یه‌کێتی و پارتی به خشکه‌یی خه‌ریکی له‌ناوبردنی هه‌ر سه‌ره داوێکن که بمانگه‌ینێت به ڕاستی گه‌نده‌ڵیه‌کانیان
29/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له پێش ڕووداوی 17 ی فێبریوه‌ری فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی گڕی گرت و هه‌مو سه‌رنشینه‌کانی تیا چوون وه یان سه‌رنگوم کران ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که له ناو ئه‌و فڕۆکه‌یه‌دا بون به‌رپرسی گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ندیان تێدا بو وه‌ک به‌رپرسه‌که‌ی بانکی به‌ناوبانگی ئه‌مریکیJ P Morgan
شایانی باسه ئه‌وانه‌ی که زانیاریان هه‌یه ده‌رباره‌ی کێشه ئابووری و داراییه‌که‌ی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و ئه‌مریکا باش ده‌زانن که ئه‌و بانکه چۆن ڕیسوا بو وه چۆن گه‌وره‌ترین زیانی به خۆیی و دارایی ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت جیهان گه‌یاندخه‌ڵکی ده‌پرسن ئاخۆ ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامه و ڕێکه‌وتنه ژێربه‌ژێرانه چیبن که له فڕۆکه‌که‌دا و له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌کانی سوتا و بۆ هه‌تا هه‌تایه تێدا چون؟
له ڕووداوێکی تردا ده‌بینین سیروان بارزانی له گه‌رمه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ی کوردستاندا هاتۆته سه‌ر خه‌ت و ده‌ڵێت پارتی و بارزانی خاوه‌نی کۆڕه‌ک تێلیکۆم نین به‌ڵکو من و چه‌ند که‌سێکی تر خاوه‌نی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ین
به‌ڕێز بارزانی بیری چۆته‌وه که پاشناوه‌که‌ی خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که بارزانی خاوه‌نی ئه‌و کۆمپانیایه وه دیاریش نییه ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی تر کێن که شه‌ریکن له‌گه‌ڵیدا؟
ئایا ئه‌وانیش خزم و عه‌شره‌تی بارزانی نین؟
وه یان وه‌کو دیکۆر و بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کانتان به‌کاریان ده‌هێنن؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بۆ داپۆشینی ڕیسواییه‌کانی بانکی جه‌ی پی مۆرگان بێ ده‌نگی بکات له‌و ڕووداوه‌ی که له سلێمانی و به شێوه‌یه‌کی گومانوی ڕووی دا؟
ئیتر ده‌بێت چی بڵێین به میدیای کوردی داماو که هیچ زانیاریه‌کیان نییه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانتان؟
له گه‌نده‌ڵکاریه‌کی تردا
ئێستا له میدیای سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتدا بڵابۆته‌وه که گوایه کارگه‌ی ئاسنی که به نیازبون له چه‌مچه‌ماڵ دابنرێت ده‌گوێزرێته‌وه بۆ هه‌ولێر ئه‌وه‌ی که له میدیاکانی ده‌سه‌ڵات و به زمانی ئینگلیزی بڵاویان کردۆته‌وه ئه‌وه‌یه که گوایه خاوه‌ن زه‌ویه‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕازی نابن زه‌ویه‌کانیان بکرێت به کارگه به‌ڵام وه‌ک مه‌رجێک ڕازی ده‌بن ئه‌گه‌ر بکرێن
به شه‌ریك؟
که‌س و کاری شه‌هید گه‌رمیانیش ئاگایان له مه‌حموی بێ زه‌وا نیه؟
له وڵاتانی ئه‌وروپی کاتێك پڕۆژه‌یه‌ک له ناوچه‌یه‌کی پڕ دانیشتواندا ده‌کرێت حکومه‌ت و شاره‌وانی ڕاپرسی بۆ ده‌کات و زیان و سوده‌کانی لێک ده‌داته‌وه پێش ده‌ست پێکردن
به‌ڵام له کوردستان هه‌ر چی شت هه‌یه به سوڵحی عه‌شایه‌ری و له ژووره داخراوه‌کاندا وه دوور له چاوی میدیا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌کرێت له خوێنه‌وه بیگره تا ئازادی و موڵک و ماڵی خه‌ڵکیش ئێستاش له هه‌واڵێکدا بڵاوبۆته‌وه که کۆمپانیای زه‌ین که کۆمپانیای مۆبایل و خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فونه و سه‌ر به عێراقی عه‌ره‌بیه به ته‌مایه به‌م زوانه خزمه‌تگوزاریه‌کانی له کوردستان ده‌ست پێ بکات .
دیاره یه‌کێتی و پارتی خه‌ڵکیان به گوێ نه‌گرتنی خۆیانه‌وه مه‌شخول کردووه و له په‌ناشه‌وه خه‌ریکن و ئه‌رز و ئاسمان و زه‌وی کوردستان ته‌خشان و په‌خشان ده‌که‌ن
خوا ده‌زانێت کۆمپانیای زه‌ین بۆ مۆبایه‌ل هی چ سه‌رمایه‌دارێکی عه‌ره‌ب یان عه‌جه‌مه و چ ڕێزێکی هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و ئاسمان و ئاو و هه‌وای کوردستان؟
مژده‌تان لێ بێت سه‌رای ئازادی ئه‌و له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئێوه‌دا ئاسمانی کوردستان له ڕێگه‌ی مۆبایه‌له‌وه به‌سترایه‌وه به ئاسمانی عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه
فه‌رمون له‌گه‌ڵ لینکی ئه‌و بابه‌تانه
کۆمپانیای زێن
http://www.ameinfo.com/260347.html
کارگه‌ی ئاسن
http://www.zawya.com/story.cfm/sidZAWYA20110326074016
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









