەرهاد یەكێك لەجارەكان دێتە سلێمانى، بەڕێز نەوشیروان مستەفا، دە بیستێت هاتۆتە سلێمانى، ئەو ڕێز بۆ نووسەرو و ڕوناكبیرو ڕۆژنامە نووسان دادەنێت وكارەكانى ئەوان بەرز دەنرخێنێت، دەنێرێت بەشوێن فەرهادا تا بیبینێت و ڕێزى بگرێت، ئەوە بوو ڕێزى زۆرى لە فەرهاد نا، فەرهاد بە هۆى نوسینە هەلە قوو بەلەق و بێ پێزەكانیەوە دژى خەڵك و شارى سلێمانى بەتەواوى خۆى ناشیرن كرد و شوڵى لێهەڵكێشا بوو، جارێكى تر دێتە سلێمانى و خۆى تەلەفۆن بۆ جەنابى نەوشیروان مستەفا دەكات و دەڵێت: من فەرهاد پیرباڵم دەمەوێت بتان بینم، بەڕێز نەوشیروان مستەفاش لەپاى كارە ناشیرینەكانیى فەرهادا ، بەتوڕەى وەڵامى فەرهاد دەداتەوە و دەڵێت: من سەگبابێك ناناسم بەناوى فەرهاد پیرباڵەوە تاپێشوازى لێبكەم، بەم وەڵامە فەرهاد شێتگیر دەبێت و ڕق لەبەرانبەر بزوتنەوەى گوڕان و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و خەڵكى سلێمانى لەناخیا دروست دەبێت و بۆیە لەبەرنامەى شەقامدا زۆر هێرشى دەكردە سەر یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان و ڕەنگدانەوەى ڕق لەناخى فەرهادا بەسەریدا بەرانبەر بەم شارەو ئەم دووپارتە كەڕۆڵەى ئەم شارەن ڕەنگى دابووە و نەى دەتوانى بە تەوتاوى جڵەوى خۆى بكات و كۆنترۆڵى لەدەست دابوو، بنى زمانى وسەرى زمانى هەر هێرشى سیاسى بوو بۆسەر ئەم دوو پارتە سیاسیە كەبنكەى جەماوەریان لەشارى سلێمانیدا بەهێزەو فەرهادێكى شێتۆكەش دەزانێت چۆن وبە پاڵپشتى كام باپیرە گەورەى ئەم جۆرە قسە هەلەق و مەلەقانە فڕێ بدا و پاشان بەرەكەى بچنێتەوە
3/ فەرهاد بە قسە ناخۆش و بێ ناوەرۆك بێتامەكانى كەقێزەون بوون لە بەرنامەى شەقامدا هێرشى كردەوە سەر سلێمانى و باسى گردەكانى كردەوە وەك تەنیا سلێمانى ئەم بابەتەو سوزانى تیابێێ ولاى خانەوادەو شارەكانى تریش بە هەولێرى خۆشەویستیشەەوە ئەم بابەتانە نەبن و تەنیا زەعتوتێكى وەك فەرهاد ئەم بابەتانە بوروژێنێ و پیشانمان بدات و جیاوازى ودوژمنایەتى لەنێوان هەولێرى وسلێمانیەكاندا بچێنێ، كوڕم ئەوە پیشەى هاوخەم ومامۆستا و بەعسیە هاوپیشەكانتان بوو لەچاندنى دوژمنایەتى و تەفرەقە و ڕق ل ەنێوان سلێمانى و هەولێرییەكاندا چونكە زەعتوت.. مەحوى شاعیر تێدەگات دنیا خەراباتە. و تۆ چۆن كاوێژ دەكەیت. ئەوكاتەى سلێمانى ڕاپەڕینى ئەنجام داوە دژى دوژمنان و ستەمكاران فەرهاد تۆ لە وجود و سكى دایكیشتا نە بووى كوڕم، خۆپیشاندنەكانى 17/ شوباتى ئەم دوایەش تەنیا داواكردنى عەدالەت و نەمانى گەندەڵى بوو، نەك وەك جەنابت كە هاتیت ولیك بەدەمتا دەهاتەخوارەوە كەفشەو فاڵ و مامۆستاى سلێمانیەكان بی لە ووتارداندا، زانرا كێ ناردویتى و مەبەستت چى یە. خەڵك سەگیان پێوەنایت و ڕیسوایان كردیت و تۆش لەوبەرنامەیەدا بە ئێران و فڵان قەوچانت وانە بوو كوڕم، بەڵكە ئەوە ئازار و داخوازى شارێك بوو لە ڕۆڵەكانى خۆى نەك دوژمنایەتى تۆش لە چاوپێكەوتنەكاندا كە دەریانكردیت لە بەردەم كامێراكاندا ئەدەب و ڕۆشنبیرى و كەسایەتى سوكى خۆت بەتەواوى دەرخست و بەئەدەبى بەرزەوە گەڕایتەوە هەولێر، خۆ نكوڵى لەم بابەتەش ناكەیت بۆیە ئەوەندە حاقدى بەرانبەر ئەم شارە تاسەر ئێسقان ... بەرى خۆریش بە بێژنگى بێئەدەبان ناگیرێت.
4/ فەرهاد لەبەرنامەكەدا ستایشى خۆى كرد كەچەند مەزنەو تەنیا مامۆستایە لەباكورو باشوردا وانە گرنگەكانى بڵێتەوە و لەم زیاتر كە كوردستاندا كەسى تر نیە، بەوشەى فشقیات و قەشمەرى زۆر وروژاو خۆى لە یاد چوەوە كە مامۆستاى زانكۆیە، بو َیە پێڵاوەكەى لە بەردەم پێشكەش كاردا بەرزكەردەوە و بە تەواوى ئەدەبى مامۆستایەتى خۆى و خوڕەوشتى خستەژێر پرسیارەو و دۆڕاندن وسوك بوونەوە، ئێمە لە فەرهاد دەپرسین ئایا ئەوكاتەى لە سلێمانى یەوە ئۆتۆمبیلەكەى پڕ دەكرد لەكتێب و دەیبرد بۆ هەولێر لەكوێ ساغى دەكردەوە و پارەكەى لەكێ وەردەگرت لە شێخ واللە یان لاى كام پارت، ئەى كە لە هەولێرەوە كتێبى دوبارە باردەكردەوە وسیخناخى دەكرد لە سلێمانى لاى كام حیزب ساخى دەكردەوە و كۆڵێك پارەى وەردەگرد هى كێ بوو..!! ئەى باسى ئەم ئازایەتى وشهامەت وقارمانێتى وچڵكاوخۆریە بۆناكەى فەرهاد پیرپاڵ كە قسەى زل و بێتاممان پێدەفرۆشى كا ناوى سلێمانیت لەزار دەرچوو، ئەمجارە دەست نوێژ بگرە و بە ئەدەب بێرە حزوور حاڵى عەرزم بووى.
5/ لە كۆڕێكى ڕۆژنامە گەریدا، فەرهاد پیرپاڵى بوغراو نا ئومێد و هەزیل و یست بووى بە خەڵكى سلێمانى ڕابوێرێت و داواى كردبوو قوتابیەكى بە ناوى فڵان() كە پێى وا بوو خەڵكى سلێمانیەوە ویستبوى قەشمەریەكانى پێبخاتە ڕوو خستبووشیە ڕوو بۆ ئامادەبوانى كۆڕەكە، كەتواو بوو بوو وتوبیان فەرهاد خۆ ئەو برادەرە خەڵكى سلێمانى نەبوو، بەڵكە هەولێرى یە و لە خوتان بوو ئەوتوشى سەرسامى هاتبوو..! هەموو دانیشتوانى هۆڵە كە گەمژەیى فەرهادیان باشتر بۆ دەركەوتبوو، ئەمە كارو كردەوە جوانەكانى ئەم فەیلەسەفە خۆ بەقەشمەر زانەیە كەدەیەوێت ئیش بۆ مامۆستاكانى بكات تا سلێمانى لەیەكدى داببڕێت و سوكایەتى بە سەروەرى ئەم شارەبكات كە فەرهاد و نمونەكانى وەك فەرهاد ناتوانن یەك زەڕە لە هەیبەت و شكۆى لە كەدار وكەم بكەنەوە ئەویش دەبێت تاماوە وەك گەماڵەپیرەكە هەر حەپەى بێت و سلێمانیش زۆر لەوە گەورەترە بێدەرپێیەكى وەك فەرهاد پیا هەڵ بشاخێ..!. ئەمە چەند نمونەیەك بوو لە ناخ پیسى و دەروونە نەخۆشەكەى فەرهاد، كەلەم سەرچاوە بۆگەنەوە ڕێگەى گرتووە دەربارەى ئەم شارە كە227 ساڵ زیاترە لەبەردەم دوژمنان و ناحەزاندا خۆى ڕاگرتووە كە فەرهاد و نەوە نەخۆشەكانى ناتوان لەئاستى ئەم شارەدا بوەستن، ئایندەش ئەمە باشتر ڕوون دەكاتەوە..
