له ئێرانیش دا ئازادی سه‌ر ده‌که‌وێت
03/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مانه له‌کاتێکدایه که ئه‌م ناره‌زایه‌تی و دژایه‌تیانه له لایه‌ن رژێمه‌وه به به ده‌ستی ئمپریالیزم و سه‌هیونیزم و به تایبه‌ت ئینگلێز پێک دێن، ناو ده‌کرێن. ئه‌مانه هه‌ڵهاتن له راستی ناوخۆییه، دیرۆکی ئێران به تایبه‌ت له‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایه‌دا به‌ر چاوه که که‌سانی دیکه‌ش هه‌ر به‌م شیوازه به‌ناوی ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه دور له راستیه و هه‌ڵهاتن له راستی و یا وهمی پیلان که له ترسه‌وه ویا فریو دان و ره‌واکردنی سه‌رکوت کردنی ناره‌زایه‌تی وسه‌رهه‌لدانی گه‌لانی سه‌رچاوه ده‌گرێت. راستی گه‌لانی ئێران ئه‌وه‌یه که به قسه‌ی که‌سانی دیکه و ده‌ره‌کی به دوای ئازادی دا نه‌رۆیشتوه و ناڕوات ئه‌مه له دیرۆکی ئێران دا دیار و به‌رچاوه. ئه‌م نرخاندنه و به ناو کردنه له لایه‌ن رژێمه‌وه وه‌کو حقارهتێک به‌رانبه‌ر به گه‌لانی ئێران ده‌زانین.
وادیاره که ئێران له رووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌رسی وه‌ر نه‌گرتوه و یا راستی ئه‌وه که راستی نابینێت وئه‌و ره‌وشه‌ش زۆر ئێمه ده‌خاته ناو فیکر و گومانه‌وه که ببێته سه‌ر سه‌به‌بی قه‌تل و عامی زۆر مه‌زن چونکوو ئه‌و زهنیه‌ت رێگایکی جیاوازتر نافکرێت. به‌ڵام پێویسته ئه‌م راستیه له به‌ر چاو بگرێت و دان به‌وه دا بنێت و ئێراده‌ی گه‌لان ئه‌ساس بگرێت هه‌تا ئێران بگه‌ته ئاشتی ێکی سه‌قامگیر و پایه‌نده. دژایه‌تی و ناره‌زایه‌تی ناو خۆی ئێران رۆژئاوایی نیه و له ئه‌گه‌ری ئه‌مه‌شدا سه‌رکه‌وتن له گه‌ل خۆی ناهێنێت، ئه‌م دژایه‌تیه دژایه‌تی و داخوازی گه‌لانی ئێران بۆ خۆیانه که به ساڵانه له ژێر ئه‌شکه‌نجه و گوشاری رژێمی دێسپۆتی رژێمی ئێراندان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه وه‌کوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان راده‌گه‌ینین که به ساڵانه گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات له تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دیموکراسیه و له‌م پێناوه‌شدا زۆر فیدا کاری و نرخ وبهای نواندوه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌م نارهزاتیهتی و دژایه‌تی گه‌ل له به‌رانبه‌ر دێسپۆت و ده‌سه‌ڵاتخوازانی کۆماری ئێرانه‌وه ده‌ستی پێکردوه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ساڵی 2009 به‌ره‌وه گه‌یشتن به ئازادی و دیمۆکراتیزه‌کردنی ئێران ده‌زانین وداخواز و به‌هیوای به رێکخستن کردن و ئیسرار له تێکۆشان له‌م پێناوه‌دا ین. له‌م پێواژوهدا ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی سه‌ر شانی پژاک و گه‌لی کورد گران ده‌بێت ، بێگومان گه‌لێ کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشه‌نگی گه‌لان بۆ ئازادی و دیمۆکراسی ده‌کات. گه‌لێ کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌رکێک که بکه‌وێته سه‌رشانی پێکی ده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م ئه‌رکه دیرۆکیه له ده‌س نه‌دات پێویسته خۆی به رێکخستن بکات و ئاستی چالاکی ره‌وای دێموکراتیک بگه‌ینێته ئاستی هه‌ره ژور. ئێمه وه‌کو پژاک چه‌نده ئه‌رک له سه‌ر شانی ئێمه هه‌بێت له هه‌وڵدانێکی به‌ر فراوان داین بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین ببینه وڵامده‌ره‌وه. له کۆتاییدا به بۆنه‌ی گیان باخت کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له سهرههڵانهکان گیانیان له ده‌س داوه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته گه‌لانی ئێران ده‌که‌ین.
کۆردیناسیون پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک
2009-12-28
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









