<

زانیارى دەربارەى كازى فرمیسك ریژ و چۆنیەتى خۆپاراستن و چارەسەر كردن لەكاتى بەركەوتندا

18/04/2011, 12:00 (GMT+1)





بەریزان خوینەرانى كوردستان پۆستى بەریز و گشت ئەو كیان فیداكارانەى كە لە مەیدانى ئازادیدا رووبەرووى هیزە ترسنوكە لەرزوكەكانى تالەبانى و بارزانى دەبنەوە , هەروەك بەریزتان ئاكادارن كە لە رۆژانى رابردودا رژیمە ترسنوكە لەرزوكەكەى تالبانى هەستا بەبەكار هینانى كازى فرمیسك ریژ بەسەر خوپیشاندەرانى كولنەدەرو فیداكارى مەیدانى ئازادى سلیمانى كە لەئەنجامدا بوە هۆى برینداربوونى ژمارەیەكى بەرچاو جا بۆ ئەم مەبەستە بەپیویستى ئەزانم وەك شارەزایەك كیمیاوى بوختەیەك دەربارەى ئەم كازەو ریكاكانى خۆپاراستن و و چارەسەركردن لەكاتى بەركەوتندا بۆ بەریزتان روون بكەمەوە تاوەكو سوودى لى ببینریت لە رووبەرووبونەوەى هیزە ترسنوكە لەرزوكەكانى رژیمى تالەبانى و بارزانى
كازى فرمیسك ریز یان فرمیسك دەر Malotrinilode Chlorobenzyldine بەیەكیك لە هەرە ریكە كۆنەكان دەژمیردرین بو كپ كردن یان كونترولكردنى پرۆتیست یان كردبوونەوە یان كۆبوونەوەى هاولاتیانى سڤیل كە بیكهاتەى كیمیاوى ئەم كازە بریتى یە لە Oleoresin Capsicum كە كورتكراوەكەى OS و ماددەى دوهەم 2-Chlorobenzalmalononitile كە كورتكراوەكەى CS و ماددەى سى هەم بریتى یە لە Dibenzoxazepine كە كورتكراوەكەى CR لەكەل Phenacyl Chloride كە كورتكراوەكەى CN بەكشتى كازى فرمیسك ریژ یەكەم جار لەلایەن كۆمپانیایەكى بەریتانى بەرهەم هینراوە لە سالانى پەنجاكانى سەدەى رابردودا.
كازى فرمیسك ریژ كە لە ووردیلەى رەق پیك هاتوە كە لەكاتى هەلدانیدا وە لەئەنجامى بەركەوتنى بە هەوادا دەبیت بە گازیكى سپى كە لەكاتى هەلمژینى ئەبیتە هۆى كۆكە و سووتانەوەى سیەكان و چاوەكان كە لەئەنجامدا دەبیتە هۆى فرمیسك دەردانیكى زۆریان سووتانى شوینى بەركەوتە یان شەو كویرى وە لەهەندى كاتدا بەركەوتن بەم كازە دەبیتە هۆى رشانەوەیەكى بەردەوام كە رەنگە ببیتە هۆكارى مردن .
لە ئیستادا دوو جۆر لەم كازە بەكاردەهینرین كەیەكەمیان ئەو كازەیە كە بیكهاتەى كیمیاى لە كازى CN پیكهاتوە كە كاریكەرى بەركەوتنى ئەم كازە كاتین وە بەخیراى كاریكەریەكانى نامینن و جۆرى دووهەمین ئەو كازەیە كە بیكهاتەى كیمیاوى لە كازى CSپیكهاتووە كە ئەم جۆرەیان كاریكەرى زیاترە لەسەر كەسى بەركەوتەو دەوروبەر بۆیە وەك خوینەوەیەكى تایبەتى خۆم بۆ ئەم كازە بە بینینى رەنكى دوكەلەكەى و وینەى بەركەوتوان پیشبینى دەكەم بە ریژەیەكى زور جۆرى دووهەم بیت .
جونیتى بەكارهینانى ئەم كازانەش لە ریكەى كونتەینەریكى تایبەت بو ئەم مەبەستە كە لە ماددەى ئەلمنیوم بیكهاتووە كە لەبەشى سەروەى پینج كونى تیایە و بەشى خوارەوەشى یەك كونى تیایە كە بەكشتى داپئشراوە بە جوریكى تایبەت مۆم كە لەماتى هەلدانیدا مۆمەكە ئەتویتەوە و لەئەنجامدا كازەكە دیتە دەرەوە .

خۆپاراستن و چارەسەركردن لەكاتى بەركەوتنى ئەم كازەدا پیویستە رەچاوى ئەم خالانەى لاى خوارەوە بكریت :

1 : بەكارهینانى ماسكى تایبەتى كەدەبیتە كلدانەوەى كازەكەو هەلنەمژینى كە ئەمەیان بەباشترین ریكە چارە دادەنریت .

2 : تەركردنى پارچە كلینیكس یان پارچە قوماشیك بە ئاوو سركە بو مەبەستى بەكارهینانى بو داپۆشینى دەم و لووت بەلام پیویستە زوو زوو ئەم پارچە قوماشە بكوردریت بە پارچە قوماشیكى ترى تازە چونكە لەبەر تێر بوونى قوماشەكە بەكازەكە لەئەنجامى بەكارهینان و بەركەتنى كازەكەدا بویە باشتر وایە خۆپیشاندەر چەند ژمارەیەك لەم پارچە قوماشانە هەلبكریت لەكەل خۆیدا .

