بۆیە ئێمە متمانەمان بەکوردستان پۆستە..
22/04/2011, 12:00 (GMT+1)

دوای 61 رۆژ لەخۆپیشاندانە مەدەنیەکانی خەڵکی کورستان ودوور لەتوندوتیژی و بەشێوەیەکی ھێمنانە و وەلام نەدانەوەی دەسەلاتی فاشلی کوردی...دەسەلات لەبڕی ئەوەی ھەلسێ بە جێبەجێ کردنی داوا ڕەواکانی خەلکی زوڵم لێکراوی وبەش خوراوی کوردستان ,کەوتە سیناریۆ دروست کردن و پیلان دانان دژی کێ؟دژی ئەم میلەتەی کە بەخوێنی رۆلەکانی ئەم ئازادیەیان فەراھەم ھێنا کەچی وەفای دەسەلاتی کوردی بە یەکێتی و پارتیە ئەو دۆخە بوو کە ھەمووتان بەچاوی خۆتان دەیبینن کەچۆن گەنج و لاوەکانمان رۆژانەلە زیندانەکان ئازارو ئەشکەنجە دەدرێن بە دەستی کەتیبەکانی مە سعود وجەلال قەزافی ...جابەرێزان لەدوای دانیشتنە ٢ قۆلیەکەی ھەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لەسەری ڕەش بابەتێکم خوێندەوە کە کوردستان پۆست بە مانشێتێکی گەورە نوسیبووی پیلانێک و سیناریۆیەکی گەورە بە ڕێوەیە لەلایەن ھەردوو بنەماڵە دژ بە خۆپیشاندەرانەوە کەبەراستی ئەوە ئەو پلانە بوو کە بەچاوی خۆتان دەیبینن , بۆیە دەلێین ئێمە متمانەمان بەکوردستان پۆستە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









