مێژوویه‌کی ڕه‌ش و داهاتوویه‌کی نادیار
09/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژ به ڕۆژ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا مێژوو ئه‌نوسرێته‌وه واتایی مێژوو ته‌نها قسه‌کردنی لا‌په‌ڕه‌کان نیه مێژوو سه‌ره‌تا بینین و گوێگرتنه دواتر ئه‌بێته قسه و خه‌ڵکی میلله‌تێکی پێ ئاگادار ئه‌کرێته‌وه ئه‌وه‌ی له ئێستای کوردستاندا ئه‌بینرێ و چاره‌نوسی حیزبی پێ دیاری ئه‌کرێ مێژوویه‌کی سووری خوێناوی پڕ درۆ و خیانه‌ته مێژوویه‌که که پێویستی به نوسینه‌وه هه‌یه له سه‌ره‌تاوه چونکه ئه‌مه‌ی ئێستا ئه‌بینرێ و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی کتێبه ته‌نها قسه‌ی یه‌ک بنه‌ماڵه و که‌ش و فشی لایه‌نێکه که چه‌مکی مێژوو با ئاسانی به لای خۆیاندا ڕائه‌کێشن و له‌و شوێنانه‌ی مه‌به‌ستیانه نوکی قه‌ڵه‌مه‌کانیان تیژ ئه‌که‌نه‌وه هه‌ر شتێکیشیان به دڵ نه‌بوو نوکی قه‌ڵه‌مه‌کان ئه‌شکێنن، میلله‌تی کورد هه‌ر له‌و کاته‌ی خه‌باتی ده‌ست پێکردووه ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌کی تیا‌هه‌لکه‌وتووه که به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی ویستبێت و خۆی کردبێته قوربانی ئه‌ویش قازی محمد بوو به‌ڵام دوای شه‌هید بوونی ئه‌م که‌ڵه پیاوه که به قسه‌ی هه‌ندێک مێژوونوس ده‌ستی مسته‌فا بارزانیشی تیابووه که‌سێکی وه‌ک مسته‌فا بارزانی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر مێژوو و داهاتووی کوردستان و مێژوویه‌کی ڕه‌شی تۆمارکرد له دوای خۆشی کۆمه‌ڵێک وه‌چه‌ی جێهێشت که هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی باوکیان درێژه‌یان به ژیانی خۆیاندا و به‌رژه‌وه‌ندی و پاره‌په‌یدا کردن تاکه خه‌ونی ئه‌وان بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به کاربوونیان هه‌تا ئه‌م کاته‌ی که ئه‌م بابه‌ته ئه‌خوێنیته‌وه ئه‌وان خه‌ریکی شوێنخۆشکردن و پاره دزین و خه‌ڵک کوشتنن به جۆرێک که له بنه‌ماله‌یه‌کی سیاسیه‌وه بونه‌ته بنه‌ماڵه‌که‌یه‌کی مافیا و ڕۆژ به رۆژ نهێنیه سوره‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئاشکرا ئه‌کرێت ئه‌وه‌تا چ به ڤیدیۆ چ به وێنه و چ به به‌ڵگه‌نامه نهێنی شاراوه‌ی سووری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئاشکرا ئه‌کرێت و ده‌یان و بگره هه‌زاران کاری تری شاراوه ماوه که جارێ ئاشکرا نه‌کراون، هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی له‌م جۆره له کوردستاندا خۆی له خۆیدا سوکایه‌تی کردنه به ئاڵای کوردستان و زمان و خاکی ئه‌م ولاته له لایه‌ن خودی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه که هۆکاره‌که‌شی ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هه‌ژاری میلله‌ته‌که و هێزی پاره که بنه‌ماڵه‌یه‌کی له‌م جۆره پاره‌ی میلله‌ت ئه‌یاته‌وه به هاوڵاتیانی هه‌رێم و به ناوی پیاوه‌تیه‌وه که به ڕای من ئه‌م شێوازی به‌ڕیوه بردنه کۆیلایه‌تیه، به‌ڵام تۆ بڵێی که‌سێک مابێت ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به شۆڕشگێر و خه‌باتکار بزانن ئه‌مه مێژووی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بێت ئاخۆ داهاتوویه‌کی چۆن چاوه‌ڕوانیان بکات کات نه‌وه‌ستاوه به‌رده‌وام بۆ پێشه‌وه ئه‌ڕوا رۆژێک یه‌ت که سه‌رانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌به‌رده‌م دادگادا ببینین ئه‌گه‌ر دادگایش نه‌کرێن بێگومان ئه‌م هه‌رێمه شوێنیان نابێت و خاکی ئه‌م ولاته‌مان گۆڕی ئه‌و جۆره که‌سانه ناگرێته خۆی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









