هەڵسوکەوتی دەزگا ئەمنیەکانی شاری هەولێر ئیدانە دەکەین
13/04/2012, 12:00 (GMT+1)

ئێمە ئەو کۆمەلە و ناوەندانەی خوارەوە ناومان هاتووە ، بەتوندی کردەوە سەرکوتگەرانەی دەزگا ئەمنیەکانی شاری هەولێر ئیدانە دەکەین. ئەم هەلسوکەوتە نیشانی دایەوە ، کە مانگرتن و خۆپیشاندان و ئازادی رادەربڕین لەم شارە و لە کوردستاندا بەرەو یاساخ بوون دەروات، تەنانەت خانەی حکمەت لەبەیانامەیەکیان دەلێن دوو مانگە هەولدەدەین هۆلێکمان لەشاری سلیمانی پێ نادرێت . بۆیە داوا لەناوەندو لایەنە ئازادیخوازەکان دەکەین بەتوندی لە بەرانبەر ئەو هەولە بەردەوامانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەلات بوەستنەوە کەهەول دەدەن کارو چالاکی و ئازادی سیاسی لەسەر شەقام ، تەنیا بۆ پارتی و یەکێتی مۆنۆپۆڵ بکرێت ، لەم بارەوە ناوەندە سیاسیەکانی سویدیش ئاگادار دەکەینەوە
1/کۆمیتهی پشگیری له داواکاریهکانی خهڵکی کوردستان له یۆتۆبۆری وڵاتی سوید
2/کۆمیتهی سهردهشت عوسمان له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید.
3/کۆمهڵهی گهرمیان لهشاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید/
4/کۆمهڵهی کلتوری کوردستان له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید.
/5کۆمهڵهی ژنانی کورد له یۆتۆبۆری
6 /نجانی کورد لهوڵاتی سوی
/7دەزگای ڕاگەیاندنی هاوپشتی
/8پارتی چەپی کوردستان / ڕیکخستنەکانی ئەوڕپا
/9 ڕێکخستنەکانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان / سوێد
/10کۆمیتەی سویدی چاودیری کوردۆساید / چاک
/11 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد لەئەوڕپا
/12 ئەنستیۆتی کورد لەستۆکهۆلم
/13 مەجلیسی ژنانی کورد لەستۆکهۆلم
/14گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم
سوێد / ١١/٠٤/٢٠١٢
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









