جاكال كارلوس: تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئێمه كاری ده‌كرد
28/12/2010, 12:00 (GMT+1)

جاكال له دوا كتێبیدا به‌ناونیشانی (وته‌یه‌كی جاكال كارلوس) باس له‌په‌یوه‌ندی خۆی وجه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات وتێڕوانینی بۆ گه‌لی كورد ومافه‌كانی ده‌خاته ڕوو.
كارڵوس له‌كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌ی هه‌بوه و له‌حه‌فتاكاندا به‌پاسپۆرتێكی میسریه‌وه كاری بۆده‌كردن وبه‌شداری له پلاندانان وجێبه‌جێكردنی زۆر له‌كرده‌وه چه‌كدارییه‌كانیانی كردوه ونۆێنه‌ریشیان بوه له فه‌ره‌نسا.
به‌پێی قسه‌كانی كارڵوس بێت پۆلیسی فه‌ره‌نسا ئاگاداری ئه‌وه بوون تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان كارده‌كات ، به‌ڵام ئه‌مرۆ سه‌رۆكی عێراقه‌و هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی جیهان رێزی لێده‌گرن وئه‌ویش له زیندانه و خاوه‌نی ئه‌و كتێبه ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه تاڵه‌بانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئیمپریالیزم وداگیركاره‌كان كارده‌كات .
سه‌باره‌ت به‌گه‌لی كورد (كارلۆس) له‌كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات" پێویسته كوردانی توركیا مافی هاوڵاتیبوونیان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ ده‌سته‌به‌رببێت ، به‌ڵام پێیوایه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر خاكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كارێكی زه‌حمه‌ته .
ناوبراو به‌پێویستی ده‌زانێت توركیا زیاتر به‌ڕووی كوردا بكرێته‌وه،پێیوایه به‌بێ به‌شداری كورد زه‌حمه‌ته بتوانرێت توركیایه‌كی یه‌كگرتوو و گه‌وره بپارێزرێت.
(كارلۆس) له كۆتاییدا ده‌ڵێ" مه‌سعود بارزانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بارودۆخی دوای رووخاندنی سه‌دام حسێن بۆخۆی بقۆزێته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









