په‌یامی کۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد بۆ ئازادیخوازانی کورد‌و کوردستان که‌مپه‌ینێك له دژی کپ کردنی میدیا و ده‌نگی ئازاد
27/04/2010, 12:00 (GMT+1)

چه‌ند مانگێک لهمهوپێش سایتی کوردیش میدیا که‌وته به‌ر ئه‌و په‌لاماره‌و له لایه‌ن به‌رپرسی یه‌که‌می یه‌کێتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك که‌له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌وه وه‌رگیرابوو باسی له پهلامهره به قه‌سدی کوشتنه‌که‌ی (دانا پێنجوێنی ده‌کرد) و له ڕێی پارێزه‌ری تایبه‌ته‌وه داوایان له‌سه‌ر سایته‌که تۆمار کردبو.
ئه‌مساڵیش و له ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه، که هاوکات بو له‌گه‌ل یادی 112 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی، (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) داوای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان (ساڵح میراوده‌لی) و (هه‌ردی ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ستافی ماڵپه‌ڕه‌که تۆمارکردوه، له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی مه‌یدانی له ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان که له‌لایه‌ن ئاسۆ عوسمانه‌وه له‌گه‌ڵ موفید عه‌بدوڵا ساز درابوو بۆ هه‌مان پرسه.
ئێمه لێره‌وه به هه‌مو لایه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان نه‌ک نامان ترسێنیت، به‌ڵکو گوڕ‌و تینی زیاترمان ده‌داتێ بۆ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و مانه‌وه‌مان له به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی ئازادیخواز، هه‌روه‌ها داوا له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌که‌ین، که‌وا هه‌ڵوێست وه‌رگرن و له‌به‌رامبه‌ر کار‌و کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان بێده‌نگ نه‌بن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه وه‌کو ده‌سته‌ی پشتیوانی له ده‌نگی ئازاد و دژی کپ کردنی ئه‌و ده‌نگه بوێرانه ده‌وه‌ستینه‌وه و ئه‌م که‌مپینه‌مان ڕاگه‌یاندووه و داواکارین له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان به ناردنی ناو و ناونیشان و کاره‌که‌یان و په‌یوه‌ندییه‌کانیان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵ ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه:
[email protected]
ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری و ڕاگه‌یاندنی که‌مپینی پشتیوانی له میدیا و ده‌نگی ئازاد و دژ به خه‌فه‌کردن.
26-04-2010
ناوه‌کان:
1. گۆڤاری نێوه‌ند/ گۆڤارێکی مانگانه‌یه له کوردستان ده‌رده‌چێت.
2. ئاسۆ عوسمان/ ڕۆژنامه‌نووس/ سلێمانی
3. ستیڤان شه‌مزینی/ڕۆژنامه‌نووس / سلێمانی
4. ڕۆژنامه‌ی بوچون/ ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ئه‌هلییه له کوردستان ده‌رده‌چێت.
5. ئه‌سعه‌د عه‌لی/ ڕۆژنامه‌نووس
6. لوقمانی حاجی که‌ریم/ ڕۆژنامه‌نووس/ به‌ریتانیا
7. ڕۆشار/ ڕۆژنامه‌نووس/ به‌ریتانیا
8. هیوا ئه‌حمه‌د/ ڕۆژنامه‌نووس/ به‌ریتانیا
9. سارا موکری/ ڕۆژنامه‌نووس/ سلێمانی
10. هه‌نگاو مامه/ ڕۆژنامه‌نووس / به‌ریتانیا
11. مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره/ ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ/ دانیمارک
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









