پەرلەمانی کوردستان.. شەڕ لەنێوان پەرلەمانتاراندا دروست بوو
25/03/2015, 12:00 (GMT+1)

دوو پەرلەمانتاری پارتی هێرش دەکەنە سەر عەلی حەمە ساڵح
پەرلەمانتاران لەبارەی شەڕەکەی پەرلەمان دەدوێن
بەرلە دەستپێکردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان شەڕە بۆکس لەنێوان دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان دروستبوو.
ئێڤار ئیبراهیم، ئەندام پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "لە ئەنجامی مناقەشەیەکی ئاساییدا دوو پەرلەمانتاری پارتی هێرشیان کردە سەر عەلی حەمە ساڵح و ئیهانەیەکی زۆریان کرد، لە کاتێکدا کە لە پەرلەمانی کوردستان لە پەرلەمانتار بدرێ، خەڵک چۆن متمانەی بەو حیزبە هەبێت، ئەوە جێگەی نیگەرانییە".
هەروەها گوتی: "هێشتا دانیشتن دەستیپێنەکردبوو، هیچ پەیوەندی بە پرسی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە نەبووە، بۆیە پێدەچێت بەرنامەبۆ داڕێژراو بێت، کە من هاتمە ژوورەوە لەبەر دەرگا وەستابوون و زۆر بە ساردی وەڵامی سڵاویان داینەوە".
ئێڤار گوتیشی: "ئێمە داوامانکرد دەبێ ئەو دانیشتنە هەڵبگیردرێ و نابێ ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە بێنەوە بەشداری دانیشتنەکە بکەن، بۆیە سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا لێژنەیەک پێکبهێنرێ بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری چییە فراکسیۆنی زەرد بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵدەکوتێتە سەر پەرلەمانتاری ئێمە".
فایەق ، گوتی: "کاک عەلی هات سڵاوی لەوان کرد، ئەوان دەستیانگرت و گوتیان بۆت نییە باسی سەرۆک بکەی، ئەویش بەشێوەیەکی زۆر یاسایی وڵامی داونەتەوە، دیارە ئەوان مەبەستیان ئەو لێدوان و نووسینانە بووە کە کاک عەلی نووسیویەتی، لەو کاتەی کە گوتوویەتی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نایاساییە، ئەوان لێیانداوە".
ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ رووداو گوتی: "لەنێو پەرلەمان شکۆی پەرلەمان شکاوە، پەرلەمانتار لێیدراوە، پێویستە دۆخەکە ئاسایی بکەینەوە، بۆ ئەوەی یاسای نەوت و غاز گفتوگۆی لەسەر بکرێ و ئەو لێژنەیەی دەستبەکارببێ، وەک پێویستە ئەو کەسەی کە پەلاماری پەرلەمانتاری داوە رێوشوێنی یاسایی لە دژ بگیرێتەبەر".
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "شتێکی زۆر ئاسایی بوو، دانیشتنەکە راگیراوە و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ لێژنەکان کۆدەبێتەوە و دواتر دەکرێ لە ئەنجامەکەی ئاگادارتان بکەینەوە و ئێستا ناتوانین هیچ بڵێین، بەڵام ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی نیگەرانین بە هەر دۆخێک کە تووندوتیژی لێبکەوێتەوە و لەگەڵ هێورکردنەوەی دۆخەکەداین".
هەرکەس پرسیاری هەبوو لە سە بابەتەکە دەتوانم لێرە ولامی بدەمەوە
https://www.facebook.com/SzayGel
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









