ده‌سته توکنه‌کانی نێو شیشه ته‌نگه‌به‌ره‌کانی زیندان چاوه ماندووه‌کانی چاوه‌نواڕی ئازادبوون گه‌روه تاساوه‌کانی نیو دیواره به�
03/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مجاره په‌نابه‌ران هانایان بۆ ئیوه ، ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م هێناوه‌و نامه‌ی کراوه‌یان ئاراسته‌ی ئیوه کردووه.
بڕیار وایه 7.4.2010 کۆمه‌ڵیک په‌نابه‌ری تر بۆ فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی به‌زۆر بگه‌ڕێنرینه‌وه، وه به‌گوێره‌ی لێدوانی په‌نابه‌ران، ئه‌وان له فڕۆکه‌کان دانابه‌زن .
ئه‌گه‌ر ی ئه‌وه هه‌یه که هه‌وڵده‌ن به دوور له میدیاکان ئه‌م کرده‌وه‌یه جێبه‌جی بکه‌ن، بۆیه زۆر گرنگه که نه‌یه‌ڵن ئه‌م کێشه‌یه بێ بینینی ڕاسته‌وخۆی ئیوه ئه‌نجامبدڕێت.
گرنگه دوانه‌که‌ون و بایه‌خی خۆی پێبده‌ن. وه ئه‌گه‌ر بره‌خسێت کارمه‌ندی تایبه‌ت بۆ ئه‌م رۆژه دیاریبکه‌ن وئاگاداری جموجوله‌کانی هێله ئاسمانیه‌کانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا بکه‌ن.
گه‌یاندنی ناهه‌قیه‌کان و نائینسانیه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته به خوێنه‌ران وبینه‌ران وبیستهران به‌رهه‌میکی دکیومنتاری ده‌بیت له ڕاستای وه‌ستاندنی دیپۆرتدا.
ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌م پلانه زاڵمانه‌یه، گووشاریکه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران
میدیای ئازاد..میدیای ئاشکراکردنی سیناریۆکان و ئهکتهرهکانیهتی.
له‌ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
ته‌له‌فۆن 0041787557786
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