3: بەكارهینانى چاویلكەى تایبەت بە مەلەكردن كە ئەم چاویلكانە دەبنە پاراستنى چاوەكان لەبەركەوتنى ئەم كازەو نەهیشتنى كاریگەرى بۆ سەر چاوى خۆپیشاندەر .
4 : پیویستە دەستكیشى نوى و پاك بەكار بهینریت لەلایەن ئەو كەسەى كە یارمەتى كەسى بەركەوتە ئەدات بو پاككردنەوەى بەركەوتەى ئەم چەكە لەسەر هاورى ى .
5 : داپۆشینى كشت بەشەكانى لەش كە دەبیتە هۆى پاراستنى كەسى خۆپیشاندەر لە كاریكەریەكانى كازەكە وەباشتر وایە ئەو جل بەركانە بەكاربهینریت كە دژى بارانن واتە كە تەرى دانایەت.
6 : خۆنەشلەژان وخوتیك نەدان لەكاتى بەركەوتنى ئەم كازەدا چونكە لەكاتى شلەژاندا كونیلەكانى سەر پیست دەكرینەوەو گەورەتر دەبن بەمەش دەبیتە زیاتر هەلمژینى ئەم كازە بۆ ناو لەشى كەسى بەركەوتە .
7 : دەستنەدان لە دەم و چاو یان چاونەخوراندن بۆى نەبیتە هۆكارى پیسبوونى جاریكى تر .
8 : قووت نەدانى ئەم كازە بەلكو كار بكریت بەزور كەسەكە لەریگەى هینانەوەى تفەوە یان بەلغەم یان چلمى لوتەوە پاشماوەى كازەكە بكریتە دەرەوە .
9 : لەكاتى بەركەوتندا باشتر وایە كەسى بەركەوتە بچیتە شوینیكى كراوەوە واتە شوینیكى داخراو نەبیت وە هەوا لى ى بدات وە روەو ئاراستەى هاتنى با بوەستیت وە هەردوو چاوەكانى و لەپى دەستەكانى بكاتەوە بۆى لەریكەى بەركەوتنى هەواوە یان باوە پاشماوەى كازەكەى لیبیتەوە وە هەروەها هەناسەدان بەشیوەىەكى لەسەرخۆ بەلام بە قوولى .
10:پیویستە شوینى بەركەوتە بە ئاوى سارد پاك بكریتەوە وە كەسەكەخۆى بەدوور بگریت لەبەركارهینانى ئاوى كەرم چونكە بەكار هینانى ئاوى گەرم كونیلەكانى سەر پیست دەكرینەوەو گەورەتر دەبن بەمەش دەبیتە زیاتر هەلمژینى ئەم كازە بۆ ناو لەشى كەسى بەركەوتە .
11:پیویستە شوینى بەركەوتە بە توندى بە ێابونى زەیتون (رەقى) پاك بكریتەوە و پاشان شوردنى بە هەر جۆریك كحول .
12:ئاكاداربوون بەنەكواستنەوەى كاریكەرى كازەكەى لە قژەوە بۆ دەم و چاو بەتایبەتى لەكاتى سەر شوشتندا .
13:پیویست بەكۆرینى جلو بەرك ئەكات لەكاتى بەركەوتندا و لەبەركردنى جل و بەركى نوى و بەجىنەهیشتنى ئەم جل و بەركە بەركەوتانە لە شوینى داخراودا چونكە بەبەجى هیشتنى لەشوینى داخراودا كاریكەرى كازەكە بو ماوەیەكەى دوور و دریژ لەسەر جلەكان دەمینیتەوە بۆیە باشتر وایە بخرینە بەر هەواو با و پاشان بشوریت .
14:هەموو كەل و پەلیكى بەركەوتە بەم غازە لە قەلەم جاف و كامیرا و موبایل و هتد پیویستە بخرینە بەر هەوا و با بۆ مەبەستى رامالینى كازەكە .
15:دەكریت وەكو ئامادەكارى ئەو پاودەرى كە بەكاردەهینریت بو (جفاف) ى منال بتوینریتەوە لە یەك لیتر ئاودا وە بەكاربهینریت بو پاككردنەوەى ناو دەم لەریكەى غەرغەرە پیكردنى و پاككردنەوەى چاوەكان بەمەرجیك بەكارهینانى واتەپیدا كردنى بە چاودا نەك بەشیوەیەكى راستەوخۆ بەلكى لەلاوە پیایدا بكریت چەند جاریك و پاشان بە پارچە لەكەیەك پاك بكریتەوە .
16:بەكارهینانى دەرمانى Malox كە لەلایەن نەخشى قرحەى معیدە بەكاردەهینریت بە هەمان شیوەیەى كە لە خالە 15 ئاماژەمان پیداوە

17:پاش بەكارهینانى ریكەى 15 یان 16 بۆ پاككردنەوەى چاوەكان دەتوانریت قەترەى Topiramate بەكاربهینریت بو پاراستنى چاوەكان بەلام نابیت لەلایەن ئەو كەسانەوە بەكار بهینریت كە ئاوى چاویان هەیە(مرێ میاە الزرقا)

هیوادارم توانیبیتم بەم شیكردنەیەم سوود مەند بوبیتم بۆ خۆپیشاندەرانى خوشەویستى خۆا بتانپاریزیت و سەركەوتن نزیكە.



 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست