تیرۆرى یەكێتى لە ژێرپەردەى شۆرشەوە
07/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەزمونى فاشیزم لە دنیادا سەلماندى كە لە پێناو سەركوتن و گەیشتن بەدەسەڵاتى رەها, زۆر سانایە گەر هەموو مرۆڤایەتى لە ناو بەرى , هیتلەرى نازى مۆسۆلۆنین دوو نمونەى پركارەساتدارن كە تەواوى مرۆڤایەتى ئەبێت سودیان وەربگرن,ئەوەى منى هاندا بۆ نوسینەوەى ئەم بابەتە رژانى خوێنى هەزارن كەسە بەدەستى رژێمى فاشیستى یەكێتى و پارتى ئەم دوو دەسەڵاتى میلیشیایە ,بە تایبەتى یەكێتى لە ناوەراستى هەشتاكان زۆر بێباكانە كوتە تیرۆركردنى خەڵكى بێگوناهى كورد چەندین نمونە هەبون لە شارەكان بەتایبەتى لە سلێمانى كە بە ئاشكرا ئەو خەڵكانەیان تیرۆر ئەكرد كە سەرانەیان نەدەیاو یاخود ئامادەنەبون یارمەتى هێزى تێرۆرستى ئەمان بدەن لەو كاتەیە , ئیتر ئەوانیش بە حوكمە قەرەقوش دەسیان ئەكرد بە تیرۆركردنى جەستەى ئەو خەڵكانە و جگلەوانەش سەروەتوو سامانى ئەو خەڵكانەیان ئەبردوو ئەیان خستە تورەكەى ناعەدالەتیەوە, لەو كات زۆر بەرونى (عومەر عەرەبى) گۆر بەگۆر نمونەیەكى زۆر دیار بوو بۆ تێرۆركردنى خەڵكو هەڵكوتانە سەر خەڵكى بێگوناهى سلێمانى , تەواوى ئەم تیرۆركردنانە لە شارى سلێمانى لە ئێزگەیەكێتى ئەخوێنرایەو تەپڵى سەركەوتنیان بۆ رژانى خوێنى رۆڵەى ئەم گەلە لێ ئەداو هەتیوكەوتى مناڵى خەڵكیان بەشەرعیى و شۆرش ئەیایەلە قەڵەم ,تەواوى ئەو روداوانە كەلە رابردودا فاشیستەكانى یەكێتى بەسەر وێرانكدرنى خەڵكدا هێنایان بەردەوام ئازار بەمرۆڤ ئەبەخشێ كاتێك سەرۆكى ئەو گروپە فاشیستە لە لوتكەى دەسەڵاتى عێراق خۆى لێكردوین بەماندێلا ئامادەنیە ئیمزاى لە سێدارەدانى كەسانێك بكات كە بەهەزارەها رۆڵەى كوردیان شەهیدكردوە ,لەژێریشەوە سەركردەى ئەم گروپە تیرۆرستیانە زۆر بەنارەواى لە سەر نەدانى پارەو سەرانە چەندین كەسى بێگوناهیان تیرۆركردوەو سەرەراى ئەوەش خستویانەتە خانەى ناپاكیەوە , بەڵام ئەوەى رونە ئەوەیە كەهەر ئەبێت رۆژێك بێت ئەو كەسانەى خوێنى گەلیان رشتوە بدرێنە دادگاو لە بەردەم گەلدا لە قەفەزى تاون بەرورەشى و سەرشۆرى دانیشن ,چارەنوسى سەدام نمونەیە بۆ ئەو رۆژەى كە بۆ ئێوەى ناپاكیشدێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









