ڕه‌نگی سوور و سیاسه ت
14/03/2011, 12:00 (GMT+1)

وه ڕه‌نگی سوور بۆته ڕێبازێك وچینی فه‌رمانڕه‌واش له شێوه‌ی موریدێكی هه‌وڵ بۆدراوی ئه‌و ڕێبازه كه‌وتۆته وێزه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ وئه‌و به‌دیلانه‌ی كه پێی وابووه كه ده‌توانێت ئه‌و ئامانجه‌ی بۆ بپێكێت و غه‌ریزه‌ی ووشك هه‌ڵاتووی عاشق به‌ڕه‌نگی سووروبۆنی ساردی بۆ تێر بكات؛؛
ئه‌گه ر گوزه‌رێكی كوورت و خێرا بكه‌ین به مێژووی ڕابردووی مرۆڤایه‌تیدا؛كه سیاسه‌ت وه‌ك زانستێكی دیاری ناو ئه‌و مێژووه و به‌شێكی به‌رچاوی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونی خۆی سه‌لماندووه؛؛
وه بۆته ئامرازێك به‌ده‌ست لایه‌ن وبكه‌ره دیاره‌كانی گۆڕه‌پانی جیهانی مرۆڤایه‌تی و سیاسی‌دا؛ وه ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی نێوان ڕه‌نگی سوور‌و سیاسه‌تمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه بوونه‌ته به‌شێكی به‌رچاوو دانه‌بڕاو له یه‌كتری؛؛جا ئه‌و ڕه‌نگه سووره ڕه‌نگی خوێن بێت یان ڕه‌نگی سووری شكاندنی گۆزه ناسكه‌كانی كچانی نیشتیمانه‌كه‌ی خۆیان؛یان ڕه‌نگی سووری شه‌رابه ترشاوه‌كه‌ی نێو خه‌زێنه‌ی كڵێسا خاڵییه‌كه‌ی قه‌شه‌و پاپا؛؛
وه هه‌ندێك هه‌وڵیش له ڕابردوودا به‌دی ده‌كرێت كه وویستویه‌تی ڕێگر بێت له‌به‌ر ده‌م هه‌موو ئه‌و هاوپه‌یمانێتی ولایه‌ن و هێزه تینوه‌ی وویستویه‌تی ده‌م له‌ده‌می ڕه‌نگی سوور بنێت و هه‌ناسه‌ی دوور مه ودای قه‌تیس بكات ؛؛
كاتێك ماوه‌ی نێوان ڕێككه‌وتن نامه‌ی ویستڤالیاو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دیاری ده‌كرێت بۆ سه‌رده‌می سیسته‌می هاوسه‌نگی هێز واتا ساڵه‌كانی 1648 تاوه‌كو ساڵی 1914؛؛ ئه‌وا به‌گرنگی ده‌زانین كه ئه‌و سیسته‌مه وه‌ك ڕێگرێك باس بكه‌ین له‌به‌رده‌م ئه‌و هێزانه‌ی كه عاشقی ڕه‌نگی سوورن و ده‌یانه‌وێت پێی بگه‌ن؛
چونكه له دێر زه‌مانه‌وه بیریارانی سیاسی و بڕیارده‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتان هه‌وڵیان داوه كه هۆكاری سه‌ره‌كی ڕژاندنی ڕه‌نگی سوور له په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا ڕێك بخه‌ن و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن كه ئه‌و هۆكاره‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م بریتی یه له به‌كارهێنانی هێز له نێوان ده‌وڵه‌تاندا؛
كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له سیاسه‌ت وستراتیژیه‌تی ئه‌و ووڵاتانه ؛؛ كه ستراتیژیه‌تی كورت مه‌ودایان به ڕژاندنی ڕه‌نگه سووره‌كه كۆتایی پێ دێت و ستراتیژیه ته دوور مه‌وداكانیشیان بریتی ده‌بێت له‌بوونی هه‌یمه‌نه‌و باڵاده‌ستی له‌ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا؛؛
كه دواجار كۆمه ڵه‌ی كۆكراوه‌ی ڕه‌نگی سووری ده‌سته‌مۆ كرا‌و ی پێك هاتوو له‌ڕه‌نگه سووره جیاوازه‌كان ده‌بێته موڵكی ؛
