ئێمەش لە چاوەروانى زەنگى مردن داین.
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

لەگەڵ هەر نارەزایەك مافیاكانى دەسەڵات دەست بە كارەكانى خۆیان دەكەن كە لەساڵانى شەرە ناوەخۆیەكان لەسەر یەكتریان بەناوى لایانگرى ئەنجام دەدا ، كە ئەمەش تەنها تەسفیەكردنى بەربەستەكانى دەسەڵاتى ئاغا و فیودالەكان بوو
ئەمرۆش لەپەنایى دەزگە ئەمنیەكاندا شاردراونەتەوە بەڕگریان لێدەكرێت، كە لەگەڵ هەر چەقەلەیەكى بەرپرسێك دا دەكەونە دووبارە كردنەوەى خوێناوى كردنى شارەكانى باشورى كوردستان و بەتایبەتى هەولێر . كە قوربانى هەرەگەورەیى تاوانەكانى ئەم دوو حزبەیە ئەگەر لە كۆمەڵكوژى پەكەكەكان و تەسفیەكردنى دوكتور مەڵا كان دەست پێبكەین . كە ئەمرۆش لەگەڵ دابێت ترسى ئەوەمان هەیە كە داخۆ كەى دێت ئێمەش وەكو هەموو ئەم ڕۆشەنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسانەى كە لەرێزى تەسفیە و پیلانى تیرۆر كردن لە پێشەوە بوونە، كەى لەم رێزەشدا سەڕەكانمان دێتە پێشەوە و تەرمەكەمان دەبینرێتەوە لەناو ئاقارەكانى جەهەنەمى دروسكراوى دەسەڵات دارانى تەواوى عێراقى وەك ئەم ناوچانەى كە شەهیدى تێدا بینرا بیوەوە .وە ئێمە دەپرسین بۆئەوەیى بزانین، ئەم هیرشانەى ئەوان لەكەى و جۆن دەست پێدەكات؟؟كە ئێمەش چۆن دەبینرێنە؟ و لە چ جێگایەك ئەم ووڵاتە دەرفێنرێین ؟كە تەنها بۆ تیرۆر كردنى ئێمەش تەواو نەبێت و بەلكو ببێتە گالتە پێكردنیش بۆ دەزگا و شوێنە حەساسەكانى ئەم شارانە و ئەم گەلە، كەچەند ڕۆژیك نمونەیەكیان پشانداین . كە ئەمەش جگە لە دوژمنى دوژمن ئەوە بەسەر ئەم گەلە ناهێنێ و لەكەسایەتى خوێندكارێك پەڵامارى هەموو گەل بەگشتى و خوێندكاران بەتایبەتى بدرێت ، ئەمەنەك تەنها پلانى داڕێژراو بووە بەلكو بەهاوكارى لایانێكى دەرەكیش بووە، چونكە ئەم جۆرە كارانە بێ هێزى تەواوى ئەم ناوچەیە دیار و نیشانى ئەم خەلكە دەدات، كە هەركەسێك بخوازى زۆر بەئاسانى پەلامارى كەسى دیارى كراو بدات ، لەوەشى تێدەپەرێنێ كە لەبەرچاوى پۆلیس و ئاسایشیش و دواین خوێناوى بوونى ئەم ئەم ناوچەیە ئەوەیە كە تیرۆریش بكرێت، لە شارێكى وەكو مووسل بدۆزرێتەوە كە ئەمەش نیشانمان دەدات، یان دەبێت چۆل بكەن یان دەبێت بمرن . بۆیە ئێمە دەبێت بپرسین كە ئایا 182هەزرا بەس نیە یان دەتانەوێت ئێوەش كە دەسپێكى بەكوشتن دان لەشەرە ناوەخۆیەكان دەستان پێكرد، ئەمرۆش بە تیرۆر كردن رێژەیى كوشتنەكانى سەدام لەسەر ئەم گەلە تەواو بكەن. جى بكەین تا خۆمان لەدەست ئێوەش بپارێزین. یاخووت ئێمە دەپرسین كە مردنى ئێمە هەردەبێت بەتیرۆرى ئێوە كۆتایى پێبێت؟؟یاخوت دەخوازن دووبارە چۆڵ كەین؟ تاكو ئێوەش بەئاسانى بتوانن بەكیفى خۆتان خاك هەراج بكەن فرۆشیاریەكانیشتان توركیاو ئێران بێت؟؟ ڕۆژنامەنووسانیشتان گەلى ئێمە خەریك كەن بەم تەوەرە لاوەكیانە و موقەدەس كردنى سەركردەكان وەك ئەوەیى كە چون(نابیت سەرۆك لەدووجێگادا سەرۆك بێت). بۆئەوەیى لەپشت دیوارەكانى ئە تەوەرانە كەلەڕێگایى كەنالە قەبە و بێ بەرنامەكانیان و كە كەس نازانى كە ئەوانە لەسەر ناوى جیەوە وەشان دەكەن، چەواشەكاریەكان و بزركردنى تیرۆرەكان بشارنەوە.
گەلى ئێمە بەم دوو جۆر، لە كۆمەڵ كوژیەكان كە كومەڵ كوژیى ڕەگەزى و كۆمەڵ كوژیى ڕۆشەنبیریەین، بێ خەبەر بخەن
بۆئەوەیى هەشیارى گەل لەژێر رەحمى ئەواندا دەرنەچێت و رەحمى ئەوانیش بۆ ئەم گەلە رازیى بوونیانە بە هەمان سیستەمى ئاغا و عەبدایەتى ، بۆیە هەر جوڵانەوەیەك كە تاكى كورد ئەنجامى بدات بۆ ئاگادار كردنەوەیى ئەم كۆمەڵگایە دەبێت بڵێت كەیى كاتى من دێت بۆ زەنگى مردن.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









