شەفیق لێیدا، یان جوانەی کچی فوئاد مەعسوم؟!
10/12/2014, 12:00 (GMT+1)

لە پێش ڕاپەڕیندا وەک ئێستا نیشتیمان تاڵان نەدەکرا، لاوێکی سلێمانی بە ناوی شەفیق بەبێ هەقی خۆی دەستکەوتێکی کەمی دەست دەکەوێت، ئیتر خەڵکەکە بەهۆی ئەو دەستکەوتەوە پێی دەڵێن: لێدە شەفیق.
ئەو دەستکەوتەی شەفیق نە زەوی ڕوکن، نە پلەی بەلاشی ڕاوێژکاریی، نە پارەی دزینی نەوت، نە گرد و تەپۆڵکە نەبوو، هەروەها موچەی زۆریی ئەندام پەڕلەمانییش نەبوو، بێگومان ئەگەر بەراورد بکەین بە ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین ناهەقییەکی زۆر لە شەفیق کراوە. تەماشابکەن چۆن کچی فواد مەعسومی سەرۆککۆماری عیراق، کە فوئاد لە هەموو شتێک ئەچیت تەنها لە سەرۆک کۆماری نەبێت، جوانەی کچی پلەی وەزیری بە ناهەق پیێدەدرێت و بەو پلەیەش هەشت ملیۆن خانەنشین دەکرێت، پاشان بە مووچەی دوانزدە ملیۆن و نۆسەد هەزار دینار لای باوکی دەکرێت بە ڕاوێژکار، سەرجەم مووچە مانگانەکەی بە بێدەرماڵە دەکاتە بیست ملیۆن و نۆسەدهەزار دینار. جا تو ویژدانتان ئیتر هەقە بە شەفیق بگوترێت شەفیق لێتدا!؟ یان هەقە بە کچەکەی فوئاد مەعسوم بگوترێت جوانە خان جوانت لێدا، چونکە جگە لە دزییەکانی پێشووترت، ئەوە لەلای باوکیشتەوە لێتدا؟ کەواتە با لەمەولا ئەو ناهەقییە لە ملی شەفیق کەنەوە و بەو کەسە هەلپەرستانەی وەک فوئاد و جوانەی کچی، کە بە ڕاست وچەپدا سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە دەماشنەوە بڵێین: جوانە خان خۆت و باوکت بە جوانی لێتانداوە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









