حمە سعید حەسەنى جاش قەلەم
07/02/2011, 12:00 (GMT+1)

( ئەگەر شۆڕشمان پێنەكرێت ئەوا پێمان تێك دەدرێت ،جاش قەلەمەكانیشیان ئەگەر وشەى جوانیان پێنەنوسرێت ، خۆدەتوانن تەشهیر بكەن)
(ئەگەر پرسیارم لێبكەن چۆن پردێك دروست دەكرێت ئەوانازان چۆن دروست دەكرێت ، بەڵام ئەگەر پرسیارم لێبكەن چۆن تێك دەدرێت ئەوازۆر زاناین لە تێكدانیدا)
(مەسعود بارزانى)
لە ڕۆژنامەى ئیلكترۆنى هەولێردا بابەتێكم خوێندەوە كە بەناو نوسەرێكى جاش قەڵەم نوسیویەتى و تییدا ڕەخنەى لە نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان گرتوەو پێى وایە نەوشیروان مستەفا دەیەوێ شەڕى ناوخۆ هەڵگیرسێنێتەوە ، بۆیە بەباشم زانى ئەم چەند تێبینیە لەسەر ئەم جاش قەلەمە بنوسم وەك وەڵامێك بۆ ڕاى گشتى خەڵكى كوردستان . ئەم جاش قەلەمە شەرى ناو خۆ بە كارى نەوشیروان مستەفا دەزانێت و پێى وایە ئەو كورى خەڵكى كوردستانى بەكوشت داوە نەك بنەماڵەى بەرزانى ، بەڵام لە ئاست خیانەت و تاوانەكانى بنەمالە ى بەرزانیدا چاو دەنوقێنێت كە هەرلەسەرەتاى دەستپێكردنى بزوتنەوەى ڕزگارى خوازى گەلى كوردستانەوە ئەم بنەماڵەیە كە وەك سەرەتان توشى شۆڕشى كوردبوون ،باسناكات كە كۆمارى كوردستانیان فرۆشت و كارەساتى هەكاریان دەست پێكرد لەوسەردەمەى كە ئەم پارتە خۆیان واتەنى شۆڕشگێڕە سەربەدەزگاى ساواكى شابوو ، ئەمیش وەك قیادەمەوەقەتە چى پێكرا لەبەرانبەر بڕزوتنەوەى ڕزگارى خوازى گەلى كوردستانى ڕۆژ هەڵات و حزبى دیموكرات كردى ، ئەوا وتمان نەوشیروان مستەفا شەرى ناو خۆى كرد ئەى كێ بوو دەبابەكانى بەعسى هێنایە سەر پەر لەمان كە ئێستا ئەوان بە ئەزموونى شەرعى هەرێمى كوردستانى دەزانن ،كێ بو شەرى پەكە كەى كرد كێیە سەروەت و سامانى ئەم وڵاتە بە تاڵان دەبات ، كێیە هاوسۆرزى خۆى بۆ زەینو العابدین و حوسنى موبارەكى گەندەڵ دەردەبڕێت ، ئایا ئەمانەش هەمو نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوەى گۆڕانن ، ئەى كی بوو فایلى لە موخابەراتى بەعسدا هەبوو ، ئەى كێبوو ئیمزاى لەسەر پاكى و گەڕانەوەى بەعسیەكان كرد بۆ بەشدارى كردنیان لەپرۆسەى سیاسى عیراقدا ، ئەى كێیە موزایدە بەخوێنى شەهیدان و كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانەوە دەكات . سەیرلەوەدایە ئەم كۆلكە نوسەرو كادیرو ئەندامانەى لە دەوەرى بنەماڵەى بەرزانى كۆبوونەتەوە ، خەڵكى بەڕاستى نوسەرو روناك بیرو كادیر نین ، بەڵكو ئەمانە وەك و دەروێش نمایشى حاڵەتى دەروێشانە دەكەن لە تەكێكەى بنەماڵەى بەرزانیدا ، حەمە سەعیدى جاش قەڵەم بەچى مافێك ، ئەو مافە بە خۆى دەدات كە نەوشیروان مستەفا خوازیارى شەرى ناوخۆیە ، ئەم جاش قەڵەم بۆ نایەت لە سەر گەندەڵیەكانى بنەماڵە و دەسەڵاتە مافیاكەیان بنوسێت ، بۆ نایەت قسە لەسەر تیرۆر كردنى هەمو ئەو رۆژنامەنوس و گەنج و ئافرەتانە بكات كە لەلایەن دەسەڵاتەكەیەوە دەكرێت بۆنایەت قسە لەسەر ئەو تەسك كردنەوەى ئازادیە بكات لە لایەن دەسەڵاتەكەیەوە ئەنجام دەدرێت. حەمە سەعیدى جاش قەڵەم هەموو ئەمانە نابینێت ، بەڵام شەڕى ناوخۆى لە بەرچاوە كە بنەماڵەى بەرزانى هەڵیان گیرساند و ئەو هەموو خەڵكەیان بەكوشت دا تیایدا .خۆ لەڕاستیدا ئەم جاشقەڵەمانە شایانى وەڵامدانەوە نین بەڵام تەنها ئەمە لەبەر ئەوەیە كە ڕاى گشتى چەواشەنەكەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









