پیاوه‌کانی پاراستن و زانیاریی له ئه‌وروپاش بۆ خزمه‌تی میت و ئیتیلاعات کار ده‌که‌ن
29/09/2011, 12:00 (GMT+1)

له بیرم دێت، کاتێک له سوید ده‌نگ کۆده‌کرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی "مه‌لا به‌ختیار" له سێداره بدرێت یان نه‌درێت، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بوو به‌شه‌ڕ و فه‌رته‌نه، که‌سانێک هه‌بوون که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگادار نه‌بوون، نه‌یانده‌زانی مه‌لا به‌ختیار خائینه و شایانی کوشتنه، یان نا، که‌چی وه‌ک گای ئیسپانی په‌لاماری قسه‌ی خه‌ڵکیان ده‌دا و خۆیان ڕاده‌پسکاند، ئێستاش ئه‌و که‌سه له‌وانه‌ن، مه‌لابه‌ختیار به که‌سێکی باش ده‌ناسێت و پیاوێتی، که ئه‌وساکه هاواری ده‌کرد: ئێوه ئاگاتان له چیه، بابه مه‌لا به‌ختیار خیانه‌تی کردوه، ده‌بێت له سیداره بدرێت. به‌ڵام به یارمه‌تی مام حه‌بیب، که‌ته‌مه‌نی خۆی له سه‌روو 75 ساڵی ده‌دا، توانی به‌زمه‌که هێورد بکاته‌وه. ئه‌م ڕوداوه له شاری یۆنشۆپیک ڕوویدا (به‌داخه‌وه ساڵه‌که‌م له‌بیر نییه، به‌ڵام به‌لایه‌نی که‌مه‌وه، نزیکه‌ی40 که‌سێک به‌شدار بوو، له‌وانه مام حه‌بیب و کوڕه‌کانی، هاوڕی "کرێکار، ڕه‌حیم مام قادر، ژیلوان، مه‌لا محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د فه‌یلی، جومعه که‌رکووکی، ته‌یب که‌رکووکی........هتد ناوی ئه‌وانی دیکه‌م له‌بیر نییه). ئێستا له‌کاتێکدا که تورکه فاشسته‌کانی تورکیا، مه‌لا جانه‌وه‌ره‌کانی ئێران به هه‌موو توانای خۆیان له پیلان ئاژاوهگێڕایدان دژ به خواست ئاواتی له مێژینه‌ی گه‌له‌که‌مان و به ئاگر ئاسن به‌ربوونه‌ته سووتاندنی هه‌بوون ونه‌بوونی گه‌له‌که‌مان، تیرۆرکردنی سڤیل که خێزانێکی 7 که‌سی سڤیلی تێدا شه‌هید کراو کرانه قه‌ره‌برووت. خۆشبه‌ختانه گه‌لی کورد بۆ یه‌که‌مین جار توانی یه‌ک ده‌نگی له شه‌قامه‌کانی ئه‌وروپا پڕ به‌گه‌رووی خۆی هاوار بکات و له جانه‌وه‌ره دڕننده‌کانی فارس و تورکه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بێته ده‌نگ. دیاره ئه‌وه‌ش جانه‌وه‌ره‌کانی تورک و فارسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی تا سه‌ر هه‌ست و توڕه‌کردوه و له یه‌کێتی و هاوده‌نگی کورده‌کانی ئه‌وروپا تۆقیوون، بۆیه کۆمه‌ڵیک که‌سی نه‌فام و پیاوی جه‌لالی و مه‌لای بۆ خۆ ئاماده‌کردنی خۆپیشاندنی دوه‌م، ده‌ستیان کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده و درۆ و ده‌له‌سه، گوایه خۆپیشاندان دوا ده‌خرێت و خۆپیشاندان، ناکرێت، ئه‌و درۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ زۆر که‌س ناردوه، که ئه‌ندامی ئه‌وانیش نین.
(دوه‌م) بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی درۆ، گوایه شه‌ڕ روویداوه و کادرێکی جه‌لالی برینداره و هه‌ڕه‌شه‌ش له به‌رپرسێکی جه‌لالی له سوید له شاری (مالمۆ)ی کراوه.
http://www.civilmag.com/news
بڕوانه هه‌فته‌نامه‌ی سڤیل کهلینکهکهی له سه‌ره‌وه ده‌بیندرێت، ڕاستیه‌که‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، شه‌ڕ ڕووینه‌داوه، باشترین به‌ڵگه‌ش خۆپیشاندنی یه‌که‌م، که یه‌ک ده‌یان که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ندامانی حشع، ئیسلامیه‌کان، پکه‌که، گۆڕانخوازان، ته‌نها یه‌ک مه‌لاییش به‌شاداری کرد(کامه‌ران شووان).!
هه‌روه‌ها خۆپیشاندانی دوه‌میش به‌هه‌مان شێوه.
خوێنه‌ری هێژا: بۆ درۆ و ڕاستی باسه‌که ده‌توانن پرسیار له‌هه‌ر که‌سێک لهبهشدربوان بپرسن، داخۆ ئایا، که‌سێک بیستوویه‌تی که شهڕکرابێت، یا ته‌نها هاوده‌نگی یه‌ک ڕیزی گه‌له‌که‌مانیان پێقووت نادرێت، یا سه‌رکه‌وتنی گه‌ریلا قاره‌مانه‌کان پیاوه‌کانی پاراستن و زانیاریه‌کانیش وه‌ک پیاوه‌کانی تورکه فاشسته‌کان مه‌لا جانهورهکان ئارامیان لێهه‌ڵگیراوه، یا ئه‌وه‌تا مه‌رگی جه‌لاده جوێنخۆره جانهوهرهکهی شام نزیک بوۆتهوه و به پیلانی میتی ئه‌و کاره کرا. بێگوومان، به‌ڵگه نه‌ویسته هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیکه گهڵناگرێت. ئه‌گینا، بۆ درۆکردن، که گوایه خۆپیشاندان دوا ده‌خرێت، یا له‌کاتێکدا شه‌ڕ نه‌بووه، که‌چی "ڕزگار چووچانی" پڕوپاگه‌ندی دروست بوونی شه‌ڕ ده‌کات.
خۆپیشاندنه‌که یه‌ک که‌سی پارتی تیژابوو، هه‌روه‌ها شیوعی و گۆڕان و په‌که‌که و ئیسلامی ، جگه له‌وه‌ش که‌سانی سه‌ربه‌خۆی تێدابوو، کارم به‌کاری جه‌لالییه‌وه نییه، به‌لام ده‌توانن له‌که‌سانی سه‌ربه‌خۆ پرسیار بکه‌ن، داخۆ که‌س بیستویه شه‌ڕ ڕوویدابێت؟ ئه‌وه‌ش له‌کاتێدایه که کوردی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به‌شداریان تێداکرد. هه‌روه‌ها ڕێگه له که‌سیش نه‌گیراوه، که کام ئاڵا و ئارم به‌رزکرابێته‌وه، خۆشبه‌ختانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، شه‌ڕ ڕویی نه‌داوه.
ئێستا، مه‌رگی جانهورهکهی شام وه‌ک مانگی چوارده، ڕوون و ئاشکارایه، به‌ڵگه‌نه‌ویسته دوای جانهوهرهکهی شامیش تورکیای فاشی و وه‌حشه‌کانی قوم و تاران به‌هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ک دارشه‌ق بچنه ژێر هه‌نگڵی به‌شار ئه‌سه‌د، تا نه‌که‌وێت، چونکه ده‌زانن دوور یان نزیک نۆره‌ی هه‌ردوو مافیاکه‌ی کوردستانه، به‌بێ شك و گوومان. هیوادارم که تێبگه‌ن ئه‌و درۆ و ده‌له‌سه‌کانی پیاوه‌کانی پاراستن و زانیاریی دادیان نادات، په‌له‌تان نه‌بێت روو ره‌شیی و شه‌رمه‌زاری رووی ئێوه‌ش ده‌گرێته‌وه.
تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه هه‌ر له‌و شوێنه‌وه وه‌رگیراوه و ئه‌و کۆمێنتاره‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، که به‌رزکردنه‌وه و پیشاندانی ئاڵاکان به دڵی خۆیان و ده‌زگای پاراستن نییه، دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه چونکه وێنه‌ی بارزانیی و ئاڵای پارتیی تێدا نییه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









