<

بازرگانەكانى خوێن و نەوت و ئەرزە لە دەورى تاڵەبانى

06/06/2012, 12:00 (GMT+1)
میدیاكارێكى ناو یەكێتى
لەهەواڵێكى سەرەنجڕاكێشدا هەفتەنامەى ئاوێنە بڵاوكردەوە شێخەكان و هەوارامییەكان و جافەكان عەهدیان بۆ تاڵەبانى دوپاتكردۆتەوەو وێنەیەكیشى لەگەڵدایە، لەوێنەكەدا تاڵەبانى لەسەر كورسى دانیشتوەو میدالێكى كراوە بەیەخەدا، دەستەڕاستى تاڵەبانى شێخ جەعفەرو حاكم قادرو حامى حاجى غالى و دەستەڕاستیشى مەحمود سەنگاوى و جەمیل هەورامى و عەدنانى حەمەى مینیەیە .
پێش ئەوەى هیچ رایەك بدەین پێویستە ئەو ئەكەسانە بناسین لەدەورى تاڵەبانى كۆبونەتەوە:
شیخ جەعفەر شیخ مستەفا پێشمەرگەى دیرین و ئێستا سەروەتەكەى بەنزیكەى 500 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنریت جگە لەداگیركردنى سەدان دۆنم زەوى، لەرووى ئەخلاقیشەوە ناسراوە بەپەرێزى نالەبار.
حاكم قادر حەمەجان پێشمەرگەى دێرین و ئێستا سەروەتەكەى بەزیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، لەرووى ئەخلاقیشەوە پەرێزى نالەبارە و بەفەرمانى تاڵەبانى و بۆ داپۆشینى گەندەڵییەكانى بنەماڵەى تاڵەبانى و مەسولینى یەكێتى زانا حەمە ساڵحى لەزینداندا كوشت.
حامى حاجى غالى پێشمەرگەى دێرین و سەروەتەكەى بە 100 ملیۆن دۆلار دادنرێت، لەروى پەڕێزیشەوە دڵنیام هەمولایەك دەزانن ئامادەیە بچێتە هەنگاریا تەنها لەبەر كچێك یان ژنێك .
محمود سەنگاوى پێشمەرگەى دێرین و پارێزەرى خاوەنى بیرەنەوتەكانى سەنگاو و حەسیرە بۆ خۆى و بنەماڵەى جەلال تاڵەبانى، سەروەتەكەى بەنزیكەى 250 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت لەروى داوێن پێسیشەوە ناوى لەناوانە.
جەمیل هەورامى پێشمەرگەى دێرین و یەكە پیاوى ئیتڵاعات، سەروەتەكەى بە 90- 100 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، لەزەوى و زارو خانوبەرەدا كۆیكردۆتەوە، لەبابەتى ئەخلاقیەوە ئەوەندەى بزانرێت ناوى نیە .
عەدنانى حەمەى مینە پێشمەرگەى دێرین و شەریك لەچاڵەنەوتەكانى گەرمیان و سەنگاوو داگیركەرى دەیان پارچە زەوى لەكەلارو دەربەندیخان و خانەقین، سەروەتەكەى بە 150 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، لەرووى ئەخلاقیشەوە ، ناوبانگى نالەبارى هەیە .
ئێستا دەبێت بزانین كێن ئەوانەى لەدەوروبەرى تاڵەبانین و عەهد بۆ سەید رەئیس نوێ دەكەنەوە، كێن ئەوانەى تاڵەبانى بەو ئەخیرەى تەمەنیەوە پشتى پێبەستون.
نەوەى كورد بە(جاف و گۆران و زەنگەنەو شێخ و هەورامى و بارزانى و هتد...) نە دزو نە داوین پیس و نە دەم پیس بەنوێنەرى خۆیان نازانن، تێدەكۆشن بۆ دادگاییكردنیان لەدادگاى نیشتمانى و نەتەوەیى كوردستاندا لەداهاتوییەكى زۆر نزیكدا .
پەیامیش بۆ خاوەن عەهدەكان بۆ سەید رەئیس تاڵەبانى ، زۆر زۆر دڵنیابن دادگاى میللەت چاوەڕیتانەو دوارۆژتان زیندانە، زیندانێكى شەرەفمەندانە نا، بەڵكو زیندانێك كە دەكرێنە پەندو عیبرەت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست