ئایا بنەمالەی بارزانی شاری هەولێریان کردە دوبەی یا کردیان بە زیندان؟
20/03/2011, 12:00 (GMT+1)

باشە ئەگەر مالی بارزانی هێندە عادیل و یەکسانن بۆ دەترسن لە تورەی خەلک؟
باشە ئەگەر راستە مالی بارزانی هەولێریان کردوە بە دوبەی بۆناهێلن خەلکی دوبەی خۆپێشاندان ئەنجام بدەن خۆدەبێ خەلکی هەولێر هێندە بە ئەمەک بن چاکەی مالی بارزانی لەبیر نەکەن لەبەرانبەر گۆرینی هەولێر بەدوبەی؟ ئەگەر مالی بارزانی هەولیان بۆئەوەیە خەلکی هەولێر و سلێمانی بکەن بە ناحەزی یەک ئەوا لەدێر زەمانە هەولێر سلێمانی شین وشاییان یەکە بۆیە ئەم هەولەشیان هەولێکی نەزۆکە؟ وەگەر بنەمالەی سەرلێشێواوی بارزانی ئەیان هەوێ لەرێگای فەرهاد پیربال و سەرۆ قادر و بەدران حەبیب و چەند کەسێکی ترەوە پێناسەی شاری هەولێری هۆلاکۆ بەزێن بکەن ئەوا ئێمەی هەولێری دەمێکە دەزانین کە ئەم زاتانەی لەسەرەوە ناوم هێنان تەنها تاقمێکی بەکرێگیراوی بنەمالەن و لەرۆژێکا ٢٤ سەعات خەریکی ماستاوی خەستن بۆ مەسعوودی پاشێل پیس بۆیە ئەمانە چەند کەسێکی سەرخۆش وموحتاد بەماستاوساردکردنەوە ناتوانن بەناوی شارێکی یەک ملیۆن کەسیەوە قسەبکەن خۆیان بکەن بەدەمراستی ئەو شارە داگیرکراوە دمراستی ئەم شارە ئازیزە تەنها نەوەی نوێ یە تەنها شوێنکەوتوانی کاکە سەردەست عوسمانی رۆژنامەنوسە نەک فەرهاد سەکران وبەدران حەبیب و سەرۆ قادری رسوا خەلکی تێکۆشەری هەولێر لەبیریەتی کە کاکە سەردەشت لەلایەن بنەمالەی بارزانی بەم دەردەبرا چۆن خەلکی تێکۆشەری شاری سلێمانی بەپیرو لاو کچ و کوریەوە چۆن هاتنە سەرشەقامەکان و شانبەشانی شاری هەولێر داوای دادگای کردنی تاوانبارانیان دەکەرد بۆیە لە ئێستاو داهاتوش
خەلکی هەولێرو سلێمانی و هەموشارەکانی تری کوردستان یەک هاواریان هەیە ئەویش چۆلی کەن ئەم کورسیە میللەت هەموی برسیە وبۆ دەرەوە بارزانی ...... لەکۆتاییدا داوالە خەلکی تێکۆشەری شاری هەولێر دەکەم هەستنەسەرپێ و بنەمالەی داگیرکەری بارزانی تێک بشکێنن و راویان بنێنن بەڵام نەهێلن ئەو تاوانبارانە لەدەستان دەرچن بۆ ئەوەی بەسزای گەل بگەن هیوادارم چیتر لەم زیندانەی بنەمالەی بارزانی ژیان بەسەر نەبەن بەلکو ئەم زیندانە بکەن بەشارێکی ئازاد و تاوانبارانیش لەچەند زیندانێکی ئەم شارە زیندانی بکەن تا کاتی دادگایکردنیان مەبەستم دارودەستەکەی بنەمالەی مەسعوودە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









