وەڵامێك بۆ هەواڵێكى ناڕاستى سایتى چاودێر !
06/07/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە ئێمە ئەو چەند ڕۆژە و ماوە كەمەى لەبەردەماندا ماوە شەو و ڕۆژ دەخەینە سەریەك و خەڵك هان دەدەین و جۆش دەدەین كەبەو پەڕى خۆشى و شادیەوە بەژدارى هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بەلیستى گۆڕان بدەن و ئەو تۆمەت و بوختان و درۆیانەى كەبۆمان و بۆ دڵسۆزانى گۆڕانى هەڵدەبەستن ساردمان نەكاتەوە و ئیهمالیان بكەین ، چونكە ئیهمال كردن باشترین سسزایە و ئەمڕۆ قۆناغى خزمەتكردن و گۆڕانى سیستەمى دەسەڵاتە لەكوردستان نەوەك قسەى زل و هەواڵى ناڕست و بەڵێنى بەدرۆ بەو میللەتە ، وەئێمە خۆشحاڵین بەهۆى ئێمەوە خەڵكانێكى ترسنۆكى ڕووڕەشى نەناسراو كەزات ناكەن ناوى خۆیان بنووسن لەگەڵ هەواڵەكە چونكە ئەوەندە دڵنیابوون كەدرۆیە و وانیە بۆیە ناوى خۆى هەر نەنوسیوە ئەو پەیامنێرە موحتەڕەمە ترسنۆكە ، نانی دەست بكەوێ و بەنووسینى سووك و تەشهیر نان بەئێمەوە بخۆن .
وەمن هەر لێرەوە داواكارم لەسەرجەم دڵسۆزان و خەمخۆران و هەوادارانى گۆڕان لەسنوورەكەمان و لەناوچەكەمان بەو پەڕى ڕێزو خۆشەویستى و حورمەتەوە بانگەشە بۆ لیستى گۆڕان بكەن تانیشانى هەموو لایەكى بدەین كێن ئەوانەى سوكایەتى بەخەڵك دەكەن و كێن ئەوانەشى بەڕێزەوە بانگەشەى گۆڕان دەكەن .
لەگەڵ ڕێزماندا ..
نووسینگەى گۆڕان .
ڕانیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









