چل و هەشت سەعاتی تریش با خاتری پارتی و بارزانی بێت!!
13/09/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمەش حەقمانە بپرسین بۆچی دوای ٤٨ سەعات ئەم ڕاگەیاندنەتان بڵاو دهکهنهوه؟ هونهری ئهوه ه چییدایه و مهبهستتان چییه؟ ئێوەش وەک ئێمە دەتان توانی چاوەڕی بکەن دوای ئەوکاتە دیاری کراوە یەکسەر شانۆگەریەکەتان نیشانی بینەرەکان دابا، کە زوربەی زۆرمان دەزانین سەردەشت بۆچی و لەسەر چی تیرۆر کراوە، چ پێویست بوو دوای زیاتر لە چوار مانگ ٤٨ سەعاتی تریشی دهخهنه سهر؟
من دەمەوێت تەنیا یەک پرسیار لە ئێوەی چەواشەکار بکەم، ئایا لە کوێی ئەم دونیایە بوە و لەکاتی ڕوودانی تاوانێکی ئاوا گەورەدا هیچ پرس و رایەک بە کەسوو کاری یاخود تاکە پرسیارێکیان لێ نەکرێت، ئەو بنەماڵە سەر بەرزو بریندارە وەک هەر تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە دەبێت له ڕێگای سایت و تەلەفۆنەوە بزانن کە کەیسی جگەر گۆشەکەیان بە کوێ گەیشت.
تێبینی: ڕاگەیاندنی یەکەم ووتیان سەردەشت فیشەک لە پێشی دەموو چاوی دراوەو شوێنی ئازاردان بە جەستیەوە نەبووە.
ڕاسیەکەشی ئەوە بوو دوو فیشەک لەناو دەمی درا بوو نیشانە بۆ بێدەنگ کردنی و شوێنی ئازاردانی زۆر بەسەر جەستەیەوە بوو..
بزانین ئەمجارە چی درۆیەک ڕیک دەخەن؟
کاتی خۆی دوو پرسیارم لە هەمان لیژنە کرد، تکایە سەیری ئەم لینکە بکەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7eb6011a
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