كەناڵى ڕاگەیاندنى پرۆفیشناڵى كورد
هەموان كەناڵە لاوازە كانى ڕاگەیاندنى كوردى دەبینین لە بیستراو بینراو نووسراو، دەزانین تا چەند بایەخ بە تاكى كوردى دەدەن و چۆن خەڵك دەگەوجێنن و لەخشتەى دەبەن و بەهەزاران ملێوێن دۆلار ودینار لەوپێناوەدا بۆلە خشتەبردن و گەوجاندنى تاكى كوردى بەهەدەردەدەن و دەیان كەسى گەوج و بێئاگا و خەیاڵاوى و شكستخواردوو ئەقڵ بۆگەن كاریان تێدا دەكەن، ئەوان تەنیا دەتوان تەنیا دراما وفلیمە فاشل و پڕ درۆ وخەیڵاوى وسێكسى و پڕ كوشت وكوشتارو قارەمانیە توركى و كۆرى و هیندى یەكانمان بەوەرگێڕانە سەقەت و كوردییە هەلەق و پەلەقەكان بۆ پەخش بكەن و لەخشتەمان بەرن وپێیان وایە ئێمە بەكەلتوور و دابوو نەریتى گەلان ئاشنادەكەن و لەژێر پەردەى بەرەڵاى بڵاوكردنەوە و خۆ بەدیموكراتى زانیندا تاكى كورد بەرو هەلوەشاندنەوەى خێزان و كۆمەڵى كوردى ئاڕاستەدەدەن و خۆیان بیانەوێ و نەیانەوێت خزمەت بەدەزگا هەواڵگریەكانى دوژمنانى كورد دەكەن وتاكى كوردى سەرگەردان دەكەن، پرسیار ئەوەیە بینەرو بیسەر و خوێنەرى ئەم ڕوژنامەو كەناڵ و دراماو ...تا ، خەڵك تا چەند و چۆن ئەم بابەتانە بەگشتى دەبینێت، ئەم داهاتە زۆرە لەكوێ بۆ ئەم كەناڵانە بەهەموویانەوە دابین دەكرێت سوود و گرنگى بۆكورد وكێشەكەى چى ... ئەم شتانەبەگشتى خزمەتى كێ دەكات، كورد یان دوژمنەكانى.. ئەو كەناڵانەى بە ملێۆن دۆلار بۆكارمەند و پەخشەكەیان بەگشتى خەرج دەكەن، لەهەواڵەكانیاندا، لە شەڕەكانى پێشمەرگە و دوژمناندا، دەنووسن، بەپەلە، هەنوكە، ئێستا، ئاژانسى هەواڵى ئانادۆڵى توركى ڕایدەگەیەنێت، هێزى پێشمەرگە واى كردوو ئەمەندە كەس لەهەردولا كوژران و ئەو ناوچانە ڕزگار كران، بۆ سیئێن ئێن، و ئاسوشى پرێس , سۆمەرە نویز و فڵان وفیسار، لەسەر شاشەكانیان بەگەورەیى دەنوسن و شەرم ناكەن كەئەمان ڕۆژانەو مانگانە وساڵانە دەیان ملیون دۆلار ودینار خەرج دەكەن و خۆیان لەناو ڕوداو كارەساتەكانى كوردستاندان وناوچەكەدان، كەچى مەرجەع وسەرچاوەى هەواڵ و دەنگوباسەكانیان هەواڵ نێر و سەرچاوەكانى ناوچەكەو دەرەوەیەو بەهەڵەش بۆ گەوجاندنى خەڵك بەكوردیەكى شەق وشڕ بڵاوى دەكەنەوە ئەمە دۆخ و هەلومەرجى ڕاگەیاندنى كوردى ئەم سەردەمەیە، كە ڕوناگبیر دەبێت پێكەنینى بەم پەخش و كەناڵانەى كوردبێت، بۆ نمونە ئەگەر ڕوداوێكى ئۆتۆمبێل لە نزیك قەڵاى هەولێر یان لە سەهۆڵەكەى سلێمانى ڕوو بدات، هەریەك بەئاوازو ئامارێك بڵاوى دەكاتەوە و ترشوخوێى پێوەدەكات و لە مەسەلەى ئامارەكاندا هەریەك بەجۆرێكە، كەبیسەر و بینەر لەئاست ڕاستیەكان چەواشەدەكەن، ئەى ئەو مێزگەردو مونازەرانەى ئەنجام دەدرێت