<

گەندەڵیى لادێكانیشى گرتەوە

17/02/2011, 12:00 (GMT+1)




لەشارەزوور كە ئیستا بۆەتە گۆمى گەندەڵى بەشێوەیەك تەشەنەى سەندووە كە هەرگیز وانەبووە گەندەلییە كانیش سەرجەمیان لەلایەن دەسەڵاتەوە دەكرێت گەندەڵى گەیشتە گوندەكانیش

لە گوندى كانى پانكەى سەربە قەزاى سەیدسادق لە 2008دا پرۆژەى دروست كردنى پاركێك لەلایەن حكومە تەوە ڕاگەیەندراوەك خزمەتیك بەو گوندە بەڵام ئەم پرۆژە دوو جار بودجەى بۆدەرچوو جاریى یەكەمیان لەدواى دواى سێ مانگ دەست بەكاربونیان تەنها دیوارى پاركەكەیان دروست كرد دواتر بەبێ هیچ كێشە یەك پرۆژەكە وەستا دواتر تا 20-7-2009 لە پێنج ڕۆژ پێش هەڵبژاردنە كەى كوردستان دەسكرایەوە بە دروست كردنەوەى پرۆژەكە تا 24ى 7 لەماوەى ئەو چوار ڕۆژەدا كاریان كرد لەدواى هەڵبژاردنەكە جاریكى كە پرۆژەكە وەستایەوە بەبیانوى ئەوەى بەلێَندەرەكە ڕایكردوە بۆ شوێنێكى نادیار بەڵام ئەوەى لاى دانیشتوانى ناوچەكە ببوو بە جیگەى باس ئەوەبو كە كەس نەیدەزانی كێ بەڵندەرە كێ بەرپرسە لە پرۆژە كە جارى یەكەم بەم شێوەیە پارەكە ونبوو كەس نەیزانى كێ خواردى جارى دووەم كەبوودجەكەى بۆدەرچوەوە ئەمجارەیان بە باش سەرفكرا و زوویش تەواویانكرد نۆ مانگ زیاترى پێچوو دواى ئەوەیش كە چەند مانگێكى كە وەسایەوە بەبئ هیچ گرفتیك . بەڕاستى ئەم پاركە بەشێوەیەك تەواو بووە كە تەواوى دانیشتوانى ناوچەكەى بێزار كردبوو.بەهەرحاڵ تەواو بو ئیتایش دوومانگە تە واو بو نەمام و چیمەن و پێداویستییە كانى تەواو بوە لە پاش دەرجونى دوو جار پارەى بۆسەرفكرا كە هەرجارەى 000 000 80ملیۆن دینارى عیراقى بووە

بە سێ ساڵ تە واو بووە .بەڵام بەرپرسانى ناوچەكە مەبەستمان یەكیتیەكانە نایەڵن بكریتەوە تاكاتى هەڵبژاردنى پارێزگاكان ئەمەیش لەزارى یەكیك لە ئەكەسەى كەلەبرۆژەكەدابووئەڵێت پێمان وتراوەتاكاتى ه هەڵبژاردن ناكریتەوە دڵنیابن.بەڕێزان بەسێ سالأپاركێكى بچوك دروست دەكەن كەلەسەر دوو بودجەى گەورە160000000ملیۆن دینارى عێراقى ئایا لەسەروى هەموگەندەڵیەكانەوە ئەیانەویت بیكەن بەدەستەگوڵى هەڵبژاردن دانیشتوانى كانی پانكەیش نیگەرانن لەم بڕیارەى یەكێتى داوایان وایە لەمە زیاتر نەخایەنێت و بكرێتەوە ....



 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست