ئاماده‌کاریه‌کانی پێش ڕاپه‌ڕین له کوردستانی باشوور
30/01/2011, 12:00 (GMT+1)

وه‌ک لای هه‌مووان ئاشکرایه ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی تونس بووه ڕێچکه شکێنی هه‌موو زوڵم و زۆردارییه‌ک و زنجیره‌یه‌ک ڕاپه‌ڕینی هاوشێوه‌ی گڕوتینه‌که‌ی تونس به دوای خۆیدا هێناو توانی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و بارودۆخێک به‌رێت که چیتر میلله‌تان به ده‌ست زۆڵم زۆر و دیکتاتۆریه‌ته‌وه نه‌ناڵێنن ئه‌وه‌ی تونس ئێستا ئه‌یکات میلله‌تی کورد 20 سال له‌مه‌و پێش کردویه‌تی ئه‌وه‌ش به حوکمی ئه‌وه‌ی که میلله‌تی کورد هه‌رده‌م دیکتاتۆریه‌تی ڕه‌تکردۆته‌وه ڕێگه‌ی نه‌یاوه که هیچ که‌سێک خاکی داگیربکات به‌ڵام ئه‌بێت جیاوازی بکه‌ین له نێوان ڕاپه‌ڕینی کورد 1991 له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی تونس 2011 جیاوازی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ئه‌وه‌یه که راپه‌ڕینی کورد دژی ڕژێمێکی داگیرکه‌ری جیاواز له ره‌گه‌ز و زمان و نیشتمان ڕژێمێک که خه‌ونی داهاتووی له‌ناوبردنی میلله‌ته‌که بووه بۆیه گڕوتینی جه‌ماوری کورد ته‌نها برسێتی نه‌بوو به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکی له‌وکاته‌دا زۆر تێربوو به‌ڵام تێربوون له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵای عه‌ره‌ب و ئینکاری کردن له نیشتیمان بوو، ماڵ و بنه‌ماڵه نه‌بوو شه‌هیدێکی نه‌یابێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وگڕوتینه 1991 بووه هۆی هه‌ڵکێشانی ڕه‌گی دیکتاتۆرییه‌ت به‌ڵام ڕاپه‌ڕینی تونس جیاواز له‌وه‌ی کورد دژی که‌سێک که هاوزمان و هاوڕه‌گه‌زی خۆیان بوو به‌ڵام که‌سێک که قۆرخی سه‌رمایه‌ی تونسی کردبووه و له‌سه‌ر لاشه‌ی برسی میلله‌ته‌کی خۆی به‌خێوئه‌کرد ئه‌مه له کاتێکدا سه‌رۆکه‌که‌یان خۆشترین ژیانی به‌سه‌ر ئه‌برد به‌ڵام گه‌نجی وڵاته‌که‌ی له برسێتی و بیکاریدا تاکه چاره‌سه‌ری خۆسوتاندن بوو ، وه‌ک باسمان کرد دوای تونس هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که به‌ره‌و نائارامی ڕۆیشت و دوابه‌دوای ئه‌ویش چه‌ندین وڵاتی تر به هه‌مان شوێنپێکانی تونس‌دا هه‌نگاوی نا ، ئه‌وه ماوه‌یه‌کیشه له کوردستانی باشوور ده‌نگۆی دووه‌م ڕاپه‌ڕین هه‌یه و که گوایه ده‌سه‌ڵاتداران ترسیان لێ نیشتووه و ئاماده‌کاری بۆ ئه‌که‌ن چ به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌کانیان و بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌سانێک له‌ناو شوێنه گشتیه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی له بچوکترین جموجۆڵی جه‌ماوه‌ری ئاگاداربن و رێگه‌یان لێ‌بگرن ، ئه‌گه‌ر کورد بۆ جاری دووه‌می له مێژوودا ڕاپه‌ڕین تۆماربکات ئه‌بێت ئه‌مجاره جیاواز له‌وه‌ی یه‌که‌م ئاماده‌کاری خۆیبکات چونکه ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له پێناو نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و یه‌کسانی کۆمه‌ڵدایه بۆیه ده‌بێت کارێک بکرێت نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندنی به تاکی کورد و خاکی کوردستان نه‌بێته هۆی لاواز کردنی ده‌سه‌ڵاتی کورد له ناوچه‌که‌دا به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانین که پێش ڕاپه‌ڕین پێویسته به شێوه‌یه‌کی ئارام داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌رپرسان بکرێت به شێوه‌ی خۆپشاندان نه‌ک ته‌نها له‌یه‌ک شاری وه‌ک سلێمانی به‌ڵکو له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان به‌لام ئه‌گه‌ر ناچار بوو ئه‌و کات پێویسته ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام بدرێت و به‌زۆرلابردنی ده‌سه‌ڵات تاکه ڕیگه ئه‌بێت بۆیه پێویسته پێش راپه‌رین چه‌ند ئاماده‌کاریه‌ک ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڕه‌مه‌کیانه نه‌بێت که له خواروه ئاماژه‌ی پێئه‌که‌م:
1-پێویسته هێزێکی سه‌ربازی جه‌ماوه‌ری پاڵپشتی هاوڵاتیان بکات له‌هه‌ر ده‌ست وه‌شاندنێکی ده‌سه‌ڵات بۆئه‌وه‌ی که‌مترین زیان به هاوڵاتیان بگات.
2-پاراستنی سنوره‌کانی کوردستانی باشوور چونکه وه‌ک هه‌مووان له‌و ڕاستیه ئاگادارین که کورد به دوژمن ده‌وره دراوه بۆیه هه‌ر لاوازیه‌ک له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان زیان به به‌رژه‌وه‌ندی کورد ئه‌گه‌یه‌نێت.
3-پاراستنی ئه‌و شارانه‌ی کوردستانی باشوور که جێناکۆکن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که نه‌بێته هۆکارێک بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و ناوچانه ولاوازکردنی پێگه‌ی کورد له‌و شارانه ئه‌ویش به ئاماده‌کردنی هێزی پاسه‌وانی تایبه‌ت.
4-ئاماده‌کاردنی که‌سانێک که به‌شێوه‌یه‌کی کاتی پۆسته‌کانی ده‌سه‌ڵات بگره ده‌ست تا ئه‌و کاته‌ی بارودۆخه‌که هێمن ئه‌بێته‌وه دواتر به پێی ده‌ستوور و به هه‌لبژاردن که‌سانی پسپۆر به‌سه‌ر پۆسته ئیداریه‌کاندا دابه‌شبکرێت.
5-بڵاوکردنه‌وه‌ی وشیاری به ناو هاوڵاتیاندا که به هیچ جۆرێک نه‌بنه ناشرین کردنی سیمای شار و سوتاندی خاکی وڵاته‌که‌مان چونکه ئه‌گه‌ر دینارێک له‌هه‌ر شوێنێکدا خه‌رج کرابێت ئه‌وه له گیرفانی که‌سه‌وه ده‌رنه‌هاتووه و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانی گه‌له.
ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و ئاماده‌کاریانه بکرێت ئه‌وه ده‌توانین ڕاپه‌ڕینیكی سه‌رتاسه‌ری له کوردستاندا ئه‌نجام بدرێت و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله و گه‌نده‌ڵی حیزبی بهێنرێت له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستاندا ، کورد نه‌ترساوه ناترسێت تا ئێستا هیچ ده‌سه‌لاتێک چۆکی به کورد دانه‌داوه گه‌ر ئه‌م جاره بتوانین سه‌رکه‌وین ئه‌وا کۆتایی دیکتاتۆریه‌ت ئه‌بێت له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستاندا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









