نهێنییه شاراوهکان ومیكانیزمەكانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیستی هیو
23/06/2009, 12:00 (GMT+1)

كام میكانیزم دەتوانێت ئەم بڕیارە بدات؟ هۆكار و پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی كامانەن؟! لێرەدا بەچەند خاڵێك ئاماژەی پێدەكرێت:
یەكەم: بە فەرمانی دەزگای پاراستنی پارتی، وەزارەتی ناوخۆ ـ دەزگای ئاسایشی كەریم سنجاری ـ.
دووەم: دادگای پارتی و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان؛ لەدوای گۆڕانی دادوەر رامیز عەلی نامیق بۆ بەنگین قاسم ئەلكەتانی.
سێیەم: كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كە لەلایەن (فەرەج حەیدەری)یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئەندام لق و بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. خەڵكی مەندلییە و زیاتر بە عەرەبی و كەمێك بە سۆرانی قسە دەكات، بەزاراوەی لوری و خانەقینی قسە بكات بۆ خۆی بەسووكایەتی دەبینێت! باسۆرانیش قسەبكات بەڵام نابێت لوڕیش بەسووك ببینێت. لەبەرئەوەی لە بەغدادی پایتەختیش بووە خۆی بە گەورە و ناوەندی هەموو شتێك دەزانێت و كوردایەتییەكەشی كزبووە، زۆر بە ئاسانی لە وەڵامی پرسی رۆژنامەنووساندا گوتبووی پەكەكە تیرۆریستە، ئەوەندە پەكەكەش بچووك دەبینێت، واتە چۆن پەكەكە شەڕی توركیا دەكات و قسە لە قسەی گەرەكان دەكات ئەم بۆخۆی بەنەنگی دەبینێت! ئەمە لە كاتێكدایە كە بۆخۆی فەیلییە، فەیلییەكانیش مەغدوری هەر گەورەی دەسەڵاتن، ئێستا فەرەج حەیدەری لەبری ئەوەی لایەنگیری گەل و هەژارن بێت لایەنگیری دەسەڵات و داگیركەرانە. ئەمەش شەرمەزارییەكی گەورەیە، مرۆڤ نابێت ئەوەندە ئەسڵی خۆی ئینكار بكات و لایەنگیری دوژمنانی بێت!
چوارەم: چەمكی فیوداڵی پارتی كە بەهیچ شێوەیەك پێشەنگایەتی ژن پەسەند ناكات. كاریگەری زۆر و توندی لەسەر بڕیارەكە هەبوو.
پێنجەم: كاریگەری توركیا و ئەمریكا لە ئەنجامی كۆبوونەوە چوارقۆڵییەكەی مانگی چواری بەغداد، بە بەشداری موراد ئوزچەلیك ئەندامی ئەرگەنەكۆن و دۆستی كەریم سنجاری.
شەشەم: وەزارەتی دەوڵەت بۆ ئاسایشی نەتەوەیی!! شێروان وائیلی ئەندامی حزبی ئیسلامی و پیاوی تاریق هاشمی.
حەوتەم: رێكەتنی نەوت لەنێوان هەرێم و توركیا.
هەشتەم: تێنەگەیشتن و شیمانە نەكردنی پێكهاتەی لیستی هیوا بۆ پیلانگێڕییەكی لەو ئاستە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









