لە سەر سێ هەواڵی گەرمو گوڕ قسەم کردووە، هەمووی بخوێنەرەوە
15/11/2011, 12:00 (GMT+1)

براکەی دەڵیت: فەرموو!
کابرا دەپرسێت: عەبدوڵای ڕەحمەتی لەوەتەی هەبوو، توخوا قسەیەکی ڕاستی کرد؟
براکەشی لە وەڵامدا دەڵێ: بەڵێ! جارێکیان سەر لە ئێوارە لەدەرگای ماڵەکەمانی دا منیش ووتم کێیە؟ ووتم منم، عەوڵڵا!

هۆشیار زێبارێش، چونکە تێکەڵاوی بنەماڵەی بارزانی بووە و خاڵی مەسعود بارزانیشە، هەر لە منداڵییەوە لەو بنەماڵەیەوە، فێری دزیی و راوڕووت و خیانەت و قومارچێتیی نەبووە، بەڵکو فوول درۆزنیشە، وەک دەڵێن ئەگەر لەو هەموو شتانە دوور کەوێتەوە، فش دەبێتەوە، لەوەتەی هەیە ئەم کابرایە نە راستیی وتووە، نە قسەیەکی باشیشی کردووە، تەنانەت ئەو هەڵویستەی لە سەر رژێمی سوریا و بەشار ئەسەد، جگە لەوەی هەڵوێستێکی خیانەتکارانە و بێموڕاڵانە، درۆزنانەشە، چونکە هەموو دنیا دەزانێت رژێمی سوریا لە سەرە مەرگدایە، لە ئان و ساتدا فاتیحا لە سەرە مەرگی دەخوێنرێت، ئەوسا دەبیننەوە، چۆن 180 پلە، وشیار زێباری خۆی و مەسعودی خوشکەزای قسەکانیشیان دەگۆڕن و بە درۆیەکی زل ئەم هەڵویستەی ئیستایان پینە دەکەن، ئەوەتا سەیر بکەن شای ئوردون، لەگەڵ کەناڵی (بی. بی. سی) بەریتانیادا قسەیەکی جوان دەکات، دەڵێت: هەر رژێم و سەرکردەیەک کەوتە گیانی میللەت و خوێنی رشت، ئەو دەسەڵاتە رەوا و شەرعیەتیی نامێنێت! دەسەڵاتی کوردیش چونکە ئەو شەرعیەتەی نەماوە، بۆیە ئەمڕۆ ئەم هەڵویستیان بەرامبەر بە سوریا، لیبیا، میسر، لیبیا و یەمەن شەرمنانە و نامرۆڤانەیە!
من لە بیرم دێ عەشرەتەکەی وشیار لە ناو کەرکوک دا کاتی ئەنفالی گەرمیان لەسەر پشتی پیکاپێک، کە پڕ بوو لە مریشک، قاز و قەل لە ناو خۆیاندا بەشەڕ هاتن! ئەمە کەلتوری دزیی بنەماڵە و عەشرەتەکەی وشیار زێبارییە!
هێشتا قسە و باس لە سەر هوشیار زێباری تەواو نەبووە، بابەکر زێباریش لە ئێرانە بۆ کۆمەکی سەربازیی بۆ سوپای عێراق و سود وەرگرتن لە توانای سەربازیی ئێران، تەنانەت مەشقپیکردنی سەربازانی عێراقی. خەریکی گفتوگۆ و قسەکردنە، بەڵام نابێت کەس دڵ بەم خائینزادە کوردانە خۆش بکات، هەرچییەک دەکەن بۆ بڕینی توانا و قاچی کوردە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەمانە تەنها فیربوون بە کوردی هەندێ جار قسە بکەن، دەنا فڕیان بە سەر کوردبوونەوە نییە.