له‌به‌ر ئه‌وه به‌درێژایی مێژوو له پاش هه‌موو جه‌نگێكی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌وه ئه‌م هه‌سته له‌شێوه‌ی چه‌ند هه‌وڵێكدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه بۆ ڕێگه گرتن له‌دووباره بونه‌وه‌ی جه‌نگ وبه‌ده‌ستهێنانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی ؛ وه‌پێش ئه‌م سیسته‌مه‌ش كۆنفرانسه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان باشترین نموونه ی ڕێگری بونه له ده‌ركه‌وتن و ڕژاندنی ڕه‌نگی سوور ؛ وه ئه‌م سیسته‌مه وویستوویه‌تی له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ھێزێكی گه‌وره‌تره‌وه بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر هێزی ده‌ستدرێژی كه‌ری تینووی ڕه‌نگی سوور ؛ كه له دواجاردا هێزه گه‌وره كه‌ش بۆ خۆی به‌نا چاری
ده‌بێته عاشقی ڕه‌نگی سوور ؛؛
وه بۆیه وه‌ك ڕێگری یه‌كه م له ڕژاندنی ئه‌و ڕه‌نگه باسی ئه‌م سیسته‌م و ڕێگه چاره‌یه‌مان كرد؛چونكه ئه‌و ڕێگه چاره‌یه زۆر كۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش زاین و تا ئێستاش له سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا كاری پێ ده‌كرێت؛؛ هه‌رچه‌نده ئه‌م شێوازه تا كاتێكی زۆر ڕێگرییه‌كی باش و ڕۆڵێكی باشی هه‌بووه ؛ به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئاوێته بوونی سیاسه‌ت وتینوێتی بكه‌ره‌كانی نه‌یتوانی زیاتر درێژه بكێشێت وئه‌وه‌بوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م سه‌ری هه‌ڵداو وه‌ك به‌دبه‌ختییه‌كی یه‌كجار كاریگه‌ر ڕه‌نگی سوور ناچار كرا له‌به‌رده‌م هێزه ناخ ڕه‌شه‌كاندا مل كه‌چ بكات و ماندوێتی باڵی به‌سه‌ردا بكێشێت و ئاڵای سپی به ڕووی ڕه‌شیاندا هه‌ڵبدات؛؛
وه دوای ئه‌ویش سیسته‌می ئاسایشی به كۆمه‌ڵ هاته كایه‌وه كه پێشترچه‌ندین ڕێكخراه‌ی بۆ دروست كرا وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی كه تائێستاش ئه‌و ڕێكخراوانه به‌رده‌وامن به‌ڵام وه‌ك پێوویست نه‌توانراوه ئه‌و گره‌نتییه بده‌نه مرۆڤایه‌تی و پێی بڵێن ئیتر ڕه‌نگی سووری ئێوه دیوارێكی پته‌وی هه‌یه‌و به‌زاندنی ئه‌و دیواره كارێكی مه حاڵه؛؛ وه‌ك ئاشكرایه له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا ئه‌م گره‌نتییه شتێكی یه‌كجار زه‌حمه‌ته به هۆی ئاڵۆزی و بوونی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌های جیاوازه‌وه ناتوانرێت ئاسایشی ڕه‌نگی سووری خوێنی مرۆڤه‌كان دابین بكرێت؛؛
به‌ڵام كه دێینه سه‌ر باسی جیۆ پۆلۆتیكێكی دیاری كراو‌و سیستمێكی سیاسی وسیستمێكی حوكم ڕانی دیاری كرا‌و ئه‌وا ده‌كرێت كه ئه‌و گره‌نتییانه بتوانرێت جێ به جێ بكرێت؛ ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌ك وپه‌یڕه‌وێكی ناوخۆی سیاسی یه‌كگرتوو و ده‌ستورێكی باوه‌ڕ پێكراو و یاسایه‌كی خاوه‌ن هێزی قبووڵ كرا‌و ئاماده‌ییان هه‌بێت؛؛
به‌ڵام گرنگترین شت كه ده‌كرێت ببێته سه‌رچاوه‌ی جێ به‌جێ كردنی هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانین بڵێین ئیراده‌یه‌كی پته‌وه كه ئه‌ویش لێمان تۆراوه‌و یان ده‌كرێت كه هه‌ر له بنه ڕه‌تدا بوونی نه بوبێت؛؛
