با دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان دەربڕین
10/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوەبوو كە خاتوو (س) بەمەبەستی ناڕەزایەتی دربڕین دژ بەم بڕیارە بۆ ماوەی 8 رۆژ مانی گرت لە خواردن، پاشان بەهۆی داواو دەخالەتی فیدراسیۆنەوە رۆژی پێنچشەممە دەستی لە مانگرتنەكە هەلگرت و بڕیاریدا كە بە هاوكاری فیدراسیۆن بە شیوەیەكی تر ناڕەزایەتی خۆی درێژە پێ بدات.
هاوكات لەم بارودۆخەدا ژمارەیەك لەپەنابەران رۆژی هەینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارى (ئیماترا)یانكرد بە مەبەستی بەدەستهێنانی مۆڵەتی خۆپێشاندان دژ بە بڕیاری گەڕانەوەی ئەو خێزانە بۆ یونان، بەڵام پۆلیس رێگەی پێ نەدان، دواتر یاداشتنامەیەكیان ئاراستەی بەڕێوەبەراتی پۆلیسی ئیماترا و فیدراسیۆن كرد بەمەبەستی رێگە پێدان بە خۆپیشاندانەكەیان، هەربۆیە ئێمە وەك فیدراسیۆن سەرباری هەرجۆرە پشتگیریەك لەو پەنابەرەو لە هەموو ئەو پەنابەرانەی تر كە هەڕشەی دیپۆرتكردنەوەیان لەسەرە بڕیاری خۆپیشاندانمانداو لێرەدا بانگەوازی هەموو پەنابەران و هەر كەسانیكی ئازادیخوازو حزب و لایەنێك دەكەین كە پشتگیری لە داخوازیەكانی پەنابەران بكەن !
فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فنلاند
شوینی خۆپێشاندان ناوەندی شاری ئیماترا
كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەیەندی بكەن بەم ژمارە تەلەفونەوە 0440464905
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









