به‌رهه‌م ساڵح: ئەگەر لێمبپرسن حكومەتی هەرێمی كوردستان یەك حكومەتە دەڵێم نەخێر
19/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی من نیه به‌ڵکو ناونیشانی چاوپێکه‌وتنێکه که له ڕووداو نێت و ماڵپه‌ڕی فه‌رمی به‌رهه‌م ساڵح بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و قسه‌یه وردبینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئێمه له وڵاتێک‌دا ئه‌ژین سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌مان بڕوای به حکومه‌ته‌که‌ی خۆی نیه و به حکومه‌تێکی دوو ئیداره‌یی و باشتره بڵێین حکومه‌تێکی بێسه‌ر و به‌ر ناوزه‌ندی ئه‌کا ،هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه به‌وه ئه‌کا که له کاری هه‌موو وه‌زیره‌کانی ڕازی نیه ئه‌م وته‌یه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشان ئه‌یات ئاخۆ چۆن ئه‌بێ سه‌رۆکێک سوور بزانێت ئه‌مه حکومه‌ته‌که‌یه‌تی و هیچ هه‌ڵوێستێک وه‌رنه‌گرێت؟ ئاخۆ سوور ئه‌زانی وه‌زیره‌کانت گه‌نده‌ڵن چۆن بێده‌نگ ئه‌بێت له ئاستی؟ بیر له‌وه ناکرێته‌وه که هه‌مووی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و پایه‌ی سیاسی سه‌رۆک ئه‌که‌وێت؟ به‌ڵام هه‌ر له نوسینه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌ی کردووه به بیانوو که حکومه‌ته‌که ته‌نها هی خۆی نیه و چه‌ند لایه‌نێک تیایدا به‌ژدارن به‌ڵام ئه‌م وته‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ که به‌رهه‌م ساڵح نه له‌لای پارتی نه له‌لای ئۆپۆزسیۆن یه‌ک بست ده‌نگی ناڕوا و ته‌نها سه‌رۆکێکی کارتۆنیه و باشتره بڵێین ته‌نها دڵی یه‌کێتی پێ خۆشکراوه به‌و پۆسته ئه‌گینا که‌سێک سه‌رۆکی حکومه‌ت بێت چۆن ده‌بێت به‌و جۆره لاوازه خۆی نیشان بدات و وا خۆی ده‌ربخات که ته‌نها ناتوانێ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ل وه‌زیرێکیش بکات ئه‌گه‌ر سوور بزانێت که خراپه له کاره‌کانیدا، ئاخۆ ئیتر شه‌رعیه‌تی سه‌رۆک حکومه‌ت چی بێت له‌مه‌ودوا و چۆن حیساب بۆ یاساکانی بکه‌ین و چۆن بڕوا به‌و لیژنانه بکه‌ین که دایئه‌نێن، به داخه‌وه حکومه‌تی ئێمه قوتابخانه‌یه‌که بۆ له خشته‌بردنی سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌گینا که‌سێکی وه‌ک به‌رهه‌م ساڵح که که‌سایه‌تیه‌کی جیهانی و عێراقی به‌هێز چیت یاوه له حکومه‌تێک که تیایدا حیساب بۆ که‌سانی وه‌ک تۆ ناکرێت جگه له حیساب کردن بۆ چه‌ند که‌سێک که له‌لایه‌ن یه‌ک بنه‌ماڵه‌وه دیاری ده‌کرێت ، به ڕای من ئه‌و وته‌یه‌ی تۆ ڕاسته ئه‌بوایه زووتر بکرایه که ئێستاش دوو ئیداره‌ین که‌سانی وه‌ک ئێوه و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ت ته‌نها له سلێمانی ده‌نگتان ئه‌ڕوا و هه‌ولێر و دهۆکیش ئاغای خۆیان هه‌یه و پێویستیان به ئێوه نیه بۆ به‌ڕیوه بردن، ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ش چاوپێکه‌وتنه‌که‌یه:
http://barhamsalih.net/news/detail/1388
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/3723.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