كاتێكیش كه باس له دیموكراسی ده‌كرێت له‌وانه‌یه وای ده‌ربكه‌وێت كه دیموكراسی حه‌ز به ڕه‌نگی سوور ناكات و بینینی ڕه‌نگی سوور به لای دیموكراسییه‌وه زڕاندن و شێواندنی ناوه‌كه‌یه‌تی ؛؛وه له‌وانه‌یه وا ده‌ربكه‌وێت كه دیموكراسی ئاشناییه‌تییه‌كی زۆری له گه‌ڵ ڕه‌نگی سووردا هه‌یه كه ئه‌مه‌ش وای كردوه كه نه‌هێڵێت ماهیه‌تی خۆی پیشانی دیموكراسیه‌ت بدات وئه‌مه‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك پیشاندانی ماهییه‌تی ببێته هۆی نه‌مانی دڵسۆزی و ئاشنایه‌تییه كه‌یان؛؛ كه واتا له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته كه‌دا دیموكراسیه‌ت له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی سووری كوشتن دا یه‌ك نایاته‌وه‌و ترازاندنی دوگمه‌ی سینگی ڕه‌نگی سوور ته حریم ده‌كات؛
ئه مه بۆ دیموكراسییه‌تێكی پێگه‌یشتووی كرداری؛؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا بێت به‌ره‌و دیموكراسی واته نیمچه دیموكراسی و نیمچه دیكتاتۆری بێت؛ له وكاته‌دا به‌رگری كردن له ڕه‌نگی سووری سیسته‌می حوكمڕانی پێوویست ده‌كرێت وڕێ پێدراوه ؛ وه ڕژاندنی ڕه‌نگی سووری چینی ژێرده‌سته‌و فه‌رمان به‌سه‌ردا كراویش ئاسایی و قبووڵ كراوه ؛؛ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌و ڕه‌نگه سووره ڕژاوه ئه‌و شه‌رعییه‌ت و ڕه‌وایه‌تییه‌ی به سیسته‌می حوكمڕانی داوه كه مافی ڕژاندنی خوێنی شه‌رعییه‌ت پێده‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌بێت؟؟؟
ئا له م نیوه‌نده‌دا پیوویست ده‌كات كه كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه ڕه‌نگی سوور خۆشه‌ویست بێت لامان و وه لای سیسته‌می حوكمڕانیش به های هه‌بێت؛؛ چونكه له جیاتی هه‌وڵدان بۆ بینینی ڕه‌نگی گه‌ش و سوور‌و گه‌رمی جه‌سته‌ی ماندووشه‌كه‌تی خاوه‌ن شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات پێدان؛
هه‌وڵ بدرێت بۆ بینینی گوڵی سووری ناو ده‌سته قڵیشاوه‌كه‌ی كرێكاره سه‌ربه‌رزه‌كانی ووڵات و گوڵی سووری ناو په‌نجه ناسكه‌كانی لاوانی خاوه‌ن وزه و توانای ئێوه و درووست كه‌ری كورسی ده‌سه‌ڵات ولێسه‌ندنه‌وه‌ی كورسی ئێوه؛؛
وه هه‌وڵی ئێوه بۆ تێركردنی غه‌ریزه‌ی بۆن ساردوو عاشقی ڕه‌نگه سوره‌كانی ووڵات بگۆڕدرێت بۆ ڕه‌نگی سپی و ڕه‌نگی ئاشتی و ڕه‌نگی حه‌ڵاڵ و ڕه‌نگی شه‌رعییه‌ت؛ وه ئاشكرایه كه جوانترین ودیارترین هه‌ڵبژاردنیش له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له نێوان ڕه‌نگی سووری شه‌راب و ڕه‌نگی سپی شیردا ؛؛هه ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌یامبه‌ری مرۆڤایه‌تییه كه ڕه‌نگی سووری شه‌رابی نه هی كرد؛ چونكه ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ ڕه‌نگی سوور‌و عاشق بوونی سه‌رئه‌نجام به نه‌مانی خودی وتێكدانی باروودۆخ وبێ ئاگایی له به رپرسیارێتی و مه‌غروریه‌تی بێ بنه‌ماو له‌رزینی عه‌رش و له‌ده‌ست ده‌رچوونی هه‌یمه‌نه وكورسی ده‌سه‌ڵاتی به دوادا دێت؛؛
وه نابێت ئه وه‌ش له یاد بكرێت كه ڕه‌نگی سوور‌و ڕژاندنی بۆته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین شۆڕشی یه كلا كه‌ره‌وه و گۆڕانكاری ڕادیكاڵی له مێژووی مرۆڤایه‌تیداو؛؛ وه ئاوابوونی چه‌ندین سیسته‌می حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سیاسی دیار‌و به‌رچاو؛؛؛؛؛
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









