<

چەند زانیارییەکی تر لە سەر تیرۆرکردنی (حه‌مە دوزیی)

12/02/2012, 12:00 (GMT+1)
برادەریك نووسینێکی نووسیوە بەناوی كاوە ماركسی لەسەر تیرۆرکردنی (حه‌مە دوزیی)
حەز ئەكەم منیش ئەم راستیانە بەهەر شێوەیەك بێت بۆ مێژوو بڵاوی بكەنەوە، بۆ سەلماندنی راستی قسەكانم دەتوانن لە سەر خودی حه‌سه‌ن ستالینی، لە هەڵەبجەییەكان پرسیار بكەن. دەربارەی كوشتنی حەمە دوزییش، منیش ئەم زانیارییانەی تر دەخەمە سەر نوسینیەکەی كاكە كاوە ماركسیی و بە پیویستی دەزانم بیکەم تەواوکەری رووداوەکە، بەحوكمی ئەوەی من زۆر نزیك بووم لە حه‌سه‌ن ستالینی و زۆر راستی ئەزانم حەز ئەكەم ئاشكرای بكەم:
بەڵی حه‌سه‌ن ستالینی واتە () خەڵكی هەڵەبجەیە برای محسن و حەمە و عادلە لە راستیدا محسینی برای حسن لەسەردەمی رژیمی بەعس جاش بوو، ئەو كات پێش راپەڕیین لە هەڵەبجە لەگەڵ چەند جاشێکی تر دێن بۆ سلێمانی، بەرامبەر بە بەنزیخانەکەی عەقاری، کە کۆن باڕێکی مەشروب خواردنی لێ بوو، لەگەڵ کۆمەڵە جاشێکی تردا ئەبێت بە شەڕیان، جەماعەتەکەی موحسنی برای حەسەن ستالینی یەکێک لەوان دەکوژێت. لە هەڵەبجە ئەو کات عەشرەتی نەورۆڵی و شەمیرانی ناکۆکیان هەبوو، ئەمەش مایەوە دوایی موحسن سەرنگوم کرا، تا ئیستاش لاشەکەی دیار نییە، بەڵام نێچیر و پارتیی هەموو شتێکی بۆ بنەماڵەکەی کرد و بە شەهیدی پلە یەک شەهیدانەیان بۆ بڕیونەتەوە.

حەمە دوزیی چۆن کوژرا؟
حسن ستالینی لە ژیاندا كابرایەكی زۆر ترسنوك و درۆزن و خائنە، بەڵێ لەدوای راپەڕین هەر رۆژەی بەفشەی خۆی حزبێكی دامەزراندووە، هەر خۆشی دەبێت بە سکرتێری فڵان حزب لە هەموو دانشتنێكیا لای خەڵكی كومەڵێك قسە و خۆی هەڵدەکێشا، تا لە رێگای برادەرێکم بە رێکەوت ئاشکرا بوو کە لە ساڵەکانی 90 حسن ستالینی بووە بە پیاوی نێچیر و کاریش بۆ پاراستن دەکات، ناوە نهێنییەکەشی پێش کوشتنی حەمە دووزی (بەختیار) بووە، کاتێکیش لە ساڵی 1993 بۆ 1994 لە زاخووە بە رێگای هەولێر، پارتی رێگای نە ئەدا خواردن بچێتە ناوچەی سلێمانی، بەڵام حەسەن ستالینی بەهۆی کاری سیخوڕی لای نێچیر وەرەقەیان بۆ کردبوو، لەسەری نووسرابوو رێگا بە بەختیار بدەن ئەو لۆریانە بەرێت کە شتومەکی تێدا بوو، ئەو برادەرەم، کە لە بازكەی پارتی کاری دەکرد، ئەویش وەرەقەکەی لێوەرگرتبوو، ئینجا رێگەیان پێ ئەدا سەیارەکان بجوڵێنێت، واتە بۆ جارێکی تر دیسان وەرەقەیەکی تری بۆ دەکرایەوە، حەسەن زۆر جار بە شانازییەوە دەیووت، کە ناوە نهێنییەکەی بەختیارە
لەسەر مەسەلەی کوشتنەکەی حەمە دوزی لە راستیدا كاك كاوە كەمێكی باس كردووە، منیش دەڵێم بەڵێ بە فەرمانی نێچیره‌ڤان بارزانی (حه‌مەدوزیی) تیرۆركراوە، بۆ زیادکردنی زانیاریی لەسەر ئەو کوشتنە، دەڵێم حەسەن ستالینی بۆ خۆی نەیکوشتووە، چونکە وەک وتم ئەو کابرایەکی ترسنۆکە کاری وای لێ ناوەشێتەوە، تەنانەت تەقەشی نەکردبوو، بەڵام حەسەن ستالینی رێگاپیشاندەر بوو، چەند جارێک پێش کوشتنەکەی حەمە دوزی لە دەوری ماڵەکەیان بینرابوو و چاودێریی دەکرد، چونکە حەسەن ستالینی ماڵەکەیان نزیک ماڵەکەیان بوو، حەسەن ستالینی لە گەرەکی بەختیاری سەیارەیەکی تاکسییان پێدەبێت لەگەڵ دوو کەسی تر، پاش کوژرانی حەمە دوزی، کە ئەمانیش یەکێکیان لێ دەکوژرێتەوە، بۆیە هەر ئەو شەوە بە دزییەوە لاشەی هاوڕێکەی خۆیان دەبەنە گردی سەیوان و دەیشارنەوە.
پاشان سەیارەكە ئەدۆزنەوە، جێگای فیسەک و خوێنی پێوە دەبێت، حەسەن ستالینی لە ترساندا رادەکات بۆ لای پارتی لەوەی پارەی زەحمەتییەکەی بۆ سەرف دەکەن، باوکی حەسەن ستالینی و براکەی تا 31 ئاب لە سلێمانی دەگیرێن، دوای ئەوە لە هەولێر هەموو شتێکیان بۆ دەکەن و زەوی و شەهیدانەیان بۆ دەبڕنەوە، ئیستا ماڵی باوكی حەسەن ستالینی لە هەولێرە نزیك ماڵی ئامۆزایەكی من.
حەسەن ستالینی پاش كوشتنی حەمە دوزی یەكسەر دەیگەیەننە وڵاتێکی ئەوروپی. بە حۆكمی ئەوەی من ئیستا لە سلیمانی دادەنیشم، بە سەرهاتێكی ساڵی رابوردوو دەزانم دەمەوێت بۆتان بگێڕمەوە، ئەویش گەڕانەوە و سەردانی حەسەن ستالینییە بۆ هەولێر، کە ئەو فڕۆکەیەی حەسەن ستالینیی تێدا دەبێت بەهۆی خوڵ بارینێکی زۆرەوە لە هەولیر نانیشێتەوە، بەڵکو فڕۆکەکە لا دەدات و دەچێتە فڕۆکەخانەی سلێمانی، حەسەن ستالینی ناسیاوێکی لەگەڵدا دەبێت، ئەو دەیگێڕێتەوە، کە دەبینێت فڕۆکەکە بەرەو سڵیامانی دەڕوات، لە ترساندا حەسەن ستالینی زمانی لاڵ دەبێت و دەمی گۆناکات، چونکە ئیستاشی لەگەڵدا بێت نەویوێراوە بچێتەوە سلێمانی، پاشان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دێتە خوارێ، هەرچۆنێک بێت بە دزییەوە خۆی دەگەیەنێتە ماڵی خزمێکی، چەند رۆژێک خۆی دەشارێتەوە، تا لە هەولێرەوە چەند چەکدارێک دێن و لە سلیمانی رزگاری دەکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست