(چەتر، چەتر پرێس) ماڵپەڕ و رۆژنامەیەكی نوێ بۆ نێو میدیای كوردی
17/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ماڵپەڕی چەترپرێس و رۆژنامەی چەتر، كە لەسەرەتادا هەفتانە دەردەچێت، دەیەوێت لە چوارچێوەی كارەكەیدا ئاراستەیەكی راست و رۆشن لە رێگەی بابەتەكانیەوە بۆ: (كێشەی ژنان، پرسە نەتەوەیی و دیموكراتیەكان و خەمی (كێشەی) خەڵك و گەنجان و بابەتی تەندروستی و ژینگەو...) دەستنیشان بكات و هاوكات دەیەوێت ئەو بۆشاییەی كە لەنێو میدیای كوردیدا لە بابەتە رۆژنامەوانییەكانی وەك: (زانیاری زیاتر (هەواڵ) و راپۆرت و چاوپێكەوتن و بەدواداچوون...)دا هەیە، پڕی بكاتەوە و قورسایی زیاتریان بخاتە سەر.
كۆمپانیای چەتر، بۆ راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە/ سنوردار لە (28/12/2009) وەك كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت مۆڵەتی یاسایی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت، ئامانجی خزمەتكردنە لە رێگەی راگەیاندنی (خوێنراو، بیستراو، بینراو).
دەتوانن لەم رێگایانەوە بابەتەكانتان رەوانە بكەن بۆ رۆژنامەی چەتر و ماڵپەڕی چەتر پرێس:
- ([email protected] [email protected] &
[email protected])& [email protected]
- تەلەفۆن: (07480179510) یان (07710299753).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









