<

داخستن و هەڵكوتانەسەر رادیۆى دەنگ ئیدانەدەكەین

05/03/2010, 12:00 (GMT+1)
ئێمە كەناومان لەخوارەوە هاتوە پێك هاتووین لەكۆمەلێك رۆژنامەنوس و رۆشنبیر و رووناكبیر و مامۆستاى سنوورى گەرمیان بەتوندنى دژى هەڵكوتانە سەر رادیۆى (دەنگ) ین لەلایەن هێزەكانى بەرێوبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان ، كەسەرلەبەیانى رۆژى (4/3/2010) بەبیانوى قسەكردن بەدەسەڵات هەڵیان كوتاوەتەسەرى پاش داخستنى رادیۆكە دەستیش گیراوە بەسەر كەرەستەكانى رادیۆكەدا، ئەم كارەى ئاسایشى گەرمیان بەگەورەترین پێشێلكارى دەزانین بەرامبەر بەئازادى و ئازادى رۆژنامەگەرى لەكوردستاندا وهەروەها دژى یاساى رۆزنامەگەریە لە هەرێمى كوردستان، لەكاتێكدا دەبێت دەسەڵات هەوڵى زیاتر بۆ فەراهەمكردنى ئازادى رۆژنامە گەرى و سەربەستى قسەكردن بدات لەكوردستان كەچى دێت بەپێچەوانەوە سوكایەتى بە رۆژنامەنوسان دەكات و رێگرى لەكارەكانیان دەكات ، هەڵكوتانەسەر رادیۆیەكى سەربەخۆى ئەهلى وەك رادیۆى دەنگ ، نەك دژى ئازادیە بەڵكو پێشێلكارى و هەنگاوێكى پر مەترسیدارى دەسەڵاتە بەرامبەر بەئایندەى ئازادى و دیموكراسى و مافى قسەكردن لەكوردستان .
ئێمە لە كاتێكدا ئەم كارە بەتوندى مەحكوم دەكەین ، داواى لێپرسینەوەى خێراش دەكەین لەسەرئەوانەى پێشێلى یاساى رۆژنامەگەریان كردوە ، ودەبنە بەربەست لە بەردەم كارى میدیاى ئازادو سەربەخۆ، هەروەها رێگرى بكرێت لەدوو بارەنەبونەوەى پێشێلكارى هاوشێوەى داخستنى ڕادیۆى دەنگ لەكەلار .

ناوى ئەوكەسانەى ئیدانەى هەڵكوتانە سەر ڕادیۆى دەنگ دەكەن
ژ ناو پیشە
1 دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنوس
2 ێالح میروەیس ڕۆژنامەنوس
3 رامیار عەبدلرەحمان ڕۆژنامەنوس
4 ئەركان رەئوف ڕۆژنامەنوس
5 بێستون ژاڵەى ڕۆژنامەنوس
6 هێرش سەنگەرى ڕۆژنامەنوس
7 ێەباح عەلى قارەمان ڕۆژنامەنوس
8 دابان محەمەد حسێن ڕۆژنامەنوس
9 شێرزاد حمەساڵح مامۆستا
10 شەلال جەبار مامۆستا
11 داود حەسەن مامۆستا
12 عەدنان عوسمان رۆژنامەنوس
13 نەریمان عەبدوڵا مافناس
14 یاسین لەتیف رۆشنبیر
15 كاوە گەرمیانى رۆژنامەنوس
16 ئیبراهیم ێدیق رۆژنامەنوس
17 ێەباح عەلى جاف رۆژنامەنوس
18 خەلیل ئیبراهیم مامۆستا
19 حسێن ئەحمەد كاكە مامۆستا
20 عەبدوڵا مەلا نورى رۆژنامەنوس
21 ێباح عەلى حەسەن رۆژنامەنوس
22 هەردى ئەحمەد رۆژنامەنوس
23 بێستون فایەق رۆژنامەنوس
24 گەرمیان حەمەپوور ڕۆژنامەنوس
25 بەختیار ئەحمەد كاكە ڕۆژنامەنوس
26 سۆران نەریمان ڕۆشنبیر
26 كارزان عەزیز ڕۆشنبیر
26 كاوە ئەحمەد رۆژنامەنوس

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست