هه‌ردی شه‌یدا ده‌ڵێ کاتی ئه‌وه‌هاتووه که شرۆڤه‌یه‌ک له چیرۆکه‌کانم به چاپ بگه‌یه‌نم
02/07/2011, 12:00 (GMT+1)

یه‌کێکی دیکه له ئامانجه‌کانی نووسه‌ر به‌راورد کردنه له نێوان عه‌شقی پاك و زانینی مانای وه‌فا له گه‌ڵ عه‌شقی هه‌وا و دونیایی ، وه‌له هه‌مان کاتیش‌دا نه‌زانین و تێنه‌گه‌یشتن له مانای وه‌فا، له هه‌مان کاتدا تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و نه‌ریته‌ی که له کۆنه‌وه بۆته هۆی مه‌رگی سه‌دان و هه‌زاران قوربانی که کۆمه‌ڵگای ئێمه تا ئێستاش به ڕاده‌یه‌کی به‌ر چاو ئالوده‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌رونییه که ڕێگره له به‌ر ده‌م به یه‌كگه‌یشتی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به خواستی خۆیان، له ئه‌نجامیشدا به مه‌رگی یه‌کێکیان کۆتایی پێدێ وه سه‌رگه‌ردان بوونی ئه‌ویتر و به مانای تێکدانی به جۆرێکی تر بڵێین له ناو بردنی وه کۆتایی پێ هێنانی ژیانی دوو تاك وه هه‌زارانی وه‌کو ئه‌وانه‌ش.
له کۆتایی دا هیوا خوازم ئه‌م په‌رتووکه ده‌رگاێه‌کی ڕۆشن بکرێته‌وه به ڕووی ئه‌وانه‌ی که ئالوده بوون به‌م نه‌ریته‌ی باب و باپیرانیان وه ڕۆشن کردنه‌وه‌ی دڵه‌کانیان و هه‌ژاندنی هه‌ستی مرۆڤایه‌تیان وه ده‌رگایه‌کی ڕۆشن بکرێته‌وه به ڕووی ئه‌وانه‌ش که هه‌تا ئێستا له مانای عه‌شق تێنه‌گه‌یشتون، به هیوای ئاوه‌دانی و نوێگه‌ری بۆ کوردستان سه‌رفرازی خوێنه‌ر.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