دەست لەکارکێشانەوەی تاڵەبانی و بارزانیی لەهەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا
ئه‌رسه‌لان بایز نووسیویه‌تی نموونه‌ی له‌و جۆره سه‌رۆكانه له دنیادا زۆرن، كه‌هه‌میشه و پێش هه‌موو شتێك خه‌می هه‌نووكه و دواڕۆژی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌رچاو بووه و هه‌ر زوو نه‌خشه‌ڕێگای گونجاویان بۆ ئاینده‌یه‌كی باش داڕشتووه له‌ژیان و دوای خۆشیان له ڕێگای سیستمێكی دیموكراتی، گه‌ل و ولاته‌كه‌ی خۆیان ته‌سلیمی ده‌ستێكی ئه‌مین كردووه و له كه‌نارێكی ئارام ماڵئاوایی لێكردوون. هه‌ر بۆیه‌ش مێژوو هه‌ر وه‌كو چۆن له ژیان له‌خانه‌ی كه‌ڵه پیاو و دڵسۆزانی مرۆڤایه‌تی ڕیزبه‌ندی بۆ كردوون، هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ش له‌دوای خۆشیاندا، هه‌ر به‌و جۆره له دڵ و ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك میوانی ئازیز و ئایندهی نه‌وه‌كانی خۆیان بوون.
ئەم کاکە دکتۆرە دەڵێیت قسەکانی بۆ قەلەمون نووسیوە، گوێ بگرن بزانن چی دیکە دەڵێت:
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه له ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌دی ده‌كه‌ین: (لولا دا سیلڤا)ی سه‌رۆكی پێشووی كۆماری به‌رازیل. یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه له دوای ده‌ستبه‌رداربوونیشی له حوكمڕانی جێگای فه‌خر و شانازیی گه‌ل و نیشتمانی به‌رازیل و مرۆڤایه‌تییه. دا سیلڤا ماوه‌ی دوو ده‌وره (هه‌شت ساڵ) سه‌رۆك كۆماری به‌رازیل بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو 29 ملیۆن به‌رازیلی له هه‌ژاری ده‌رباز كرد و ولاته‌كه‌ی گه‌یانده ڕیزی ولاته پێشكه‌وتووه سیاسییه ئابوورییه‌كانی جیهان. پێش ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی حوكمڕانیه‌ته‌كه‌شی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر گه‌ردانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی له‌دوای خۆی، ده‌ستی تێكۆشه‌رێكی ڕۆژانی دیكتاتۆری (دیلما روسیف ته‌مه‌ن 63 ساڵ) گرت بۆ ئه‌وه‌ی له دوای خۆی ببێته كاپتنی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌شتی وڵات. لولا دا سیلڤا له كاتێكا ده‌سته‌به‌ری حوكمڕانی بوو كه ته‌مه‌نی 65 ساڵ و خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش و هێشتا بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری له سه‌ره‌وه‌ی 80%ی نێو كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ولاته‌كه‌ی بوو. له دوای ده‌ستبه‌رداربوونیشی وه‌كو پشت و په‌نای حزبه‌كه‌ی له دووره‌وه به‌ڕێنیشانده‌ر مایه‌وه. ساڵانه چه‌ندین كۆڕ و سیمینار و موحازه‌راتی بۆ كادر‌و پسپۆڕ و شاره‌زاییان، له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ولات و ئه‌زموونی خۆی ئه‌گێڕا و ئامۆژگاریی و ڕێنمایی ئه‌كردن.
ئەرسەلان بایز دەیەوێت لە رێگای ئەم بەراوردکردنەوە (لولا دا سیلڤا) و مەسعود و مام تالەبانی بخاتە یەک ریزەوە و وەکو یەکیان دەچوێنێت، بۆیە دەڵێ مامە و کاکە ئێوەش پیاوبن وەکو لولا داسیلڤا واز بهێنن. ئەم ئەرسەلان بایزە نەک خۆی وەکو دکتۆراکەی کە ساختەیە و لەکاتی 31 ی ئابدا پێش هاتنی پارتی بۆ سلێمانی و هەڵهاتنی ئەمان بۆ سەر سنووری ئێران، داوای لە دکتۆر عیزەدین کرد بە پەلە دکتۆراکەی پێ دا، بەڵکو ئەم د. ئەرسەلانە گەورەترین تاوانباریشە بەرامبەر بە کورد و خەڵکی سلێمانی، من باس لە دزییەکانی ناکەم، باس لەو ماڵ و موڵکەی سیتەک و سلێمانی ناکەم، بەڵکو لەو داوێنپیسییەی دەکەم، کە کاتێک لەگەڵ سەعدی پیرەدا دادەنیشن، دەڵێت سلێمانییەکان نوکتەمان لەسەر دەنووسن، ئێمەش تا هەموو کچەکانی سلێمانی هین لێنەکەین بەجێی ناهێڵین، ئەم ئەرسەلانە کە ئەوەندە موڕاڵ و رەوشتێتی بێت، ئیتر نازانم چۆن رووی دێت باس لە جوانی (لولا دا سیلڤا)ی دەکات، ئەو پیاوە سالارەی، کە تەژییە لە جوانی؟ چۆن داوا لە مەسعود و جەلال دەکات واز لە پۆستەکانیان بهێنن و ببنە (لولا دا سیلڤا)ی کورد؟ ئەی ئەرسەلان بۆ خۆی چی دەکات؟ یان خۆی نیازی چی دەبێت دوای وازهێنانی ئەم مەسعود و جەلال؟ من پێم وایە هەرچی پیر و سمێڵ و قژ قیرتاوکەرەکانی ئەم دەسەڵاتە هەیە دەبێت واز بهێنن، خۆیان بدەنە دەست دادگای گەل، بە ئەرسەلان بایزی دکتۆرای ٣١ی ئابیشەوە.

گۆڕان ناوێکی هەڵە و دوو لێدوانی دژ بەیەکتر
حەمە تۆفیقی کۆنە ووتە بێژی گۆڕان، ئیستاش هەروەک تازە وتەبێژ رەفتار دەکات، لەبەر ئەوەی خزمی کاک نەوشیروانیشە، پێش ئەوەی د. شاهۆ لەگەڵ نەوشیرواندا دابنیشێت، ئەم پێشبڕکێ دەکات و لێدوان دەدات، سەبارەت بە پاریزگاکان دەڵێت گۆران خۆی یەکلا کردۆتەوە، بەڵام دکتۆر شاهۆ دەڵێت تا ئیستا یەکلا نەبۆتەوە، بۆیە لە دوو لێدوانی جیاوازدا هەریەکە لە حەمە تۆفیق و دکتۆر شاهۆ لێدوانی دژ بە یەکتر دەدەن، بەڵام هیچیان راست ناکەن، ئەوەی راست دەکات، تەنها نەوشیروان مستەفا خۆیەتی، چاوەڕوان بن بزانین کاک نەوشیروان لەو بارەیەوە چی دەڵێت! هەرچەندە من بە ئۆمێدی ئەوەم، کە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن فریای ئەم هەڵبژاردنە نەکەون بەهاری عەرەبی کە ئێستا لە سوریا خەریکە سەوز دەبێت، بگاتە هەرێمەکەی لەمەر خۆشمان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