لەنێوان، سەركردایەتى و ئەندام پەرلەمان و پارێزگا و فڵان وفیسار، بڕیار بە دەستاندا كەوەك كەڵەشێرى شكست خواردوو پەڕوباڵى یەكدى دەكەن و هەر ئەوەندەیە سەروچاوى یەكدى ناشكێنن و بەناوى راى ئازاد و دیموكراتى و..... تا قسە دەكەن و ئەم ئەو تاوانبار دەكا و هەموو شیان بەدرۆ وبوختان خۆڵ لە چاوى تاكى كورد دە كەن و خەڵك بەگشتى لە پێناوى پارەو پلەى بەرژەوەندیخوازانەى خۆیان لە خشتەدەبەن ئەمەچەندى بەچەن و چەند لە خزمەت و دۆخى كورد و كێشە كەى دایە، فڕێدانى قسە نامەنتقییەكانیان لەو لاوە بوەستێت كە خەریكە بۆ بەرژەوەندى خۆیان ئاگر بەخەرمانى كوردەوە دەنێن و شەڕى براكوژى و ناسۆرەكان زیندوو دەكەنەوە، ئەمەلەلایەك كوا بەدودا چون و یاسا لەم نێوەندە پاشا گەردانیەدا كێ بەرپرسیارە لەجوڵاندندنى توندوتیژیەكان كەناڵەكان یان كەسەكان بەرپاى دەكەن كەناڵى واهەیە ڕۆژانەو هەفتانە سەدان شریتى هەواڵى و بەرنامە لەسەر یارى و شتى هیچو پوچ و بێ ئەرزش و بێكەڵك وبێتام پێشەكەش دەكەن وگرنگى پێدەدەن، بەڵام ناتوانن وئامادەنین وكەسیان نیە بەرنامەیەك لە سەر مێژوو لە سەر ئەدەب و هونەر و ....تا پێشكەش بكەن ، كەسیان نیە جگە لەچەند كەسێكى هەرزەوبێئەزمۆن و هزر بۆگەن و هیچ لەبارا نەبوو كە گاڵتەیان بەمێژوو ئەدەب وخاك و وڵات وتاكى كورد دێت، یان گرنگى بەنمونەو بەرنامە پڕكردنەوەى كەسایەتى شكستخواردوى وەك فەرهاد پیرپاڵ دەدەن و چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەم جۆرە كەسە نەخۆشانەدا دەكەن وئەنجامى دەدەن ، كەناڵە ڕوزەردەكانى بەعس و ڕژێمى دڕندەى بەعس هەمان كاسەلێس ودەروون نەخۆشەكان كەئێستا هەن ئاراستەیان دەكردن وەك ئەم جۆرە كەناڵانە بیریان دەكردەوە و كالتوور و مێژووى كوردیان شێواند بوو . وەك لەم كوردستانەدا كەسایەتى باش و كەسی ترى فەیلەسوف و زاناو دانا نەبێت ، لەم نمونە جوانانە زیاتر، یاخود هەموو كەناڵەكان قۆرخ كرا وە بۆ چەند كەسێك وهەر ئەم زانا وشارەزایانە نەبێت لەبوارى سیاسى و ئابورى و ئیسلامى سیاسى.... تا هەیە كورد كەسی ترى نیە.. ئەمانە ودەیان پرسیار كەدەكرێت بكرێت.. بەعەقڵى بۆگەن و دواكەوتوو خەیاڵ پڵاویشیان پێیان وایە ئەمەخزمەتە بەتاكى كوردى و ئەوەندەى ئەمانەخزمەتیان بەدۆخى دوژمنانى كورد كردووە لەناوخۆدا دوژمنەكانمان ئەوەندە زەرەر و زیانیان لە كوردو كێشەو مێژووى كوردو بزوتنەوەكەى نەداوە كەئەم دۆخى ڕاگەیاندن و پاشا گەردانیە پێویستى بەیاساو ڕێساو پێدا چونەوەى وورد وگشتگیر هەیە تا ئەم قەیران و بەرەڵایە بوەستێنرێت!
21/10/2014 سلێمانى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









