
هه‌مو رۆژنامه‌نوسانی کۆمپانیای وشه ده‌زانن که هێمن لهۆنی له به‌ر دزینی وتار و بابه‌تی بیانی و پاشان وه‌رگێران و بڵاوکردنه‌وه‌ی به ناوی خۆیه‌وه له کۆمپانیای وشه ده‌رکرا، به‌ڵام دواتر به‌رهه‌م ساڵح له ئیفلاسی سیاسی خۆیدا بردیه خه‌ندان و له به‌ر ئه‌وه‌ی خوشکه‌زای مامۆستا سه‌ڵاحه‌دینی یه‌کگرتو بو پۆستی پێدا.کاتێک به‌رهه‌م ساڵح پۆستی به‌و گه‌نجه دا، هه‌ندێک له رۆژنامه‌نوسه گه‌نجه‌کان به ته‌علیقه‌وه ده‌یانوت، ئه‌م کاک به‌رهه‌مه له بری ئه‌وه‌ی عاشقی عه‌قڵ بێت عاشقی بۆینباخه.ئێستا و پاش ئه‌و ساڵانه هه‌مان کاک هێمن لهۆنی وتارێکی هێناوه که پێشتر له سایتێکی تورکی بڵاو بوه‌ته‌وه، به هه‌مان نه‌فه‌سی کارکردنی کۆمپانیای وشه هاتوه دایڕشتوه‌ته‌وه و کردویه‌تی به ناوی خۆیه‌وه، نه‌گبه‌تی و‌ا نه‌یزانیوه که ئێستا خه‌ڵک چاوی کراوه‌یه و چاودێری سایته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌کات، له هه‌موی خۆشتر ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که‌شف نه‌بێت به‌رواری بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی خۆی ده‌ستکاری کردوه و به‌روارێکی له سه‌ر داناوه که پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاره‌که بێت به تورکی.له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان که مانگانه پاره ده‌دات به سایتی ئالێکس بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌شدار ژماره‌ی خوێنه‌رانی زیاد حساب بکات و کارمه‌ندێکیان داناوه بۆ ریفرێش پێنج بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی خوێنه‌رانیان زیاد بێت و مه‌به‌ستیان خۆڵکردنه چاوی دکتۆر به‌رهه‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌ها کاک دکتۆر ئێمه چه‌ند خو‌ێنه‌رمان زۆره و بابه‌ته‌کانمان پڕ خوێنه‌رن، هه‌میشه گزی له دنیای راگه‌یاندن ده‌که‌ن و له گرێیه‌کی ده‌رونی گه‌وره‌دا ده‌ژین، ئه‌گینا که‌ی وتارێک پاش نیو سه‌عات دابه‌زاندن ده‌گاته 16 هه‌زار خوێنه‌ر که خه‌ندان به‌و په‌ڕی ئه‌قڵیه‌وه ئه‌و ژماره‌یه ده‌دات له ژماره‌ی خوێنه‌رانی وتاره‌کانی پاش نیو سه‌عات له دابه‌زاندنی.له گرێی ده‌رونیدا ده‌ژین چونکه ده‌یانه‌وێت به‌و فێڵه‌ی که منداڵێکی کورد ده‌زانێت بیکات خوێنه‌ری سایته‌که‌یان زیاد بکه‌ن، له گرێی ده‌رونیدا ده‌ژین که هه‌ندێک هه‌واڵیان هه‌ر پاش دابه‌زاندنی له پاش 500 جار بینینه‌وه ده‌ستپێده‌کات، دواتریش به یه‌ک کلیک ده ئه‌وه‌نده زیاد ده‌کات.براده‌رێک که له خه‌ندان ده‌وام ده‌کات له مه‌جلیسێکی دۆستانه‌دا باسی کرد، که له کۆبونه‌وه‌ی سایته‌که‌دا وتبوی، کاکه عه‌یبه ئێمه و‌ا ده‌که‌ین، دنیا پێی زانیوین که فێل ده‌که‌ین، کاک .... ی ئه‌وێ که کاربه‌ده‌سته، وتبوی کاکه تۆ هه‌قی خه‌ڵکت چیه، گرنگ ئه‌وه‌یه کاک به‌رهه‌م به‌وه نازانێت و ئێمه به‌و ژماره‌یه میزانیه‌ی خۆمان وه‌رده‌گرین.ئه‌م سایته له گره‌ێیه‌کی ده‌رونی گه‌وره‌دا ده‌ژی، ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی که له‌وێ ئیش ده‌که‌ن، وه‌ک چۆن کادره‌کانی یه‌کێتی تاڵه‌بانیان دا به شو وتیان گۆڕان جه‌ماعه‌تێک تێکده‌رن و ئێمه که‌م ناکه‌ین و پاشان ده‌رکه‌وت چی درۆیه‌کی شاخداریان کردوه، وه‌ها ده‌یانه‌وێت به به‌رهه‌م ساڵح بڵێن ئێمه یه‌که‌م سایتین، بێ ئاگا له‌وه‌ی خه‌ڵک وه‌ک نوکته باسی پێشه‌نگیه‌که‌یان و راپرسیه مناڵبازاڕیه‌که‌یان ده‌کات، بێ ئاگا له‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌زانێت له‌و سایته‌دا وتار به ناوی هێمنه‌وه دابه‌زیوه و ئه‌و ته‌نها وه‌ک خوێنه‌ر بینیویه‌تی، ئه‌گینا که‌سانی پشت ئه‌و کردویانه و به ناوی ئه‌وه‌وه دایانبه‌زاندوه و شه‌ڕه‌که‌یان به‌و کردوه، ئه‌ویش که گه‌نجێکه عاشقی سه‌یاره و سه‌فه‌ر و ئه‌ملاو ئه‌ولا و فاک و فیکه، له به‌ر موچه چه‌وره‌که‌ی گوێی نه‌داوه‌تێ.تکایه و‌ا له خۆتان مه‌که‌ن، با ئه‌وه‌نده‌ی تر نه‌بنه مایه‌ی گاڵته‌کردنی خه‌ڵک، حیزبکه‌یشتان ئاوای کرد بۆیه ئێستا حاڵی جوانه و خه‌ڵک لاقرتی به دروشمه‌کانی دێت، ئێوه به‌م کارانه‌تان بون به فه‌ریقه کوێری دوون ق لو موجلیسه‌کاندا که‌ره‌سته‌ی پێکه‌نینن، له په‌رچه کردارێکی ده‌رونی گه‌وره‌دا ده‌ژین، ده‌تانه‌وێت به زۆر و‌ا خۆتان پیشان بده‌ن که پێشه‌نگن، ئاخر هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی پشیله و لێدوانی به‌رهه‌م ساڵح کێی کردوه به پێشه‌نگ تا ئێوه بکات؟
لینککەی خەندان به دزراوی
http://www.xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=59&Jmara=4279 لینکه ئه‌سڵیه‌که
http://www.opendemocracy.net/christopher-sisserian/overestimating-
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست