لەنێوان ئاوڕدانەوەیەكی مێژووی..و... ویلایەتی فەقیهدا
21/04/2013, 12:00 (GMT+1)

لێرە وە پەرلەمانێك دێتەبوون كەنوێنەری گەلی تیایەوهەمووپرسەكانیش دەبێت لەوێوە تاووتوێ بكرێن وبڕیاری گەنجاویان لەبارەوەبدرێت..
بۆیەدەبێت لەهەرێمداچاولەووڵاتانی دیموكراسی بكرێت لەئاڵوێری دەستەڵاتدا بەشێوەیەكی ئاشتیانەو دوورلە دەمارگیری حزبی و بەرژەوەندی تاكەكەسی...
ئەمەش دەبێت كارێكی زۆرساناوساكاربێت لەلای دەستەڵاتی كوردی و سەركردایەتی سیاسی چونكە خودی سەرۆكی هەرێم سەرۆكی حزبێكە كەهەڵگری دەستەواژەی دیموكراسیە ،لەم ڕوانگەیەوە بۆپارتی دیموكراتی كوردستان زۆرئاساییە كەخۆهەڵنەبژاردنەوەی سەرۆكی پارتەكەی كارێكی ئاسایی بێت لەڕێچكەی دیموكراسیداو ڕاوێژكارەكانی بەڕێزیشیان بەرچاوڕوونی زیاتریان لایەلەڕووی یاساییەوە بۆسەرۆكی هەرێم كەگەورەیی لەوەدایە یاسا سەروەربێت ئیتردوای ئەم هەنگاوەكەسێكی ترجورئەت ناكات خۆی لەسەروی یاساوەببینێت....
لەهەرێمدا بائاوڕێكی مێژووی بدرێتەوە لەبەسەروەرگرتنی یاسا بەبێ گەڕان بەدوای مەخرجەێكی یاسایی بۆدووبارە خۆكاندیدكردنەوەی سەرۆكی ئێستای هەرێم.......
بەڕێزان بفەرموون لەگەڵ ئەم ئاوڕدانەوەمێژوویەی (عەلی عزەت بیگۆفیچ)سەرۆكی بۆسنە/ئەم پیاوە دوای شەڕێكی خوێناوی لەڕێگەی هەڵبژاردنەوەكرایەسەرۆكی بۆسنە ئەم پیاوەهەمووڕۆژانێكی هەینی نویژی لەمزگەوت دەكردوپێشوەخت لەڕیزی پێشەوەئامادەدەبوو بەڵام ڕۆژێكی هەینی دواكەوت واتەدرەنگترگەیشتەمزگەوت خەڵكەكەش كەبینیان لەبەری هەڵسان وڕێگەیان بۆچۆڵكردتاچووەڕیزی پێشەوە بەڵام ئەوئاوڕێكی مێژوویانەی دایەوەوبەدەنگی بەرزووتی(ئێوەبەم شێوەڕەفتارانە ستەمكاروفەرمانڕەوای زۆرداربەرهەم دێنن بۆخۆتان)ئەمەیەهەڵوێستی سەركردە چاوەڕوانی چەپڵەودروشم ووتنەوەنیە بەڵكو هەمووساتێكی دەقۆزێتەوەبۆهوشیاركردنەوەی گەلەكەی بۆیە ئومێدەوارین ئەم ئاوڕدانەوەیەش لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە ئەنجامبدرێت وبەرژەوەندی پەرستان نائومێدبكات كەخۆیان لەسێبەری شەرعیەتی مانەوە ی ئەودا دەبیننەوە......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









