یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی ئهنفالو کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بۆردومانکردنی قه‌ڵادزێ
07/04/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌م بۆنه‌یه‌وه به ئه‌رکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمانی ده‌زانین که داوا له نوێنه‌رایه‌تی گشت لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان له ووڵاتی به‌ریتانیاو نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م ووڵاته بکه‌ین که هاوکاری و به‌شداریمان بکه‌ن له داڕشتنی به‌رنامه‌و پهڕێوهبردنی ئه‌م یاده تاڵانه‌دا. یادکردنه‌وه‌ی یاده تاڵه‌کان و به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزکاری گه‌له‌که‌مان ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی گشت تاکێک و لایه‌نێکی سیاسی کوردستانه بێ گوێدانه بیروڕاو جیهانبینی سیاسی‌یان. هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانی هیممه‌تی گشت لایه‌کین تا به گهرمو گوڕی به‌شداری چالاکانه بکه‌ن له‌م یاده‌داو تا بتوانین یاده‌که به باشترین و ڕێکوپێکترین شێوه به‌ڕێوه بچێ که شایسته‌ی گه‌وره‌یی ڕووداه‌کان بێ.
شوێنی یادکردنه‌وه: کڕۆیدن.
کاتی یادکردنه‌وه: 25/04/2010 کاتژمێر 2:00 تا 5:00
داوا ده‌که‌ین له‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بکه‌ن له داڕشتن‌و به‌ڕێوه‌بردنی یاده‌که‌دا با له ڕێی ئه‌م لینک و ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن. هاوکاریتان جێی ڕێز‌و پێزانینه.
[email protected]
Rebaz 07738853380
Heman 07761591749
له‌گه‌ڵ ڕێزی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی کوردیش یونایتد
07/04/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









