<

سەدام کاتی خۆی بە جەلال و مەسعودی دەووت ' موخەریب'..... بۆچی؟

10/03/2011, 12:00 (GMT+1)



ئەمە پرسیارێکی سەیرە! کاتی خۆی کە من لە کوردستان بووم ئەم ووشەیەم زۆر دەبیست لە دەنگی هەواڵگرەکانی حکومەتی بەعس، ئەو کاتە بەڕاستی زۆرم پێناخۆش.. بەڵام پیاوو بۆ ڕاستی وویژدان قسە بکات ئێستا بەمەی من دەیبینم ' ڕاستیان' دەکرد، تومەز سەدام زۆر باشی ئەم دوو پیاوە سووکەی دەناسی ،بەداخەوە ئێمە لەو کاتەدا ئەم دوو کەسایەتیەمان ئاوا نەدەناسی، سەدام کەسەیری ووێنەی جەلال و مەسعودی دەکرد خودی خۆی تێدا دەبینیەوە، دەیزانی کە هەموو هەوڵێکیان تەنها بۆ گرتنەوەی جیگەی ئەوەو کورسی و پارەکەیەتی وەک ئێستا زۆر بە گەشی دیارە. سەدام دەیزانی ئەمانە بۆ کوردی ناکەن بەڵکو هەر بۆ ئەم بەزمەیە کە ئێستا هەموو میللەتیان خستۆتە گێژاوێکی بێ بنەوە. زۆر سەیرە کەسەیری وەڵامەکانی بەناوو سەرۆکی حکومەتمان کرد لە بەناوو پەرلەمانی هەولێر بۆمان دەرکەوت کەجیاوازی لەنیوان دەسەڵاتدارەکانی پێشوو لەگەڵ ئەمانەی ئەمڕۆ لە کوردستان کە خۆیان ناووناوە سەرکردە هەر زمانە، ئەوان بە زمانی عارەبی قسەیان دەکرد بەڵام ئەمان بە زمانی کوردی، ئەگینا شێوەی ببیرکردنەوەی هەردوولا لەسەدا سەد وەک یەکە، واتە بیرکردنەوەی مانەوەی دەسەلات بەشێوەیەکی دیکتاتۆری بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.



دەیانگووت دەسەڵات کەڕە من باوەڕم نەدەکرد بەڵام ئەوەی من ئەمڕۆ لەدەسەڵاتی بەناوو کوردی دەیبنم هاتوومەتەی ئەو ڕایەی کە بەڕاستی بڵێم کەدەسەڵات نەک هەر کەڕە بەڵکوو هەر زۆر کەڕو کوێرو زمان درێژە.....



ئەوەی لە بەرهەم سالەحمان بەناوو سەرۆکی حکوومەت دی لەکەناڵی ڕاگەیاندنی سەر بە یەکێتی ئەوپەڕی ئیفلاسی حکوومەتی پیشانداین، بەڕاستی هێندە بە ئاسانی كێشە کەڵەکە بووەکانی حکوومەتی شیدەکردەوەو چارەسەری بۆ دەدۆزییەوە کە بە ڕاستی من وام دەزانی کە لە پەرلەمانی سویدی دانیشتوە، هەی بەخێر نەیەیتەوە بۆ خۆت و چارەسەرکردنت... ئالێرەوە کێشەکان قووڵدەبنەوە،

ئەزانن ئەمە لەچی دەچوو، ئەمە لەکاتی هەڵبژاردن دەچوو، بەرهەم چوو بوو بۆ پارلەمان بۆ ئیدعاکردنی هەڵبژاردنەوەی خۆی بۆ جاری دووەم لەپاش یەک ساڵ و نیو. باشە وا لەلایەن بەناوو پەرلەمانتارانەوە هەڵبژیردرایتەوە، بابزانین کێشەکان چارەسەر دەبێت. من دەڵێم نەخێر، چوونکە ئەوە پیاووی بەجورئەتی بەغیرەتی نەترسی دەوێ، کەئەم سیفەتانە لەبەرهەمدا نیە. نەک هەر لە خودی خۆیدا نیە بەڵکۆ لەناوو هەردوو حیزبی بەناوو دەسەڵاتی ئەمڕۆ کەسی هیچ ئەو جۆرە سیفەتانە نادۆزێتەوە. ئەگەر دەتەوی ئەوو جۆرە پیاوانە ببینی بڕۆ سەیری کەناڵە سەرباستەکان بکە وەیان بەرهەم بەکەرامەت بەو بچۆ بۆ بەردەرکی سەرا بۆ بینینی پیاوی کارا. باەڕناکەم ئەو بەڕێزانەی بەردەرکی سەراوو هەموو سەرا ئازادەکانی شاروو شارۆچکەکانی تری کوردستان ڕێگە بدەن پیاوێکی نابەجێی وەک تۆ یا لەو جۆرەی تۆ بچێتە ناویانەو یان بوێرێ بچێتە ناوویانەوە.ئەوەی من دەیزانم بۆم دەرکەوتوە هەڵوەشاندنەوە حکومەت تەنها ڕیگەچارەیە و هیچی تر، ئاش بەتاڵ بکەن، وە ئێمەی خەڵکی کوردستان پێتان دەڵێن 'کش مەلیک'.

چوونکە بۆمان دەرکەوتوە کە سەدام راستی دەکرد کە ئێوە 'موخەڕیبن' وە درووستکەر نین.


 


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست