لیستی گۆران به شێکه له‌هێزی گۆران .....
26/05/2009, 12:00 (GMT+1)

چه‌ند ساڵێکه له‌باشوری کوردستان ره‌وتێک یان ده‌توانین بڵێین (ڕێنیسانسی سیاسی کورد) به‌ره‌و قاڵبی مه‌یدانی هه‌نگاو هه‌ڵدێنێت و بارودۆخه سیاسیه‌که‌ی شلهژاندوه و بۆته هێزێکی فشار له‌به‌رامبه‌ر پاوانخوازی ئه‌رز وئاسمانی دوو پارت وبنهماڵهدا . ده‌توانین سه‌ره‌تای ئه‌م گۆرانه به‌سه‌رهه‌ڵدان و هاتنه ئارای هه‌ندێ گروپی رۆشنبیرى‌و سیاسی و جه‌ماوه‌ری، به‌تایبه‌تی میدیای ئازاد ، له‌نیشتمان و هه‌نده‌ران لێک بده‌ینه‌وه،که‌توانیان کۆمه‌لگا هوشیار تر بکه‌نه‌وه، زۆر دیواری ترس وبڤهی پۆلێ ئه‌کته‌ری سیاسی نه‌گۆری 50 ساله تێک بشکێنێنن، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و هه‌ناسه‌ی دیموکراسی به‌رفراوانتر بکه‌ن، به‌تایبه‌تی ، تیرۆر و زیندانی سیاسی باجی قورسی لێ ده‌که‌وێته‌وه .
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه به‌رفراوان و هه‌مه جۆرانه ،کاریگه‌ریه‌کانی گه‌یانده ، ناو ده‌سه‌لات ،حزب ، بنه‌ماڵه‌ی بڕیار به‌ده‌ست . ئه‌وه‌ی هێزیشی پێبه‌خشی وته‌کانی پێدا ، پێویست بونی قۆناخه‌که و خۆنه‌گونجاندنی پارتی ویه‌کێتی له‌گه‌ل هاوکێشه‌ی نوێی جیهان و درێژدانیان به سیاسه‌تی برسی و ئابلۆقه‌دانی مادی ،ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، چاره‌سه‌ر نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی و په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ ناو سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی له‌شی حزب و ده‌سه‌لات ، هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناوروداوهکان و سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێکی ئۆپزسیۆنی کوردستانی به‌هێز له‌هه‌نده‌ران و هێنان و چاودێریکردنی ڕێکخراو مرۆڤ دۆست و په‌رله‌مان و میدیا ئه‌وڕپی وئه‌مریکیه‌کان .
لێکدانه‌وه‌ی هه‌ر روداو و مه‌سه‌له‌یه‌ک ، له‌به‌ها زانستیه‌که‌ی داده‌ماڵێت و به‌کارێکی هه‌رزه‌کارانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ، کاتێک رق وقینه ، هه‌ڵچون وبڕیاری پێشوه‌ختی به‌سه‌را بدرێت ، بۆیه سه‌رباری هه‌ر ره‌خنه وتێبینیهکمان له‌سه‌ر نه‌وشیروان و هاوڕێکانی هه‌بێت، به‌لام ده‌بێت بابه‌تیانه هه‌ڵیان بسه‌نگێنین نه‌وه‌ک به ڕقه‌وه . که دورکه‌وتنه‌وه‌یان له حزب وگردبونهوهیان له گرده‌که و دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه ،به‌نزینێکی زۆری به ئاگری ره‌وتی گۆڕینی کۆمه‌لگادا کردوه ، به‌تایبه‌تی دوای راگه‌یاندنی لیستی گۆران . راستیه‌کانیش له‌م وشانه چڕده‌که‌ینه‌وه، یه‌که‌م جاره پارتی ویه‌کێتی به‌رونی ترس و دڵه‌ڕاوکێیان له‌به‌رامبه‌ر هێزێک هه‌ست پێ ده‌کرێت، که‌به‌راده‌یه‌ک پڕۆژه له‌دوای پڕۆژه به دۆلاره شاردراوه‌کانی گه‌ل جێ به‌جێ ده‌که‌ن، لهئههرامهکانیانهوه هاتونه‌ته سه‌رشه‌قام و ماڵه قوڕه‌کان، تائێستا دور له توندوتیژی مامه‌له ده‌که‌ن،لیستی کاندیدی ئه‌م جاره‌یان پاکتر کردۆته‌وه . ئاخر ئێمه پارتی ویه‌کێتی ده‌ناسین نه خاوه‌ن ئه‌م سیمایهن، نه لهههلبژاردنهکانی پێشوو وا شلهژابون.
هه‌موو کاتێک سه‌روه‌ری بۆ ده‌نگه یه‌که‌م وسهرهتاکانه، بۆیه ئه‌م ره‌وته سه‌ره‌تایه‌ی که ناڕێکخراو و ههمهجۆر بو ،به‌لام سه‌روه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی مێژویی بۆخۆی تۆمار کرد، که ئه‌م ڕه‌وته له‌گه‌رمه‌ی ده‌سه‌لاتی حزبی و حکومی نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕیکانی له‌مه‌یدان بوو وه قوربانی و شه‌ونخونی زۆری دا،به‌ڵام گۆمه‌که‌ی پێ نهشلهقا ، به‌لام به‌هاتنه مه‌یدانی ده‌نگ و ره‌نگه‌کانی گرده‌که‌و کۆمپانیای وشه‌و لیستی گۆران ،سه‌ره‌تای گۆرانه‌کان ته‌کانی زیاتری پێ درا که‌ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه بکه‌ین که بچوکترین پاشه‌کشه به‌هه‌ر بیانویه‌ک بێت ، باجێکی گه‌وره‌ی مێژویی به‌دوادێت . وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌یری روداوه‌کانی ئیستای باشور بکات ، هه‌ست ده‌کات له‌ناو گۆڕان ده‌ژیت وه‌ک،ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان زۆرتر و ڕێکخراوتر و بوێرانه‌تر بونه ،وه له‌حاله‌تی هیڕش بردنن نه‌وه‌ک داکۆکی و په‌راوێز ، خه‌باتی مه‌ده‌نی ودیموکراتی به‌ره‌و پێش ده‌چیت ، بڕیار له ده‌ست حزب و بنه‌ماله کالتر ده‌بێته‌وه و سه‌ره‌تای ڕێجکه یاسایه‌کان هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژرێت ، ده‌سه‌ڵات له پاشه‌کشه و هه‌ولێ گۆڕینی خۆی به خێرا ده‌دات ، ترس و جه‌به‌روتی به‌ره‌و لاوازی ده‌چیت .. هه‌موو ئه‌مانه سه‌ره‌تای گۆڕانی گه‌لێک گه‌وره‌ن چونکه هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌کان قورسه ،به‌ڵام ناشێت له و خه‌یاڵه بژین ، ڕه‌وتی گۆڕینی سیاسی ودیموکراتی ،به‌یه‌ک قۆناخ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستدێنێت به‌لام کاروانه‌که هه‌ربه‌رده‌وام و به‌هێز ده‌بێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









