ئاگادارییه‌ک بۆ گشت گه‌نده‌ڵه به‌ڕێزه‌کان
22/07/2009, 12:00 (GMT+1)

گه‌نده‌ڵه به‌ڕێزه‌کان... ته‌نها به‌وه‌نده‌ی ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی نه‌وشیروان ئه‌وا ده‌بنه شۆڕش-گێڕ و خه‌ڵکیش شێتگیرانه پشتگیریشتان لێ ده‌کات و چه‌قۆتان له‌سه‌ر ده‌وه‌شێنێت و ده‌بنه ئاوی یه‌کشه‌وه و ڕابوردوویه‌کی باشتان بۆ ده‌هۆنینه‌وه و خه‌یاڵتان ئاسوده ده‌که‌ین.
بۆ خۆتان ده‌توانن سه‌یر بکه‌ن که ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه گه‌نده‌ڵه‌ی که له باوه‌شی گۆڕاندان هیچ کێشه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵییه‌که‌یان نه‌ماوه و بوونه شۆڕش-گێڕ، هه‌رچییه‌ک بووبێتن وه‌زیر یان ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کۆن یان سه‌رکرده‌ی حیزبی بوبێتن و نیوه‌ی ئه‌و سی ملیۆنهتان وه‌رگرتبێت موشکیله نییه و چاره‌سه‌رێکی ئاسانتان بۆ ده‌که‌ین.
لێتان ناشارینه‌وه که بۆخۆشمان کۆمپانیای ووشه و که‌ناڵی (که‌ی ئێن ئێن)مان هه‌ر له پاره‌ی گه‌نده‌ڵی دروست کردووه باسی ئاسه‌واری گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی یه‌کسانی بۆ میلله‌ت ده‌کات و هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه له کاتێکدا چه‌ندیین حیزب هه‌یه که که‌ناڵێکی ئاسمانییان پێ ته‌مویل ناکرێت و ڕۆژنامه‌یه‌کی حه‌فتانه‌یان به هه‌زار حاڵ بۆ ده‌رده‌کرێت.
ئه‌وانه‌ش که نایه‌نه ناو ڕیزه‌کانمانه‌وه به خۆفرۆش و گه‌نده‌ڵ و قه‌زه‌م ناوزه‌د ده‌کرێن و نه‌فره‌تی مێژوویان لێ ده‌کرێت (لقد اعژر من انژر).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









