لقى 11 و مەڵبەندى یەكى سلێمانى گیرۆدەن
05/02/2009, 12:00 (GMT+1)

كاك ئازاد ئەوەى تۆ بۆ هەڵۆت نوسیوە لە بەرزانیشدا ووجودى هەیە بە زیاتریشەوە ، ئەمانە تائێستا شانازى بەوەوە ئەكەن كە لە دوژمنایەتیدا پەنجا كەسیان كوشتوە ، ئیتر ئەگەر لە كادریش بدەن شتێكى ئاساییە یان لە ئاودەستدا زیندانى بكەن ، ئەو بەرزانەى لاى ئێمەش لەگەڵ هەڵۆى زڕ برایدا سێوێكن كراون بە دوو لەتەوە ، خۆزگەم بەرزانت لە حەوشەكەى مەڵبەندا ئەبینى بڕوا بكە لە ناو ستافەكەى خۆشیدا بڕواى بە كەس نیە كە دێتە حەوشەكەى مەڵبەندەوە حیمایەكانى بە ناو حەوشەكەدا بڵاو ئەبنەوە ئەڵێت لە چیچانە و لەوە ئەترسێ بیفڕێنن ، شەش حەوت حیمایە بە حەوشەكەدا بڵاو ئەكاتەوە ، ئەگەر هەڵۆ (تەها) هەمووشتێكى لە سەر لق بێت ئەوا بەرزانیش هەموو شتێكى و تەنانەت سەفەرەكانى هەندەران و چارەسەرى نەخۆشى شەكرەكەشى هەر لە سەر یەكێتیە ، ئەمیش سەردانى ماڵى (...) خان ئەكات ، بەڵام بۆ ئەمیان حیمایە نابات ، سۆرانێكى لایە بە حساب كوڕە شەهیدى سەنگەرە كەچى باوكى لە ناوبژیدا كوژراوە بەڵام بە نامەى بەرزان كراوە بە شەهیدى سەنگەر ، شوكور بەرزانەكەى لاى ئێمە زانكۆى تەواو كردوە بەڵام خەڵك بابەتى بۆ ئەنووسى ، وەكو بابەتى جولەكانى سلێمانى كە ئەنوەر ساڵح بۆى نوسیبوو ، كابرایەك هەیە ناوى كاكە حەمەیە خەریكى مێژوو نوسینە ووتى چووم بۆ لاى بەرزان باسى مێژووم كردوە و ووتویەتى مێژووى زۆرى عەشیرەتەكانى كوردم كۆكردۆتەوە كەچى بەرزان پێى ووتبوو بمدەرێ چیت ئەوێت ئەتدەمێ ، نیازى بوو بە ناوى خۆیەوە بڵاوى بكاتەوە ، ئەوەى ئێوە بەس نیە ئەتوانێ لەگەڵ جۆرج بۆشدا مناقەشە بكات ئەوەى ئێمە تا ئێستاش بە یاسر عەرەفات ئەڵێ یاسین عەرەفات ، ماوەیەك لەمەو پێش لە تەلەفزێۆن دەركەوت باسى شارى سلێمانى دەكرد ، ئەگەر یەكێكى نەشارەزا گوێى لێ بوایە ئەیوت ئەم پیاوە خەڵكى سلێمانى نییە ، هەر یەكسەر برادەرێك تەلەفونى بۆ كردبوو پێى ووتبوو ئەبوایە كەسێكى باشترتان بهێنایە كە شارەزایى مێژووى سلێمانى بوایە ، ئەمەى ئێمە بە زۆرى باسى چەرمەگا و دوژمنایەتى ئەكات كەمتر باسى هۆڵەندا ئەكات ، ئەم جارە چوو بوو بۆ سوید لەوێ لێپرسراوى مەڵبەندى یوتۆبۆرى گاڵتەى پێ كردبوو ، خەمت نەبێ بەرزانیش لێرە كۆمەڵێ كەسى وا لە دەور كۆبۆتەوە لە هەموو بابەتێكى تیایە ، نمونەى وەكو مەلا جەبارى لایە جارێك بەرزان لاى برادەرێك ووتبوى لەگەڵ (هینا) بیگۆڕەوە زەرەر ناكەیت ، ئەوانەى چوار دەورەى ئامر سریە ، دز ، گەندەڵ ، خۆت چى كە ئەڵێیت بیڵێ لاى بەرزان دەست دەكەوێت ، كەواتە كاك ئازاد ئێستا هەردوو لامان گیرۆدەى دەستى كوڕانى ئەحە سمێڵین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









