بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، تکایه واژۆ بکه..
05/01/2011, 12:00 (GMT+1)

هەروەک ئاگادارن، رێزدار کاک سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهۆی خەبات و پێداگریی بەردەوام و، هەڵوێستی بوێرانەی لەپێناو دەستخستنی مافەکانی کۆمەڵایەتیی و مرۆڤی بۆ گەلەکەی، ١١ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و، ئێستێ لەزیندانی رژێمی نگریسی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، لەژێر گوشاری توندی دەروونی وجەستەیی دایە.
لەلایەن بنەماڵەکەیەوە، رێزدار سدیق کەبوودوەند، پێشنیازکراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل. ئەرکی نەتەوەیی و مرۆڤی هەموو کوردێکی دڵسۆز و وهەر مرۆڤێکی ئازادیخوازە، پشتیوانی و هاودەنگیی خۆی لەگەڵ داوای رەوای بنەماڵەی کەبوودوەند دەرببڕێت.
تکایە بۆ واژۆکردنی ناوی تەواوی خۆتان ئەم لێنکەی خوارەوە کلیک بکەن!
http://www.gopetition.com/petition/41511.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









