<

یەكخستنى مووچە ى(هەولێرو سلێمانى) و پاشگەزبوونەوە لە خزمەتە ئەژماركراوەكان بەتایبەت خزمەتى مامۆستایى خۆبەخش (بێوە ژن كۆشى وەزارەتىدراییە)

01/06/2011, 12:00 (GMT+1)

پاش ڕاپەرینەكەى ئازارى 1991، حكومەتى عێراق ئیدارەى لە كوردستان كشانەوە وكێشەیەكى گەورەى بۆ گەلى كورد دروستكرد بە تایبەت لەبوارى پەروەردەدا ، كە زۆربەى مامۆستایان بەبێ مووچەو بە دروشمى (سەریى بڵند بۆمووچە نەوى ناكەین) خوێندنگا و قوتابخانەكان پەكیان نەكەوت ووە ئێمەش وەكووكۆمەڵێك دەرچووى زانكۆو پەیمانگەكانى ئەوكات قۆڵمان لێهەڵكرد بە خۆبەخش وانە چۆڵەكانمان ووتەوە تا كاتى دامەزراندن لە حكومەتى هەرێمى كوردستان ، وەك وەفایەك بۆخزمەتەكەمان بەهەوڵ و ماندو بوونى برادەرانى(یەكێتى مامۆستایانى كوردستان) بە پێ ى [بڕیار] ى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە 253 لە4/ایارى/2006 بەرامبەربە 14/ گوڵان/2706ك و نووسراوى نووسینگەى تایبەتى سەرۆك ژمارە1/1/5811 لە7/ أیارى/2006 بەرامبەر بە 17/ گوڵان/2706ك. بڕیاردرابە هەژماركردنى خزمەتى وەزیفى ماوەى نێوان [21/3/1991 بۆ 21/3/1992]بۆگشت مەبەستەكان بۆ ئەو مامۆستایانى كە بە خۆبەخش وانەیان ووتۆتەو(كە ژمارەمان 520 مامۆستایە).

پاش ئەوەى زیاتر لە 4مانگە ب. گ . پ. سلێمانى پوختەى لیستەكەى تەواوكردووەو بردوێتیەوەزارەتى دارایى سلێمانى ، لەلایەن حاجى محمودى داریى سلێمانیەوە بڕیاردرا خزمەتى خۆبەخشى مامۆستایان بسڕنەوەو ئەژمارناكرێ، بەچ حەقێ ئەو برادەرە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران پوچەڵدەكاتەوە ، كە لەجێبەجێكردنى یەكخستنى مووچەدا بڕیاردراوە سەرجەم خزمەتە ئەژماركراوەكان ئەژماربكرێ وە لێرەوە داواكارین لە

1. بەڕێز (بایز تاڵەبانى وەزیر ى دارایى) نەهێڵێت بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران پوچەڵبكرێتەوە باخزمەتى خۆبەخش ئەژماربكرێ.

2. بەڕێز یەكێتى مامۆستایانى كوردستان /لقى سلێمانى هەڵوێست وەربگرن.

3. بەڕێزان مامۆستایانى خۆبەخش قبوڵى نەكەن خزمەتەكەتان پوچەڵبكرێتەوە.



كۆمەڵێك مامۆستاى خۆبەخشى ساڵەكانى نەوەتەكان

پەروەردەیى سلێمانى.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست