
ئێمە لەكەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان لەهەولێر لەساڵى رابردوەوە تائێستا دووجار پرۆژەى دابینكردنى دەرماڵەى پیشەییمان خستۆتە بەردەم پەرلەمانى كوردستان و دەزگاپەیوەندیدارەكانى حكومەتى هەرێم بەڵام بەداخەوە سەرەراى ئەوەى تائێستا نەگەیشتووینەتە ئامانج و حكومەت داواكەمانى جێبەجێنەكردووە بەڵام ئەوەش نیگەرانى كردووین كەتائێستا یەكێتى مامۆستایان پشتگیریان لەداواكەى ئێمەنەكردووە ، لەبرى ئەوەى پشتگیرى لەپرۆژەكەى ئێمە بكەن ئێستا یەكێتى مامۆستایان خۆى پرۆژەى دابینكردنى دەرماڵەى پیشەیى بۆمامۆستایانى كوردستان خستۆتەبەردەم پەرلەمان و حكومەت ، ئێمە لەكەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان وێڕاى ئەوەى پێداگرین لەسەرئەوپرۆژەیەى خۆمان پێشكەشمان كردووە و لەپەیوەندى بەردەوامیشدادەبین لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەكان بۆدابینكردنى دەرماڵەى پیشەیى مامۆستایان و پشتگیرى تەواوى خۆشمان بۆپرۆژەكەى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان دەردەبرین و داواش دەكەین ئەوان پاڵەپەستۆى زیاتربخەنە سەرحكومەت و پەرلەمان و ئەگەریش پێویست بكات بایەكێتى مامۆستایان خۆپیشاندانێكى سەرتاسەرى بۆمامۆستایانى كوردستان رێكبخات بۆئەوەى بەزووترین كات ئەم دەرماڵەیە وەكو ئەوەى كەبۆ (پزیشكان و ئەندازیاران و بەشێكى زۆرى فەرمانبەرانى حكومەت) سەرف دەكرێت بۆمامۆستایانیش سەرف بكرێت.
كەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان / هەولێر
21/6/2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست