ڕاگەیەنراوى گروپى فێرخوازانى زانكۆى كۆیە
06/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێمە وێڕاى ئیدانە كردنى ئەو ڕەفتارە نەشیاوەى بەرپرسانى پارتى و بازگەكانیان لەڕێگرى كردنى هاوڵاتیان بەگشتى و فێرخوازان بەتایبەتى هاوكات ئەمە بە ئیهانە كردنێكى گەورەى فێرخوازان لەپێشیانەوە زانكۆى كۆیە دەزانین كە پێمان وایە نوسراوە فەڕمیەكان و باجى فێرخوازانیان لەلایەن بازگەكانى پارتیەوە سوكایەتى پێدەكرێت و لەپاشاندا فێرخوازەكە دەگەڕێننەوە كە بەداخەوە تائێستا چ سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە وە وەزارەتى خوێندنى باڵا هەڵوێستى خۆى لەوبارەوە دەرنەبڕیووە .
لێرەوە داوا لەوەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە دەكەین بەتوندى ئیدانەى ئەو ڕەفتارە نایاسایى و ناشارستانیەى بازگەكانى پارتى بكات و چیتر ڕێگە نەدرێت لەلایەن پیاوانى حزبەوە سوكایەتى بەقودسیەتى زانكۆ و فێرخواز بكرێت .
وێنەیەك لەم یاداشتە ئاڕاستەى هەریەك لە بەڕێزان لە :
1-وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
2-سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە
3-لیژنەى ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەكانى پەرلەمانى كوردستان
4-لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەپەرلەمانى كوردستان
5-سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان
6-دەزگاكانى ڕاگەیاندن
گروپى فێرخوازانى زانكۆى كۆیە-ڕێكخرانى خۆپیشاندان و چالاكیەكان لەزانكۆى كۆیە
6-4-2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









