شانازى برایم ئەحمەد، ئەو ژنەی کە هێشتا لە مانای شەرمکردن نەگەیشتووە
09/11/2014, 12:00 (GMT+1)

ئەو بەسەرهاتەى سەرەوە ڕێك لە هەڵوێستەكەى شانازى برایم ئەحمەد دەچێت، ئەو شانازەى كە هیچ شتێك شك نابات شانازى پێوە بكات، هاتووە گەڕاندنەوەى كۆڵێك پارەى خانەنشینى دزراوى لێ كردووین بە دیارى و بەخشیش و شانازى بە خۆیەوە دەكات، هەڕەشەش دەكات لەوەى كە لەمەودوا كەس ناوى بە دز و خانەنشین نەهێنێ دەنا چاومان دەردەكات!
دەستى هەموو ئەوانە خۆش بێت كە لیستى ناوى خانەنشینە نایاساییەكانیان ئاشكرا و سووك و ڕیسوا كرد. هەر خوا دەزانێ جگە لەو لیستە 404 كەسیە، کە على حمە سالح ئاشکرا کرد، چەند لیستى ترى خانەنشینى هەیە، كە هەموو سەرچاوەكەشى دەسەڵاتى پیسخۆر و گەندەڵى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانیە. ئەو دوو بنەماڵەیەى كە دەستیان سوورە بە خوێنى هەزاران لاوى ئەو ووڵاتە و گیرفانیشیان پڕ و هەڵاوساوە بە سەروەت و داهاتى ئەو میللەتە.
من هەرگیز ڕێگا بەخۆم نادەم ، خەڵك بە ناوو ناتۆرەى ناشرینەوە ناو بهنێم، بەڵام بەداخەوە هەندێك كەس و بنەماڵە لە سووك و چرووكى و بێ نرخى دا هیچ بەهایەكیان بۆ خۆیان نەهێشتۆتەوە. یەكێك لەوانە بنەماڵەى برایم ئەحمەدە. بەڕاست و بەچەپدا سەروەتى ئەو ووڵاتە دەدزن، هێشتا شەرم نایانگرێت و تەریق نابنەوە.. سەرەڕاى هەموو ئەمانەش هەڵوێستى نیشتمانپەروەرى بە خەڵك دەفرۆشن..
ئاخر ئەگەر دەسەڵاتى بنەماڵەى تاڵەبانى نەبێت، شاناز و هێرۆ و هەموو ئەوانەى تر چین و كێن؟ لەكوێى دنیادا هەبووە دز و شڕەخۆر و فەرهوود چى و مشەخۆر هەڕەشە لە یاسا و دادگا و لە ڕاگەیاندن و لە خەڵك بكات و بۆیشى بچێتە سەر؟
من وامدەزانى ڕۆژێك ئەوانەى ناویان لە لیستى مشەخۆرەكاندا هەیە هەر هیچ نەبێت ، شەرم دەیانگرێت و تەریق دەبنەوە. كاتى خۆى سەدام حسین بەبەرچاوى جەماوەرەوە دەمانچەكەى بەرزكردەوە و تەقەى بەئاسماندا كرد، حوسنى موبارەك گووتى ، كاتێك سەدام دەمانچەكەى دەرهێنا وامزانى خۆى دەكوژێت و شكستەكانى پێ دەشارێتەوە.. نەمزانى هەر مرۆڤەكەى جارانە و تەقە بەئاسماندا دەكات.. منیش وامزانى شانازیش ئاقڵ بووە و دەیەوێت خۆى ڕادەستى دادگا بكات، دادگا بڕیار لەسەر چارەنووسى ڕەشى دەدات، نەمزانى هەر ژنەکەی جارانە و هەڕەشە دەكات.
ئەگەر خەڵکی بە ویژدانەوە ئەمانە لەگەڵ کچەکانی کۆبانییدا بەراوردیان بکەن! ئاخۆ دەبێت شاناز و هێرۆی خوشكە گەورەكەى لە کوێدا جێگیان بۆ دادەنرێت؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









