<

مام جەلال بەم كەرەستانەوە لە كەركوك كار دەكەیت؟....

06/08/2010, 12:00 (GMT+1)
كەركوكی

لە دوای كۆنگرەی ی ن ك ساردیەكی زۆر و ناڕەزاییەكی زۆر سەری هەڵداوە لە ناو كادیرانی كەركوك بە تایبەتی خەتی مام جەلال , كە كاتی خۆی دژایەتیەكی زۆر دەكران لە لایەن باڵی كۆسرەتەوە و مەڵبەند بە دەستی ئەوانەوە بوو كادیرەكانی سەر بە باڵی مام جەلال دەركران و ئەزیەتی زۆریان چەشت بە هیوای ئەوەی خەتی گشتی لە كۆنگرە تۆڵەیان بكاتەوە بەڵام بە پێچەوانەوە كادیرانی خەتی گشتی دووبارە تێكشكان و كڵاویان كرایە سەر .
گەندەڵی سەركردەكانی ی ن ك گیشتۆتە لوتكە لە كەركوك :
1. ڕزگار علی : ئەوەندەی لە دەرەوەی وڵاتە ئەوەندە لە عێراق نیە ناڵێم كەركوك لە بەر ئەوەی تەنیا ڕۆژی 3شەمە بۆ كۆبونەوە دێت زۆربەی سەفەرەكانی مناڵەكانی ئەبات .جگە لە خانوی سلێمانی لەكەركوك خانویەكی كڕیوە نزیك پارێزگا و لە مەتعەم سلیمانی شەریكە و مەزرەعەو خانویەكی گەورەی لەپردێ هەیەو كە بۆتە شوێنی ڕوتكردنەوەی مقاولەكان و دروست كردنی بەرژەوەندی تایبەت و دەست كەوتەكانی ماڵی بە مەعرەزی سەیارە دەچێ .

2. رەفعەت عەبداللە بە هەمان شێوە خانوی سلێمانی و خانوە تەجاوزەكەی فلكەی اخوان و كە زەویەكانی دابەشكرد بە سەر براو كەسە نزیكەكانی و ئێستاش خانویەك لە ئەڵماس دەكات تەنیا زەویەكەی بە 500 ملیۆن دینار ناكری خانویەكی زۆر گەورە لە عەلاوە مەحمود لەسەر حیسابی ی ن ك دێیەكی دروست كردوە لەوێ.

3. ئاسۆ ئەڵمانی ئەم زاتە لە باس كردن نایە تەنیا لە سەر مانگ خانوی نیە ئیمكانیەتی حكومەتە لە هەموشتێ نامیلكەیەكی دەوێ.

4. ئەم ناوانە بە پلەی دای ئەوان دێن
وەستا رەسول هەڵە كوێركە هەموو ئاسایش ئەیناسن چ زاتێكە -......هتد
لیژنەی نەزاهەی ینك چۆن دەست لە كار ناكێشێتەوە نە سەدان مافیای وا هەیە لە كوردستان چۆن چاكسازی لە حیزبێكا دەكرێ كە 90% ی دزو جەردەو داوێن پیس بێت بۆیە جارێكی بە قسەی ئەمانە كەس دەنگ بۆ یەكێتی نادات مامە پارەو ئیمكانیەتیان بداتێ بۆ سەفەری ئەوروپاو خانو سەیارە و بەوەش تێر نابن دزو خوێنمژی خەڵكی كەركوكیش بن . كە هەمومان ئەزانین كەركوك چەند حەساسە.

 
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست