عومەر فەتاح بۆ ماڵەوە
25/02/2009, 12:00 (GMT+1)

بەڵێ ئەم پیاوە زۆربەی ئەو پرۆژانەی كە ئەم تەندەری بۆ پردەكرەوەو بە واژۆی ئەم جێبەجێ دەبوون كە لەراستیدا جێبەجێ نەدەبوون، زۆربەیان سەقەت و سقوت و خوارو خێچ دەرچوون، وەك پردەكانی سلێمانی و جودسایدی عەربەت سلێمانی كە هەمووی هەڵوەشایەوەو كارەباو ئاوو، ئاوی دوكان سلێمانی كە بۆری رزیوو ژەنگاوی بۆدانان، تونێلەكەی ئەزمەر كە تا ئێستا ئەوە ساڵێكیش تێپەری بەسەر وادەی تەواو بوونیداو هەر تەواو نەبوو، ئەو یەك كاری باشی كرد ئەویش ئەوەبوو كە كارگەكانی چیمەنتۆی لە كەرتی گشتی دەوڵەتیەوە كرد بە كەرتی تایبەتی و بەخشی بە فاروقی مەلا مستەفاو میسریەكان بە پارەو رەشوەیەكی باش بۆ خۆی و بەمەش سەدان كرێكاری حكومی ماڵوێرانكرد!!! كەچی لەم شەوانەدا لە كاتی تەواو بوونی ئاوەكەی دوكان سلێمانی زۆر پێست قایمانە ئەم پرۆژانە وەك دەستكەوت ئەداتەوە بە چاوی خەڵكیداو یانەی كۆمەڵایەتیش ئەخاتە ناو پرۆژەكانی خۆی كە فاروقی مەلا مستەفاو تاجرەكانی سلێمانی دروستیان كردووە، بەڵێ یەك شانازی نییە كە ئەم گەنە پیاوە كردبێتی و جێگای دیار بێت، جگە لەوەی كە خۆی گەندەڵترین پیاوەو دنیایەك سەروەت و سامان و ئاڵتونیان لەرێگەی ناشەرعیەوە كۆكردەوە بە سوود وەرگرتن لە پۆستە حكومیەكان بە خۆی و خێزانەكەیەوە، بۆیە لە دواجاردا مەكتەب سیاسی دومەڵەكەی تەقاندەوەو ئەم ڤایرۆسەی ناردەوە بۆ ماڵ و میوانخانەكەی كە بەناوی حیزب و حكومەتەوە دروستی كردوو لەسەر خۆی تاپۆی كردووە، باشە ئەبێ شەرمەزاری لەمە شەرمەزارتر چی بێت؟ تۆ بڵێیت رسوایی دنیاو قیامەت لەمە زیاتر هەبێت؟ پارەو سەروەت چییە كە بەو سوكی و سەفیهیە بەرەو ماڵەوەت بكەنەوە... دواجار ئەو وەك وەزیرێكی دۆڕاوو ناردیانەوە بۆ ماڵ بەڵام كام ماڵ ئەو ماڵەی بە خوێنی شەهیدان و پارەی میللەت و بودجەی گشتی و قوتی خەڵكی دروستی كردووە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









