ڕیسوابوونەکەی تالەبانی لەزمانی خۆیی ولەسەر ئەرزی واقیع
13/03/2012, 12:00 (GMT+1)

ئەوەتانێ بەچاوی خۆمان بینیمان چۆن چەند سالێک بەر لە ئێستا کاتێک تالەبانی سوکە لەرزوتایەکی لێهات بردیان بۆ ئوردن، مەرومالاتی کوردستانیان نەهێشت بەهۆی سەربرینی بۆ ئەم فەردە زەهیرە کە خوا چۆن گەڕوگولی کردووە،تاوای لێهات ئەزمەی نرخ کەتە بازارەوە،باش زوو هەلسایەوە ئەگەر نا گرانی بازار نیوەی کوردستان لەبرسان دەکوشت.
ئێستاش هەموو لایەک باش بۆیان ڕوون بۆتەوە ئەو پیاوە ناشرینە کە چی لەبار دانییە، ئەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژە لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکایە، کەس خۆی لێنەکردۆتە خاوەن، لەوەش دلخۆشکەرتر ئەوەیە، کاتێک شتێک یا ڕوداوێک لە بەرژەوەندی جەلالیەکان بێت، ئەوە راگەیاندنەکەیان و کادرو هەوادارانیان خەو خۆراک لە خەلکی حەرام دەکەن و دەیکەن بەبەزمی خۆیان، بەلام خوا ڕەحمی کردووە ئەم جارەیان باریان کەوتۆتە لێژی بەیەکجاری قڕوقەپیان لێکردووە.
ئەگەر خوا ڕەحمی کرد ئەو بەلایە لەکۆلی کورد بۆوە، کورد ئیسراحەت دەکات وفیتنە لەنێو رێزەکانی گەلی کوردستان نامێنێت، وە من مژدەی ئەوەشتان پێدەدەم ئینجا کورد دەبێت بەدەولەت، چونکە تا ئەو کابرایە مابێت کورد ئیسراحەت ناکات، بەلام ئەوە ڕۆژی ڕوناکی کورد هەڵدێت،
بەلام پرسیار ئەوەیە ، نەمان زانی سەرمایەی ئەم تالەبانییە چەندە ولەکوێیە، سالەهایە بەناوی شۆڕشی کوردستان وحکومەتی کوردستان پارە لەملاوئەولا کۆدەکاتەوە، باشە ئەگەر خاوەنی هیچ نەبێت، کامە بەلەدییە وشارەوانی و لە کامە گۆڕستان دەینێژن، وەک خەزورەکەی پاسەوانی دەبێت یان نا؟.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









